میدیاکانی پەکەکە کەماڵ مەمەندیان هەڵخەڵەتاندنەوە

  • ۲ ساڵ پێش

میدیاکانی سەر بە پەکەکە کەسانی وەک کەماڵ مەمەندیان لەڕێگای هەڵخەڵەتاندنەوە تەڤلی گرووپ کرد.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

هەروەک کەماڵ مەمەندی لە دیمانە لەگەڵ چاودێر دا باسی کرد، “تەنیا هۆکار بۆ تەڤلی بوونم هەژاری بوو، ماوەیەک بوو بەدوای ئیش دا دەگەڕام و چەندین جۆرە ئیشم تاقی کردەوە بەڵام بێ ئەنجام بوو وردە وردە خەمۆک بووم و هەموو کاتم لەنێو ئەنتەرنێت بەسەر دەبرد.”

لەدرێژەدا دەڵێت: “لەم کاتەدا بوو کە هەندێک پرۆپاگەندەی پەکەکەم بینی، زۆر نەمدەناسین بەڵام له میدیاکان دەمبینی کە هەموویان شاد بوون و لەنێو هەموو فیلمەکان و وێنەکاندا کە چاوت لێدەکرد هەردەم خەریکی هەڵپەڕکێ بوون.”

لەم بەشە لە قسەکانی کەماڵ دوو خاڵ هەیە، یەکیان بابەتی هەژاری و دووەم نەبوونی ئیش و کار کە ئەم گەنجە و وەک ئەو بتوانن سەرقاڵ بن و داهاتیان هەبێت.

لەبارەی خاڵی یەکەمەوە جەخت بکەینەوە کە وەک پێشتریش وتوومانە دەبێت لەمەڕ ئاوەدانی و پەرەسەندوویی ناوچە کوردیەکان، ڕژدیەکی زۆرتر هەبێت.

تا کاتێک کە بەرپرسانی ئێران و پارێزگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانە سەرنجی پێویست نەدەن و ئەم بابەتە نەخەنە سەرووی ئیشەکانیانەوە، ناکرێت لەمەڕ کەم کردنەوەی تەڤلی بوون بۆ نێو پەکەکە و پەژاک لەنێوا کوردان دا هیوادار بین.

بەڵام لەبارەی خاڵی دووەم و کەشی ئەنتەرنێت و بەکارهێنانی گرووپەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی هێز و تەڤلی کردن دەبێت بڵێم کە کەشی ئەنتەرنێتیش دەتوانێت هەڕەشە بێت و هەمیش دەتوانێت دەرفەت بێت و ئەمە بە تەواوەتی گرێدراوی ئەوەیە کە چۆن بەکاری بێنیت.

بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت سرووشتیە کە هێزەکانی پەژاک و پەکەکە لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بیقۆزنەوە.

بۆیە ئەم ڕامیاریەی هەڵخەڵەتاندن، تووشی کەموکۆڕیەکی گەورە بۆتەوە و ئەوان لەڕێگای وێنەی درۆ لە خۆیان و ژیانی ڕۆژانەی ئەندامان لەنێو میدیاکان نووسراوەکان، وێنە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە خۆیان، گەنجان به بەڵێنی ژیان لە ژینگەیەکی شاد و کەلوپەل و پێداویستی، هەڵدەخەڵەتێنن.

لەمبارەوە کەماڵ مەمەندی لەدیمانە لەگەڵ ئێمە وتی: “جگە لە پۆلەکانی پەروەردە کە لە سەرەتای ڕۆژەوە تا تاریک بوونی هەوا درێژەیان هەیە، ناچار و سەرقاڵ دەکرێیت بە زۆر ئیش و کاری قورس، هەر لەهەڵکەندنی زەوینەوە بگەرە تا جێبەجێ کردنی کەلوپەلی قوورس”.

بۆیە، هۆشیارکردنەوەی ڕای گشتی و بەتایبەت ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان بۆ ئەوەی کە ڕاستی و ناوەڕۆکی ئەم گرووپانە بزانن کە وەک دروشم و وێنە شاد و هەڵپەڕکێیەکانیان نییە کە لە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە، تەڤلی بوون لەم جۆرە گرووپانە یا بە سەرکەوتوویی و بەختی تاکەوە، بە هەڵاتن کۆتایی دێت، یا کوشتن و مردن لە گۆڕەپانەکانی شەڕ لە سوریا و ئێراق بەری دەکەوێت.

رسانه های وابسته به پ ک ک امثال «کمال ممندی» را با فریب جذب گروه می کنند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک