بەناوی مەهسا، بە ناوی ئێران

  • ۷ مانگ پێش

لاوازی لە ڕاگەیاندن لەکاتی خۆی و بەڕێک و پێکی بە خەڵک دەتوانرێت وەک ڕژدترین ئالنگاری دۆسیەی مەهسا ئەمینی بزانرێت.

دۆکتۆر عەلی فەرهمەند

ساڵی ڕابردو کچێکی سەقزی لە تاران لەلایەن تیمی گەڕۆکی ڕەوشتەوە بەمەبەستی تێگەیاندن گوازرایەوە بۆ بنکەی پۆلیس و بە پێی وێنە بڵاو کراوەکان، ناوبراو لەوێ لەناکاو لەسەرە خۆ دەچێت و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەمرێت.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە خێرا لەلایەن میدیاکانەوە ڕووماڵ کرا و بوو بە شەپۆلێکی گەورەی میدیایی و بەدوای ئەوە ناڕزایەتی پەرەی سەند.

بێگۆمان دەبوا پۆلیس پارێزوانی لە گیانی مێوانەکەی دەکرد هەرچەندە لەبواری مافزانییەوە ئەوەی کە ڕووی داوە بەئەنقەست و یا خود لەبەر کەمووکۆڕی پۆلیس بووبێت، هێشتا نەسەلمێنراوە بۆی کزی لە ڕاگەیاندنی ڕێکوپێک و لەجێگای خۆیدا دەتوانرێت وەک ڕژدترین ئالنگاری دۆسیەی مەهسا ئەمینی بزانرێت.

لەساڵڕۆژی مەهسا وێڕای بەیانیەی زۆر لەلایەن ڕەوتە ئۆپۆزسیۆنەکان لەهەندەران و هەرچەندە کە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش شارەکانیان دەپاراست بەڵام خەڵک وڵامێکی ئەوتۆیان بەو بەیانیە و داخۆیانیانە نەدا، ساڵی پار و لەمەرجی هاوشێوەدا هەڵوێستی خەڵک بە چەشنێکی دیکە بوو. بۆیە لەمەڕ ئەم خۆ دوور کردنە لە بەیانییەی مانگرتن چەند خاڵێک بوونیان هەیە کە دەبێت لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە سەرنجیان بخرێتە سەر.

  1. زاڵبوونی وێژمانی توندوتیژی، ملیتاریزە و هەڵسووکەوتی توندڕەوانە لە ناڕزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو بوووە هۆی ئەوەی خەڵک لەمەڕ تێکدانی دۆخی ڕێکوپێکی کۆمەڵگا نێگەران بن. زۆرێک لە پارت و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان کەبەشێکی کاریگەر لە ڕەوتی ناڕزایەتییەکان بوون، جیاخواز و چەکدارن و ئەم پرسە بووە پاساوێک بۆ کۆمەڵگا، بۆیە دەبینین کە وێڕای ئەوەی کە زۆرێک لەم گرووپ و پارتانە کە ساڵی ڕابردوو پێکەوە ناکۆک بوون، بەیانییەی هاوبەشیان دەرکرد و بەڵام کەس وڵامی نەدانەوە. لەڕاستی دا دەکرێت بگوترێت خەڵکی ئێران لەهەندێک لە هەڵسووکەوتەکانی دەسەڵات ناڕازین بەڵام ئامادە نین ئەم پرسە بکەنە قوربانی دابەش بوونی ئێران و توندوتیژی.
  2. یەکێک لە ئالنگارەکانی ناوچە خێڵنشنە کوردیەکان، زاڵبوونی کەشی ئاسایشە لەم ناوچانە. هۆکاری ئەم هەڵسووکەوتە لەلایەن دەسەلاتەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گرووپە ملیشیا جیایی خوازە تێرۆریستەکان لەوێ بوونیان هەیە و بۆ خۆشیان لە وڵاتی دراوسێ دان وەک پارتە کوردیەکان کە لەهەرێمی کوردستانن. بەم هۆکارەوە ساڵانێکە کە پەرەسەندوویی ئەم ناوچانە دوا کەوتووە و پەراوێز خراوە. ئەوەی زیاتر لە هەر شتێک گرنگە چارەسەری پرسەکەیە لە ناوەند واتە هەرێمی کوردستان کە گەر سەربگرێت چیتر دەوڵەت دەبێت بە ڕژدی ڕێڕەوی پەرەسەندوویی و دواکەوتوویی ئەم ناوچانە قەرەبوو بکاتەوە. گەر لەم ڕێڕەوەدا جووڵەیەکی ڕژد ڕوو بدات بۆ خۆی کۆمەڵگاش بە خێرایەوە بەرەو ئاسایش و ئارامی هەنگاو دەنێت. تێگەیشتنی ئەم پرسە بۆتە هۆی سەرنجی زۆرتری خەڵک لەمەڕ چارەسەرکردنی پرسەکە بە شێوەی ئاشتیانە.
  3. پرسی دیکە، بابەتی مافی مرۆڤ و هاوڵاتی بوونە. گەر باش چاو لێبکەین دەبینین کە زۆرێک لە کچان و کۆڕان، منداڵان و گەنجانی کوردستانی بە خراپترین شێوە ون یا دەکوژرێن و یا ئەوەی کە وێڕای هەڵاتن لە مەرجی دژواری و ماندووکەر کە تووشی بوون، دەکەونە نێو زیانی دەروونی و جەستەیی بۆیە هیچ میدیایەک ئامادە نییە تەنانەت یەک دێڕ هەواڵیان لێ بڵاو بکاتەوە. دواتر کاتێک دەبینین هەواڵی مردنی مەهسا بەمجۆرە دەگوازنەوە، ئەم پرسەیان بۆ ناێتە پێشەوە جا بۆ خوێنی منداڵانی ئەوان کاڵترە؟

چۆن چۆنییە کە ڕاپۆرتی زۆر کە بەشێکە لە دەریای بێ بن لەبارەی ئەم منداڵانەوە لەلایەن چاودێرەوە بڵاو بووتەوە بەڵام کەس سەرنجی نەداون؟ بۆ سیستم دادوەری لەمەڕ ئەم هەموو پێشلکاریەی مافی مرۆڤ خەمسارە؟ بۆ کاتێک کە داخوازی ئەم خەڵکە دەورووژێت و جا بۆ خۆتان ناڵێن کە ئەم پارتە چەکدارە جیایی خوازە تێرۆریستانەی کوردی دانیشتوی هەرێمی کوردستان دژی ئێمەن و ئێمەش دژیانین، کەوایە چۆن بەم ئاسانییە واز لەم قوربانیانە دێنن کە هۆکاری ئەم پارت و گرووپانە بوون؟

پێشنیازی ئێمە ئەوەیە کە بەشێکی تایبەت بە ئامادە بوونی لێپرسێک و دادوەرێکی زانا لەمەڕ پرسەکانی کوردستان دابنێن تا خەڵک شوێنێکیان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکانیان هەبێت. زۆرێک لە خەڵک کەتەنانەت تەڤلی ئەم گرووپانە بوون بە هۆکاری ناڕامیاری بووە و زۆرتر لەبەر هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی و… بووە. ئەم خەڵکە پێویستی بە پاڵپشتی هەیە و نایەوێت ژمارەی قوربانیەکان زیاد بکات.

به نام مهسا، به نام ایران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک