ڕەوف بکوژ بوو و سزای لەسێدارە دان بوو

  • ۲ ساڵ پێش

ڕەوف ئیبراهیمی دوای ئەنجام دانی تاوانی کوشتن خرایە بەندیخانە.

ڕەوف ئیبراهیمی دوای ئەوەی کە تاوانی کوشتنی ئەنجام دا خرایە بەندیخانە و دواتر بە هاوکاری هەندێک لەهەڤاڵانی، نێزیکی 13 ساڵ پێش توانی لە گرتووخانە هەڵبێت و ڕاستەوخۆ تەڤلی پەکەکە بێت.

ڕەوف ئەندامی ئارتش بوو، بەڵام ماوەیەک ماڵباتەکەی هەندێک جووڵەی گۆماناویان لێ بینیبوو و هەندێک جار بە قسەی خۆی دەڕۆشت بۆ هەندێک دانیشتنی شاراوە بەڵام ئەوان نەیاندەزانی خەریکی چییە.

کۆڕی گەورەی ماڵەوە بوو و هەرچی پێ خۆش بوایا دەیکرد. لەم نێوەندەدا بوو کە لە شەڕێک دا کەسێکی کوشت و کەوتە بەندیخانەوە. ماوەیەک تێپەڕ بووکە زانیان لەڕێگای هەندیک کەسی نەناسراوەوە هەڵاتووە و بەڵام نەیاندەزانی بۆ کوێ ڕۆشتووە و لەکوێ بەدوایدا بگەڕێن.

ئاگادار نەبوونی ماڵبات دووساڵی پێچوو تا ئەوەی کە ڕۆژێک بە هەڵکەوت لە یەکێک لە کەناڵەکانی پەکەکە بینیان. ئەو کات زانیان کە دوای هەڵاتن تەڤلی پەکەکە بووە.

بەڵام بەداخەوە ماڵباتی ڕەوف هیچ دەرفەتێکیان نەبوو تا بتوانن بەدوایدا بڕۆن. هەرچەند گەر دەیانتوانیش بڕۆن هیچیان پێ نەدەکرا.

ڕەوف تاوانی کوشتنی ئەنجام دابوو و نەدەکرا بگەڕێتەوە، بۆیە بڕیاری دا کە ڕێگاکەیان لە ڕێگای براکەیان داببڕن و درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.

یەکێک لە ڕەوتە جێگیرەکانی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە/پەژاک ئەوەیە کە دوای یەک یا چەند ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر کوشتنی منداڵەکاندا، جا بە ماڵباتەکان دەڵێن کە منداڵەکەیان کوژراوە و لە زۆربەی کات دا شوێنی ناشتنەکەیان پێ ناڵێن.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەگەڵ میدیاکان لەبارەی منداڵەکانیانەوە قسە نەکەن، تا بەڵکوو بتوانن لەسێبەری بێدەنگی میدیاییەوە درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

چەندین ساڵ تێپەڕ بوو بە سەر ڕۆشتنی براکەیان بەڵام هیچ هەواڵکیان پێ نەگەیشت تا ئەوەی کە دوو ساڵ پێش لەڕێگای کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنەوە زانیان کە کوژراوە بەڵام چیتر لە ڕێگای ئەو پارتەوە هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ نەکرا و هیچ وردەکاریەکیان پێ نەدرا.

تا ئەوڕۆش نازانن کە ڕەوف چۆن کوژراوە و لەکوێ نێژراوە. بە قسەی برای ڕەوف هەندێک جار کە بیری لێدەکاتەوە هەست دەکات کە لەوانەیە ئەم هەواڵە درۆ بێت چۆن دەکرێت تەرمێک نەبێت و گۆڕێک بوونی نەبێت؟

چیتر لەگەڵ ئەم دۆخە ڕاهاتن، چوونکە ڕەوف بکوژ بوو و سزای لەسێدارە دان بوو.

رئوف ابراهیمی پس از ارتکاب قتل به زندان رفت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک