بۆ یوسف ماڵباتەکەی بە جێ هێشت؟

  • ۲ ساڵ پێش

بۆ یوسف ماڵبات و ئەو سێ منداڵە بێ تاوانەی بە جێ هێشت؟

لەکاتی دەستپێکردنی هێرشی داعش لە ناوچەکە ئەندامانی پەکەکە و پەژاک بەدوای بەلاڕێدا بردنی هاوڵاتیانی کورد لەڕێگای پرۆپاگەندەی گەورە و خراپ بەکارهێنانی هەستەکانیان بوون.

یوسف بابایی یەکێک لەو کەسانە بوو کە کەوتە ژێر کاریگەری ئەو پرۆپاگەندەیەوە. یوسف ئەو کاتە خێزان دار بوو و سێ منداڵی هەبوون. بەڵام بەداخەوە هەر کات وێنەی هێرشی داعشی دەبینی واق دەما و دەکرێت بگوترێت کە پیاوەتی ڕێگای نەدەدا کە هیچ نەکات هەڵبەت ئەمە ئەو قسانەی بوو کە بۆ خۆی دەیگووت و بەردەوام چاوی لە کەناڵەکانی پەکەکە دەکرد و هەرجار کە ئەم هێرشانەی دەبینی پێی ناخۆش بوو بەڵام ماڵبات شیمانەیان نەدەکرد کە لەوانەیە بیەوێت تەڤلی  بێت. چوون خێزان دار بوو و وەک برای یوسف باسی دەکات ئەوینداری منداڵەکانی بوو و نەدەکرا لێیان داببڕدرێت. بەس خودا دەزانێت کە ئەندامانی پەکەکە چۆن هەڵیانخەڵەتاند. کاتێک کە ون بوو نەماندەزنی لەکوێ بەدوای دا بگەڕێین لەوانەی دوایین جێگایەک کە بیرمان بۆی دەڕۆشت هەر ئەو سوریا بوو کە هەردەم باسی دەکرد بەڵام بڕواکردن بەمە بۆیان زۆر دژوار بوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سوریا داعش هاتە نێو سوریا و لە 8ی نیسانی 2013 ناوی داعشی لەخۆ نا و دوای ئەوە خێرا بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیر کرد و ڕەقای کردە پێتەختی خۆی. دواتر هاوکات لەگەڵ هەنگاوی سەربازی لەسوریا هێرشی بۆ ئێراق کرد و توانی ڕۆمادی و فەلووجە گرنگترین شارەکانی ئەنبار لە ئێراق داگیر بکات. لە ژووەنی 2014 گرنگترین سەرکەوتنی داعش داگیرکردنی مووسڵ دوەمین گەورە شاری ئێراق بوو. لەمانگانی داتریش پێشکەوتنی زۆری هەبوو تا لە جۆزەردانی 1394 نیوەی خاکی سوریا و هەندێک بەشی باکووری ڕۆژئاوای ئێراقی داگیر کرد.

بەداخەوە دوای چەند مانگ بێ ئاگابوون، پەیوەندی کرد دوای شەش مانگ. زۆر قسەی نەکرد و بەس وتی کە هەنێردراوە بۆ سوریا و بریندارە. لە قسەکانی دا باسی گەڕانەوەی دەکرد کە لەناکاو پەیوەندیەکە پچڕا و چیتر نەیتوانی پەیوەندی بکەن پێیەوە. لە و کاتەدا مەرج و دۆخی سوریا ئارام نەبوو و نەیاندەتوانی ڕێگایە ببیننەوە تا بەدوایدا بڕۆن. بۆیە ناچار دەستەوەستان مان و چاوەڕێ هەواڵ بوون و کە ژمارەیەکی تورکیا پەیوەندی کرد و وتی لەسوریا کوژراوە. ئەم بۆ خۆی سەرەتای گۆمانەکان بوو و لەلایەک هەاڵی لەناکاوی یۆسف هەموویانی واق کردبوو بەجۆرێک کە براکەی دەڵێت: چۆن دەکرێت براکەم لەسوریا بکوژرێت بەڵام هەواڵەکەی لەتورکیاوە پێمان بگات؟ بۆیە برا گەورەکەم بڕیاری دا بەدوایدا بڕوات. کاتێک کە ڕۆشتە کوردستانی ئێراق و خۆی گەیاندە یەکێک لە بنکەکانی پەکەکە و لەوێیەوە پێیان وت کە لەسوریا کوژراوە بەڵام تەرمەکەی نییە و ناتوانیت بڕۆیت بۆ سوریا براکەم هیچی پێ نەدەکرا و لەناچار گەڕایەوە بۆ ئێران.

من و هەموو خۆشک و براکانم لەلایەک بەڵام تاوانی ئەو سێ منداڵە چییە؟ بۆ دەبێت باوکی ماڵباتێک وا بکوژرێت؟ بەڵام ئەمە بۆمان زۆر ناڕوون بوو دەڵێن براکەم لەسوریا کوژراوە بەڵام هەواڵەکەی لە تورکیاوە پێمان دەدرێت و بۆ بەدواداچوونی ناونیشانێکمان لە ئێراق پێ دەدەن.

 

چرا یوسف خانواده‌اش را ترک کرد؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک