بەکارهێنانی منداڵان وەک پارێزوانی چەکداری لە گرووپی پاک دا

  • ۹ مانگ پێش

کچانی گەنج لەلایەن گرووپی پاک هەڵدەخەڵەتێنرێن ولەوانەیە بە بەڵێنی ئیش و پارە و تەنانەت کۆچ و خوێندن لە ئەورووپا، تەڤلی ئەم گرووپانە بن و لە ئەنجام دا خۆیان لە بنکەکانی ئەم گرووپانە دا دەبیننەوە.

لەکاتێکدا کە بەکارهێنانی منداڵان وەک ئەندام لەنێو گرووپە چەکداریە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان ئاستەنگی یاسایی هەیە و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کنوانسیۆنی مافی منداڵان، کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ نابێت لەنێو گرووپە چەکدارەکان دا بن؛ بەڵام ئەم پرسە لە نێو گرووپە چەکدار و ملیشیای پاک وەک گرووپەکان دیکە کوردی لەوانە پەژاک، پەکەکە و دێمۆکرات و… ڕەچاو نابێت و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەمگرووپە منداڵن و لە خوار تەمەنی 18 ساڵی دان. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم گرووپانە باسی ئەوە دەکەن گویا بۆ بەدی هاتنی مافی منداڵانی کورد شەڕ دەکەن بەڵام هێشتاش ئەو منداڵانە وەک سەرباز بەکاردێنن.

لەمبارەوە نوێترین وێنە بڵاو کراوەکان لەلایەن خاتوون هامنو نەقشبەندی هاوسەری حسێن یەزدانپەنا سەرۆکی ئەم گرووپەوە کە تاوانبارە بە ئەنجامدانی کرداری چەکدارانە لەدژی هاوڵاتیانی بێ تاوانی ئێران، پیشاندەری ئەوەیە کە لانی کەم دوو کەس لەئامادەبووان لە پشتی سەریەوە، کە لەوانەیە پاسەوانی بن، کچانی خوار تەمەنی یاسایین و ئەمەش دیار نییە کە لە چ تەمەنێک و بە چ شێوازێک تەڤلی ئەم گرووپە کراون.

بە پێێ دیمانە پێشووەکانی ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی کورد و ماڵباتی ئەم کەسانە، گرووپە چەکدارەکانی کورد، ئەندامەکانیان دەخەڵەتێنن و تەنانەت لە گوندە سنوریەکان دەیانڕفێن. بەمجۆرە دەکرێت بگوترێت لەباشترین حاڵەت دا ئەم کچانە لەلایەن ئەم گرووپەوە هەڵدەخەڵەتێندرێن و لەوانەیە بە بەڵێنی ئیش وتەنانەت کۆچ کردن بۆ ئەورووپا و خوێندن لەوێ تەڤلی ئەم گرووپانە دەکرێن و لەئەنجام دا خۆیان لە بنکەکانی ئەم گرووپانە دەبیننەوە. لەکاتێکدا کە ئەم گرووپانە هیچ بەرپرسیارتییەک لەمەڕ ئەندامانی خۆیان و ماڵ و تەندرووستی و پەروەردەیان لەئەستۆ ناگرن؛ وەک هێزی چەکدار لە پێکهاتەی مافیایی خۆیان دا کەڵکیان لێوەردەگرن.

خاڵی سەری لەبارەی گرووپی ئازادی کوردستان، ژمارەی ئەو ئەندامانەیە کە زۆر کەمن. واتە گرووپی پاک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی ئەندامانی و گەورە پیشان دانی کردەوەکانی، ناچارە کەڵک لە ئەندامانی تەمەن خوار وەربگرێت تا هەم ژمارەی کەمیان بشارێتەوە و هەم لەڕێگای بەکارهێنانی زانست و زانیاری کەمی منداڵان لە ناوەڕۆکی ئەم گرووپانەدا، کەڵکی خراپیان لێوەربگرێت. شایانی باسە وێنە بڵاو بووەکەلە پاسەوانەکانی هامنۆ نەقشبەندی لە پەیجی فەرمی ئەم گرووپەدا بڵاو کراوەتەوە.  

استفاده از کودکان به‌عنوان محافظ مسلح در گروه حزب آزادی کردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک