ئابڕووچوونی گەورە لە پەرلمانی ئەورووپادا

  • ۱۰ مانگ پێش

سەعید زاکری – کارناسی مافناسی

چەند ڕۆژ لەوە پێش نامەی ئاواڵای چاودێرم خوێندەوە کە ڕووی لە نوێنەرانی پەرلمانی ئەورووپا کردبوو و لێیانی خواستبوو کە لە کۆنفرانسی ڕۆژی شەشی گۆڵان کە لە پەرلمانی ئەورووپا لە بروکسێل بەڕێوە دەچێت، پێش لە ئامادەبوونی ئەو کەسانە بگرن کە لەنێو لیستی سووری ئەنتەرپۆلدان. ئەم داخوازیە پیشاندەری ئەوە بوو کە نووسەری ئەم نامەیە، ڕوانگەی ڕامیاری نییە و بەس بەدوای ڕەچاوکردنی مافی نێودەوڵەتی و دابونەریتی جیهانییە.

لەوانەیە ئەمە چاوەڕوانییەکی زۆر نەبێت لە کۆمەڵگایەکی ئاسایی وەکوو ئەورووپا، بەڵام کاتێک کە هەواڵی ئەم کۆنفرانسە چاو لێدەکەیت و دەیخوێنیتەوە و لە نێو ماڵپەڕەکاندا بۆی دەگەڕێیت، بە سەر سووڕمانەوە بینیمان کە جگە لە سیامەند موعینی کە سەرکردەی پەژاکە، سەرۆکی پێشووی ئەم ملیشیانە واتە عەبدۆڵرەحمان حاجی ئەحمەدیش لەو پەرلمانەدا ئامادە بوو و لە لای نوێنەرانی ئەورووپا دانیشتبوو. هەر دووی ئەمانە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە لەنێو پێرستی سووردان.

ئەم سزا لە دادگایەکی ئێرانی دا دەرنەچووە بەڵکوو لە ڕێکخراوێکی جیهانی بە بایەخی ئەنتەرنەشناڵی دەرچووە. ئەم ئاستە لە پشت گوی خستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان جێگای داخ و کەسەرە کە خوێندنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی شایەتحاڵان پیشان دەدات بەس پەژاک ژمارەیەکی بەرچاو منداڵی لە شەڕە چەکداریەکاندا بەکارهێناوە و لەوە بەپەرۆشتر ئەوەیە کە ئەم منداڵانە لە دۆخێکی نادیاردان کە لە پێناسەی مافزانی و مافی مرۆڤ بۆ خوی بەڵگەیە بۆ ون کردنی زۆرەملێ.

کنوانسیۆنە یەک لەدوای یەکەکان کە لەنامەی چاودێر ئاماژەی پێدراوە، هەریەکەو بەڵگەیەکی نێودەوڵەتییە کە دەبێت گەرەنتی کەری ئاشتی و ئارامی بێت بەڵام لە ئابڕووچوونێکی گەورەدا دەبینین دوو کەس کە داواکراوی ئەنتەرپۆلن، بۆ نوێنەرانی پەرلمان وتار دەخوێننەوە یا لەلایان دادەنیشتن و وێنەی یادگاریان لەلا دەگرن.

بەشێک لە ڕەوت و گرووپە ڕامیاریەکانی دژبەری دەوڵەتی ئێرانیش، کاردانەوەیان هەبووە لە مەڕ ئەم کردارە نەگونجاوەی پەرلمانی ئەورووپا کە پیشاندەری ئابڕووچوونێکەوە. زۆرێک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و دژبەری دەوڵەتی ئێران، ناکۆکن لەگەڵ ئەم گرووپە شەڕخوازە ملیشیایە کە لە پێشینەی دا تێرۆر و کوشتنی خەڵکی سڤیل دەبیندرێت و ئەمە پیشان دەدات پرسی مافی منداڵان لەسەرووی پرسە ڕامیاریەکانەوەیە. لەوانەیە زۆرێک لە ڕەوتە ڕامیاریەکان کێشەی قووڵیان پێکەوە هەبێت، بەڵام هیچ ڕەوتێکی بەڕەچەڵەک و ناسراو ناتوانێت لەگەڵ ئەمجۆرە گرووپانەی وەک پەژاک و پاک و… هەڵبکات کە منداڵان بەدیل دەگرن و دەیانگەن بە بەکرێگیراو و لەم مەرجەدا ئامادەبوونی سەرکردەی ئەم گرووپانە لە پەرلمانی ئەورووپا چ پاساوێکی هەیە؟

لەوانەیە گەر بمانەوێت باس لە وێژمانێکی زاڵ لەنێو ڕەوتە ڕامیاریە بە ڕەچەڵەک و ناسراوەکان بکەیەن، تەنیا وێژمان دەتوانێت مافی مرۆڤ بێت و وا دیارە تەنیا ڕێڕەوێک کە دەتوانێت مافی یەکسانی بۆ خەڵکی ئێران بەدی بێنێت، هەر ئەم وێژمانەیە.

افتضاح بزرگ در پارلمان اروپا 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک