سروە خانی لەلایەن کچە پلکییەوە تووشی ئەم ڕێگایە بوو

  • ۲ ساڵ پێش

سروە خانی لەلایەن کچە پلکییەوە تووشی ئەم ڕێگایە بوو چوونکە زۆرترین کاتی لەگەڵ ئەو بوو.

چەندین ساڵە کەکچی پلکی سروە (بەیان) ون و کەس نازانێت لەکوێیە و دیار نییە چی لێهاتووە، ماڵباتی سروە دڵنیان کە تەنیا ئەو توانیبووی کە کچەکەیان فریو بدات و یا بۆ خۆی بیبات، چوونکە کچەکەیان لەو کاتە بەس بیست ساڵی بوو.

سروە بەردەوام لە ئیشی جووتیاری دا یارمەتی دایک و باوکە پیرەکەی دەدا و قەت زەمینەی ئەوەی حەز لە هیچ پارتێکی تێدا نەبوو و هیچ یەکیانی نەدەناسی، کاتێک کە سروە ون بوو هیچ یەک لە ئەندامانی ماڵباتی نەیاندەزانی بۆ کوێ ڕۆشتووە یا لەکوێ بەدوایدا بگەڕێن.

بەڵام دوای چەند ڕۆژ گەڕان ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی پێوە کردن و وتی کە سروە تەڤلی پەژاک بووە و زۆر پێداگری کرد کە قەت بەدوایدا نەڕۆن بەڵام دایکی تاقەتی نەهێنا.

دایکی سروە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی ماڵبات ڕۆشت بۆ ئێراق و چەندین ڕۆژ لێیان پاڕایەوە کە لانی کەم ڕێگا بدەن بیبینێت، بەڵام بەداخەوە ڕێگایان پێ نەدا.

بۆیە ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ ئێران و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا چاوی لەدەرگایە تا کچە چکۆلەکەی بگەڕێتەوە.

تا ئێستا چاودێر لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی خستوون و پشتڕاستی کردوونەتەوە کە ڕاستن، باسی لە چارەنووسی چەندین منداڵی کوردی ئێرانی کردووە کە تووشی دیاردەیەکی ناشیرین “ون بوونی زۆرەملێ” لەنێو گرووپ ملیشیاکانی کوردی کردووە.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان، لاوان و منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئیش و بەرژەوەندی سەرکردەکانی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک و پەکەکە، بە تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەم گرووپە ناوزەد بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێنن.

لەهەندێک میدیای پەکەکە و پەژاک دا راگەیەندراوە کە ئەم منداڵانە لە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا یا لە سوریا کوژراون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە بەڕاستی کوژراون یا نا ڕووداوێکی دیکە ڕووی داوە.

نێزیکی دوو ساڵ لە ڕۆشتنی سروە تێپەڕ دەبێت کە ماڵباتەکەی لەناکاو لە تەلەڤزیۆن بینیان کە ناوی وەک کوژراو لە ناوچەیەکی تورکیا ڕاگەیەندرا، هەموویان واق مان…

نەیاندەتوانی بڕوا بکەن کە بەڕاستی ئەمە هەواڵی مردنی کچەکەیان بێت، هەڵبەت کەس پەیوەندی پێوە نەکردن کە هەواڵێک لە وردەکاری کوژرانەکەی سروە بدات ماڵباتەکەی.

دووبارە پەیوەندی بەو ژمارەوە کرا بەڵام لە بازنەدا نەبوو بۆیە بڕیاریان دا خۆیان بڕۆن بۆ ئێراق، بەڵام کاتێک کە گەیشتنە ئەوێ ڕایانگەیاند کە لەناوچەی جۆلەمێرگی تورکیا کوژراوە، بەڵام تەرمەکەی نییە و وتیان کە بەدوایدا نەگەڕێن، بەدڵنیایەوە کوژراوە. بەڵام چۆن دەبێت کچێک بە کوشت بدەن و تەرمەکەی لە شاخ بەجێ بهێڵن و ‌هێشتاش گۆڕێکی نەبێت؟

ئەندام و سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک بۆ دەبێت تەرمی کچێک لە شاخ بەجێ بهێڵن؟ یا ئەوەی کە بە درۆ بڵێن کە سروە کوژراوە.

لەو ڕۆژە بەدواوە دایکە پیرەکەی چیتر توانای ئەنجامی هیچ ئیشێکی نییە و تەنیا ئیشێک کە دەیکات ئەوەیە کە بگریت و چاوی بڕیوەتە دەرگاکە تا بزانێت کەی کچە چکۆلەکەی دەگەڕێتەوە.

سروه خانی توسط دختر عمه‌اش به این راه گرفتار شد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک