ماڵباتی ئێمە دوو منداڵیان لەدەست داوە

  • ۲ ساڵ پێش

میدیا درۆزن و هەڵخەڵەتێنەرەکاکانی پەکەکە و پەژاک لەتەنیشت هەنگاوە بەربڵاو نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤی ئەم گرووپە لە مەڕ تاک و ئەندامانی خۆی و هەڵبەتە ماڵباتەکانیان پیشان دەدات کە پێویستە بەدڵنیایەوە دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی خۆیان تێکەڵی ئەم پرسە بکەن و ڕێگا نەدەن دەرد و ئازاری ماڵباتە ئێرانییەکان کە بە هۆی ڕامیاری سەرکردە ئەورووپا نشینەکانی گرووپە ملیشیا کوردیە تێرۆریستەکان لەمە زیاتر خراپتر بێت.

ڕامیاری ون کردنی پەکەکە و پەژاک بە جۆرێک پێش کەوتووە کە دوو گەنجی ماڵباتێک هەڵدەخەڵەتێنن و دەیانڕفێنن کە لەمبارەوە برای هێمن و ستارە زادهش ئەوەی کە بۆ برا و خۆشکەکانیان ڕووی دا بەمجۆرە بۆ چاودێر دەگێڕنەوە:

خۆشکم لەتەمەنی منداڵیدا شووی کرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە هەندێ کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبێت و دوای چەند ساڵ لێک جیا ببنەوە.

کاتێک کە جیا بووەوە تەمەنی زۆر نەبوو و لەماڵی باوکم بوو. ماوەیەکی زۆر بوو کە ئەندامانی پەژاک هاتووچووی ناو گوندیان دەکرد و ئەمە ببووە هۆی ترسی ماڵبات کە کچەکەیان لەخشتە نەبەن بەڵام بەداخەوە دێر یا زوو ئەمە ڕووی دا، ڕۆژێک خۆشکەکەم ون بوو هەرشوێنێک بەدوایدا گەڕاین بەڵام هەواڵێکی لێ نەبوو تا ئەوەی ڕۆژێک ئەندامێکی پەژاک پەیوەندی پێوە کردین و وتی کە ستارە لای ئێمەیە لە ئێراق و چیتر بەدوایدا مەگەڕێن و تەنانەت هەوڵ مەدەن کە بێن بەدوایدا، بەڵام باوکم خۆی پێڕانەگیرا و دەستبەجێ ڕۆشت بۆ ئێراق تا بیگەڕێنێتەوە بگەڵام لەوێ بەس  بێ ڕێزیان پێکردبووو و بۆختانی سیخۆریان لێدابوو. بەڵام باوکم بەس کچەکەی دەویست و بەس. دوای ئەوە گەڕایەوە بۆ گوند و تا ئەوڕۆکەش بەس چاوەڕوانە. ستارە حەزی لەم گرووپانە نەبوو و تەنانەت نەیدەناسین من دڵنیام ئاگااری کێشەکانی ژیانی خۆشکەکەم بوون و بە درۆ و دەلەسە فریویان داوە.

پەژاک سێ سال دوای ڕفاندنی خۆشکم برا چکۆلەکەشمی لێمان ستاند.

3 ساڵ دوای ڕفاندنی ستارە برا چکۆلەکەم هێمن کە زۆر دڵ بەخەمی خۆشکی بوو و لەتەمەنی هەرزەکاریدا بوو. ئێمە کە دەمانزانی پەژاک هیچ کات ڕێگا نادات کە تەنانەت خۆشکەکەمان ببینین چ بگات بەوەی کە وێمان بداتەوە بەڵام هەندێک جار هێمن لە تووڕەیی دا هاواری دەکرد و دەیگووت نایدەنەوە بۆ خۆم دەڕۆم و دەیدۆزمەوە. بەڵام ئەمە بەس قسە بوو و کەس بەڕژدی وەرنەدەگرت چوونکە منداڵ بوو و کەس بەڕژدی وەرنەدەگرت و لەو کاتەدا پەژاک هاتۆچووی بۆ ناو گوند کەم کردبووەوە. بەڵام ڕۆژانی دوایی ڕۆشتنی هەر خولەک بە منی  دەگوت دەمەوێت بڕۆم و خۆشکەکەم بدۆزمەوە و بیگەڕێنمەوە. هێمیش ڕۆشت…

بەڵام نەمانزانی چۆن بو و چۆن ڕۆشت؟ ڕۆژێک کە ون بوو گۆمانمان کرد بەدوای خۆشکەکەیدا ڕۆشتبێت، هەوڵمان دا بیدۆزینەوە و بیگەڕێنینەوە و پاشگەزی بکەینەوە بەڵام هیچمان پێ نەکرا. هێمن وای دەزانی دەتوانێت وەک پاڵەوانەکان بڕواتە ئەوێ و خۆشکەکەی ڕزگار بکات بەڵام بەداخەوە خۆشی تووش بوو. ئێستا خۆشک و برا چکۆلەکام دوور لە ماڵباتن ماڵباتی ئێمە دوو منداڵی خۆی لە دەست داوە و نازانین چی بکەین.

چاودێر لە ڕۆژانی داهاتوودا دووبارە دۆسیەی منداڵانی ڕفێندراو لەلایەن پەژاکەوە بڵاو دەکاتەوە و بەداوداچوونیان بۆ دەکات.

خانواده ما دو فرزند خود را از دست داده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک