موعتەسەم بە ناوی ئازدی کوردستان دەستی دایە دزی

  • ۲ ساڵ پێش

موعتەسەم حسێنی لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێیانی دەستیان دایە دزی بارهەڵگرێت و دواتر ئەو پارەیە کە دەستیان کەوت ڕۆشتن و بوون بە ئەندامی پەکەکە.

وێڕای ئەوەی کە ماڵبات دەیزانی موعتەسەم منداڵە تەرەسی ماڵباتە و هەرجار تاوانێک ئەنجام دەدات بەڵام هیچ کات چاوەڕوانی ئەوە نەبوون کە ڕۆژێ بیەوێت ببێتە ئەندامی وەها گرووپێک، چوونکە وێڕای هەموو تەرەس بوونەکەی، هیچ حەزێکی لە تەڤلی بوون نەبوو.

بۆیە کاتێک کە ون بوو نەیاندەزانی سەردانی کوێ بکەن. بەس هەستیان دەکرد کە بە هۆی ئەنجامی کردەوەی تاوانبارانە هەڵاتبێت و هەڵبەت باوکی زیانی ئەو بارهەڵگرە دزیەی دایەوە تا چیتر کێشەیەک بۆ کۆڕەکەی نەێتە ئاراوە.

ئەم ڕاپۆرتە گێڕانەوەی گەنجێکە کە لەلایەن ئەندامانی پەژاکەوە لەژێر ناوەی یارمەتی دانی ئازادی کوردستان دەستی دایە دزی.

ساڵانێکە کە دزی کردن و ڕێگری پەکەکە دەبینین چوونکە سەرچاوەی داراییان لەڕێگای ڕێگری و باج سەندنەوە دابین دەبێت.

یەکێکی دیکە لە تاکتیکەکانی دابین کردنی دارایی ئەم گرووپە بەمجۆرەیە کە هەندێک لە گەنجانی ناوچە سنووریەکانی کوردستان ناچار دەکەن کە دزی بکەن و تاوان ئەنجام بدەن.

جگە لەمە، یەکێک لە ڕێبازە سەقامگیرەکانیان دوای چەند ساڵ کوژرانی منداڵەکان، ماڵباتەکانیان ئاگاداردەکەنەوە و زۆرجاریش شوێنی ناشتنەکەیان ناڵێن.

هەشت مانگ دوای ون بوونی تا ئێستا کەسێک پەیوەندی نەگرتووە بە باوکییەوە و هەموو بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە ووتی کە ئەندامی پەکەکە فریویان داوە و بۆیە بەڵێنی پڕوپووچیان پێ داوە و ناچاریان کردووە کە لەو بارهەڵگرە دزی بکات.

موعتەسەم کاتێک کە تەڤلی بوو ناوەڕۆکی ئەو گرووپەی ناسی بەڵام ڕێگای گەڕانەوەی نەبوو چوونکە ئەندامانی پەکەکە ڕێگای هەڵاتنیان بۆ نەهێشتبووەوە و هەناردیان بۆ سوریا.

بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک توانی هەڵبێت، دوای ئەوە پەیوەندی بە باوکییەوە کرد و چیرۆکی هەڵاتنەکەی بۆ گێڕایەوە و ئەویش ڕۆشت بەدوایدا و هێنایەوە بۆ ئێڕان.

بەڵام بەداخەوە دووبارە دەستی دایەوە تاوان و ئێستا نێزیکی دوو ساڵە کە بە تاوان دزی و جێەجێ کردنی مادەی هۆشبەر لە گرتووخانەیە.

معتصم به نام آزادی کردستان مرتکب سرقت شد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک