کێشەی دارایی ئاستەنگ بوو تا بەدوای براکەم دا بڕۆم

  • ۲ ساڵ پێش

گەر خەڵکی ستەم لێکراوی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا تا باکووری ڕۆژئاوای ئێڕان بپرسرێت کە کێشەی سەرەکیتان چییە کەسێک نییە کە باس لە ئیش و ئابووری نەکات و لە دۆخی پەرەنەسەندوویی ئەم ناوچەیە لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران کە لەدواوەیە بەڵام ئازاری ئەم جیایی خوازانە کە لە هەرێم خۆیان حەشار داوە، ئاسایش  و ئارامی ئەم خەڵکەیان لەناو بردووە.

بەداختر ئەوەی کە ئەم خەڵکە بێ حەشارگەن زۆربەیان نازانن لەکوێ و چۆن بەدای منداڵەکانیاندا بگەڕێن و لێرەدایە کە دەرناکەوێت دەزگا یاسایی و زاڵەکانی وڵات لەکوێی ئەم فۆرمێلەن بۆ کەسێک بە هانایانەوە ناڕوات بەڕاستی بۆ ئێمە جێگای بڕو پێکردن نییە ئەم هەموو تاوانە لە دژی هاوڵاتیانی بێ پەنای کورد ئەنجام دەدرێت و وەک بڵێیت بۆ بەرپرسان ئاساییە.

هەر ئەم کێشانەن کە بوونەتە هۆی کێشەی دارایی زۆر کە شوێنێکیان نەبێت کە پاڵی پیوە دەن یا تەنانەت بتوانێت بەدوای براکەی دا بڕوات کە لانی کەم هەواڵێکی بچووکی لێوەربگرێت.

برای بابەک ڕەحمەتی لە دیمانە لە گەڵ چاودێر وەهای وت:

ئێمە هەموومان کرێکارین،بەبەت تەنیا ماوەیک کە سەرقاڵی ئیشی گێچ بوو بەڵام بێ هیچ هۆکارێک ون بوو تا بۆمان کرا بەدوایدا ڕۆشتین بەڵام هیچمان دەست نەکەوت لەمە زیاتریش توانای داراییمان نەبوو کە بمانەوێت هەموو شارەکان بەدوایدا بگەڕێین.

باوکیشم لەداخی دووری بابەک کۆتایی بە تەمەنی هات. تا ئەوڕۆ کە لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم هیچ کات نەمزانی کە بۆ و چۆن تەڤلی پەژاک بوو. تەنیا یەک ڕۆژ پەیوەندیەکیان گرت و وتیان بابەک لای ئێمەیە و نەگەڕن بەدوایدا. لەنێو ماڵباتی ئێمە کەس حەزی لەم پارتانە نییە و تەنانەت بابەکیش وا بوو  وبەس خەریکی ئیشی خۆی بوو. ئێستا نازانم چ بکەم؟ چۆن بڕۆم بەدوایدا؟ بڕاو بکەن تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی ماڵباتی خۆشم نییە چۆن بتوانم بڕۆم بەوای بابەک دا. گەر بڕۆم بەدوایشی دا ئایا پیشانم دەدەن؟ ئایا ڕێگا دەدەن کە بیگەڕێنمەوە؟ بەڕاستی نازانم چ بکەم. بەڵام لەوکەسانەی کە ئاگادارین داوا دەکەم کە بێ هەواڵ نەمانهێڵنەوە.

ڕاستی تاڵی گەنجان و لاوانی کورد باسی ئەوە دەکات کە زۆربەی ئەم کێشانە لە ژێر کاریگەری کێشەی بژیوی ژیان و ئابووری دایە هەروەها زۆر جار داو لە بەرپرسان کراوە تا لەمەڕ هەڵسووکەوتە نابەرپرسیاری دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێک بنێنن و بەدواداچوونی بۆ بکەن و ڕێگا نەدەن گەنجان و لاوانی کورد ببنە کەرەستەی یاری دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.

مشکلات مالی مانع شد بدنبال برادرم بروم

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک