راپۆرتی پێشلکاری مافی ڕاگەیاندنەکان و پەیامنێران

  • ۸ مانگ پێش

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ناوچەی باکووری ئێراق و راپۆرتی پێشلکاری مافی ڕاگەیاندنەکان و پەیامنێران.

سەندیکای ڕاگەیاندنەکان و ڕۆژنامەنووسانی ناوچەی باکووری ئێراق 44  (KJS) بڵاو کردووتەوە. لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023، 44 نموونەی پێشڵکاری مافی سەندیکاکان و پەیامنێران لە هەرێمی کوردستان ڕووی داوە. فدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) سەر بە ڕێکخراوی خۆی KJS، بە مەبەستی ئیدانە کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئازادی میدیایی تەڤلی بوو و داوای لە بەرپرسیاران کرد کە لەمەڕ پاراستنی باشتری ڕۆژنامەنووسان و کارگێڕانی میدیایی هەنگاوی پێویست هەڵبگرن.

ڕاپۆرتە نوێیەکای ئەم دەزگایە، پێشلکاری مافی میدیایی لە 44 نموونەدا تۆمار کردووە کە هەندێکیان کەسانی سەر بە میدیاکانن لەکاتێکدا کە هەندێکی دیکەیان گرێدراوی گرووپەکانی ڕۆژنامەنووسی یا ڕێکخراوەکانی میدیایین. نموونەی پێشلکاری مافی میدیاکاران بریتییە لە 8 دەستبەسەرکردنی ڕۆنامەنووسان، 22 نموونەی قەدەخەی ڕووماڵی میدیایی، 6 حاڵەتی هێرش و بۆختان بەکارگێڕە میدیایەکان، 2 حاڵەت هەڕەشە لەدژی چالاکانی میدیایی، 4 حاڵەت دەست بەسەردا گرتنی کەلووپەلی میدیایی و دوو حاڵەتیش لێدانە.

لەکۆی گشتی 84 ڕێکخراوی میدیایی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 لەکوردستان کراونەتە ئامانج.

زۆرترین ژمارەی هێرشەکان لە ناوەندی ناوچەی هەولێر ڕووی داوە. شوێنێک کە KJS، چواردە نموونەی تۆمار کردووە، دوای ئەو پارێزگای دهۆک دێت کە دە حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە و پارێزگای سلێمانیش هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە، 8 حاڵەتی سەرپێچی تێدا تۆمار کراوە..[i]

[i]. https://www.ifj.org/media-centre/news/detail/category/press-releases/article/iraqi-kurdistan-kjs-reports-44-cases-of-media-rights-violations-in-first-half-of-2023

سندیکای روزنامه‌نگاران منطقه شمال عراق و گزارش نقض حقوق رسانه‌ها و خبرنگاران

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک