ڕاشد لەژێڕ کاریگەری کێشەی باوک و دایکی دا بوو

  • ۱ ساڵ پێش

ڕاشد باینجوین لەژێر کاریگەری کێشەکانی دایک و باوکی دا بوو، ماوەیەک بوو کە باوکی و دایکی کێشەیان هەبوو و ئەم ناکۆکیە کە لەنێو ماڵبات دا هەبوو، ببووە هۆی ڕوودانی هەندێک کێشە و دڵناخۆشیی لەنێوانیاندا، هەندێک جار دەبووە هۆی ناکۆکی هزری لەنێوان باوکی ماڵبات و ڕاشد.

ڕاشد باینجوین لەژێر کاریگەری کێشەکانی دایک و باوکی دا بوو، ماوەیەک بوو کە باوکی و دایکی کێشەیان هەبوو و ئەم ناکۆکیە کە لەنێو ماڵبات دا هەبوو، ببووە هۆی ڕوودانی هەندێک کێشە و دڵناخۆشیی لەنێوانیاندا، هەندێک جار دەبووە هۆی ناکۆکی هزری لەنێوان باوکی ماڵبات و ڕاشد. بەڵام هزری نەدەکرد کە ئەم پرسانە ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆڕەکەیان بکەوێتە داوی کەسانێک کە بەساڵان هیچ هەواڵکیان لێ نەبێت.

ڕۆژێک کە تەلەفۆنەکەی داخرابوو و ماڵەوەی بە جێ هێشتبوو هەموو شوێن بەدوایدا گەڕان بەڵام نەیاندۆزیەوە تا چەند ڕۆژ دوای ئەوە زانیان تەڤلی پەژاک بووە. بەڕاستی بڕوا کردنی بۆ ماڵبات ئاسان نەبوو چوونکە ڕاشد هیچ حەزێکی لەم پارتانە نەبوو. زۆر حەزی لە خوێندن بوو و تەنانەت لەم دوایانەدا خەریکی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بوو. لەگەڵ هەموو گۆمان و دوودڵییەکان کە لەبارەی تەڤلی بوونی بۆ نێو ئەم گرووپە هەبوو، بەناچار بەدوایدا ڕۆشتن، هەڵبەت ئەوانیش پەژراندیان کە تەڤلی بووە. بەڵام ئەو سێ جارەی کە ڕۆشتن بۆ ئێراق، قەت ڕێگایان نەدا کە لەگەڵ کۆڕەکەیان دیدار بکەن.

میدیاکانی درۆی پەکەکە و پەژاک لە پاڵ کردەوە بەربڵاوە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤی ئەم گرووپە لە مەڕ کەس و ئەندامانی خۆیان و هەڵبەت ماڵباتەکانیان، پیشاندەری ئەوەیە کە پێویستە دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی خۆیان تێخەنە نێو پرسەکەوە و ڕێگا نەدەن کە لەمە زیاتر ئازار و کێشەی زۆری ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە دەرئەنجامی ڕامیاری سەرکردەکانی ئەورووپانشینی ئەم گرووپە ملیشیا کوردەیە، لەمە زیاتر زیاد بکات.

ڕامیاری ونکردنی پەکەکە و پەژاک بە جۆرێکە کە گەنجی ماڵباتێک دەڕفێنن و هەڵیدەخەڵەتێنن. باوکی ڕاشد وتی کە لەو ڕۆژەوە ڕۆشتووە بۆ ئەوێ بەدڵنیاییەوە پاشگەز بۆتەوە بەس هیوادارم کە بتوانێت ڕێگای بۆ هەڵاتن ببینێتەوە یا ئەوەی کە چەند کەسێکی خێرخواز کۆڕەکەی بۆ بگەڕێننەوە.

یەکەمین مافێک کە ڕەچاو ناکرێت، ڕاگەیاندنی تەڤلی بوونی ئەندامەکان و دیدار کردن لەگەڵ ماڵباتەکەیانە کە پەکەکەی کردووە بە گرتووخانە بۆیان. پەکەکە جیا لەوەی کە دەیانڕفێنێ و بەڵێنی درۆیان پێ دەدات، لەگرتووخانەیان دەکات و وەک کوێلە کەڵکیان لێوەردەگرێت، هەندێک جار هیچ گرنگ نییە کە ئەمانە لەکوێ و چۆن دەکوژرێن، بێ ئەوەی کە تەنانەت هەواڵی کوژرانی بدەنە ماڵباتەکەیان چ بگات بەوەی کە هەواڵی کوژرانیان بڵاو بکەنەوە.

راشد تحت تاثیر مشکلات پدر و مادرش قرار گرفت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک