ناڕزایەتی خەڵکی دیواندەرە و پێشلکاری لەمەڕ مافی بەشە ئاویان

  • ۹ مانگ پێش

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لە دیواندەرە دووشەمە 200 کەس لەبەردەم فەرمانداری و ئاوی ئەو شارەدا کۆ بوونەوە و ناڕزایەتیان دەربڕی.

بەرپرسانی خۆجێی له دیواندەرە دەڵێن کە دابینکردنی ئاو بە هۆی هەڵکشانی ناکۆکییەکان و دابەزینی کوالێتی ئاو، تووشی کێشە بووە و بۆ چارەسەرکردنی بە تەنکر ئاو دەگوازرێتەوە. ڕاستە ئەم کێشە چاوەڕوان نەکراوبوو و تەنەنات لە تارانیش هەیە بەڵام لە ناوچە دوور و سنوورنشینەکان ڕژدترە. بۆ نموونە لە سیستان و بەلوچستان ماوەیەکە کێشەی ئاو هەیە و هەنگاوێکی تایبەت بۆ چارەسەری هەڵنەگیراوە. کۆبوونەوەی خەڵکیش لەناوچە جیاوازەکان دا ڕووی داوە، لەوانە لە ئیسفەهان، بەڵام ئاو و دەستڕاپێگەیشتن بە ئاوی تەندرووست مافێکی گرنگ لە مافی مرۆڤ دایە بەڵام بۆ دەوڵەتەکان دابین و گارەتنی ناکەن؟

مافی بەشە ئاو کە لە لێکدانەوەی گشتی ژمارە 15ی پەسەندکراوەی ساڵی 2002ی کۆمیتەی مافی کۆمەڵایەتییە، گرنگترین بەڵگەیە کە بۆ تێگەیشتن لە بنەماکانی ماف و پەیوەندی ئەم مافە لەگەڵ مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی دا هاتووە و لە مادەی 12ی پەیمانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و چاندی مافی بەشە ئاو بە فەرمی ناسێندراوە. مافی بەشە ئاوی وەک یەکێک لە بابەتە ئەکۆلۆژیەکانە کە ئەم مافە بۆ تاک دابین دەکات کە ئاوی تەندرووستی بە ڕێژەی تەواو هەبێت، ئاسایش کراو بێت و پەسەند کراو و بەمەبەستی کەڵکی ماڵەوە بەکاری بێنن. لە مافی مرۆڤ دەستپێڕاگەیشتنی بە ئاو و دەرکردنی ئاوەڕۆ  (Human Right to Water and Sanitation)‏ (HRWS) سەرەکییە کە ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئاوی خواردنەوە و خاوێن و تەندرووستی لە ژیانی هەر تاکێک دا پێویستە. ئەم مافە لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرواری 28 ژووئیەی 2010 وەک مافێکی مرۆڤ بە فەرمی ناسێندرا. مافی بەشە ئاو وەک بەڵێنێکی دەوڵيتە بۆ دڵنیا کردن لەوەی کە ئەم شێوە دەستپێڕاگەیشتن بە شێوەیەکی بەدەر لە هەڵاواردنە. گەر مافی بەشە ئاو پێشل بکرێت، ئەمە مافی ژیان پێشل کراوە. چونکە ئاوی خواردنەوەی تەندرووست، پێش مەرجی کەڵک وەرگرتن لەچەندین مافی مرۆیی لەوانە مافی پەروەردە، خانوو و بەرە، تەندروستی، ژیان، ئیش و پاراستن لەبەرانبەر هەرجۆرە هەڵسووکەوت و یا دەسدرێژی ستەمکارانە، نامرۆیی و بچووک خستنە. بۆ خۆی ئەم مافە مادەیەکی ژیانییە لە پێناو گارەنتی کردنی یەکسانی ڕەگەزی و سڕینەوەی هەڵاواردن. بۆ نموونە لەپەیوەندی لەگەڵ پەروەردەدا، دایک و باوک زۆرتر ڕێگا بە خوێندنی کچەکانیان لە دەزگا پەروەردەیەکان کە دەسشۆر و ئاودەسیان نەبێت نادەن. لەلایەکی دیکە دەسپێڕاگەیشتن بە ئاوی تەندروست، گارەنتی کەری مافی بەشە ئاوی تەندروستیشە.

هەروەها مافی بەشە ئاو پێویستی بە هەندێک خزمەتگوزاری هەیە بۆ ئەوەی هەموو کەس توانای بەکارهێنانی هەبێت و نابێت بە هۆی ئەوەی کەسێک توانای دایینی بەشە پارەکەیە هەبێت، بێ بەش بکرێت. بۆیە یەکێک لە ئەرکە سەرەتایی و سەرەکییەکانی دەوڵەتەکان، دڵنیایی لە بەکارهێنانی لانی کەمی ئاو بۆ هەموو هاوڵاتیانە و لەم بوارەدا نابێت لەنێوان ناوچە جیاوازەکان دا هەڵاواردن هەبێت. بۆیە دەوڵەتی ئێران ئەرکدارە کە ئاوی تەندروست بۆ هەموو خەڵکی وڵات دابین بکات. لە تارانەوە تا دیواندەرە و لە ئیسفەهانەوە تا ڕۆژهەڵاتی وڵات. هەر ئێرانییەک دەبێت دەستی بە ئاوی تەندروت بگات.

اعتراضات مردم در دیواندره و نقض حق بر آب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک