دۆسیەی تایبەتی چاودێر: گرووپە چەکدارە کوردیەکان پێویستە هاوڵاتیانی ئێرانی ئازاد بکەن

  • ۸ مانگ پێش

مائدە ئەسڵانی، ڕزا عەزیزادە، ئیمان وەکێڵی و ئیرج جەعفەری.

هاوڵاتیانی ئێرانی و قوربانیانی تێرۆریسمی گرووپە شەخواز و چەکدارە کوردەکان، لەمەڕ پرسە جیاوازە ڕامیاریەکان، ناکۆکی ڕژدیان لەگەڵ یەک هەیە. بەڵام لە زیان گەیاندن بە ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان و ڕفاندنی منداڵانی کورد، بە تەواوەتی وەک یەکن. حدکا، پاک، پەژاک و … کە تاوانبارن بە شەڕکردن لەدژی کوردانی ئێران، هاوکاری لەگەڵ سەدام و ڕژیمی بەعس و بێدەنگی لەمەڕ کارەساتی هەڵبەجە، کردەوەی تێرۆریستی لەدژی هاوڵاتیانی سڤیل و هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی منداڵانن، هەروەها ڕفاندنی و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کوردی ئێرانی، درێژە بە کردارەکانیان لەم بارەوە دەدەن تا کەمبوونی هێزی خۆیان لەڕێگای منداڵە سەربازەکانەوە قەرەبوو بکەنەوە.

مائدە ئەسڵانی

ماێدە ئەسڵانی لەدایکبووی 1387 خەڵکی سنە و ئەندامی پێشووی حدکایە. لەتەمەنی سێزدە ساڵیدا بە هۆی ناکۆکی نێو ماڵبات بە ئاسانی فریوی بەڵێنە درۆەکانی یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپەی خوارد و تەڤلی بوو. ناوبراو لە دیمانە لەگەڵ چاودێری جەختی کردەوە : “کاتێک کە تەڤلی بووم 13 ساڵان بووم. هۆکاری تەڤلی بوونیشم کێشە لەگەڵ ماڵباتم بوو. دەمویست لەگەڵ هەڤاڵانم ئازاد بم بەڵام ماڵبات ڕێگەی نەدەدا. منیش فریوی ئەندامانی ئەم گرووپەم خوارد. زەمینەی تەڤلی بوونم، ئینستاگرام بوو. ئەوان مەرجە و دۆخی بنکەکانیان بۆ باس کردم وەک بڵێی زۆر خۆشە و تەنانەت بەڵێنیان پێ دام بمنێرن بۆ ئەورووپا، منیش ماندوو ببووم لە ماڵەوە بۆیە بە ئاسانی فریوم خوارد.

ژیانی ماێدە لە دارستان

لەڕێگای قاچاخچییەکی مرۆڤەوە، بە شێوەی نایاسایی لە سەردەشت وڵاتم بە جێ هێشتوو و تەڤلی گرووپ بووم. لەوێ پەروەردەی سەربازی و ئایدیۆلۆژیکم بینی کە بۆ منی سێزدە ساڵان زۆر قورس بوو. دواتر بەڕێ کرام بۆ نێو دارستان و لای ئەندامانی دیکەی گرووپ. لەوێ هیچ هەواڵێک لە باس و بەڵێنەکان نەبوو. کۆ کردنەوەی چێڵک و دار لە دارستان لەکوێی و ژیان لە ئەورووپا لەکوێ؟ ڕێگای پەیوەندی کردن بە ماڵەوەم نەبوو. ئاسایشی دەروونیم نەبوو و نیگەرانی دەسدرێژی کۆڕەکان بووم بۆ سەر خۆم. کەس گوێ لەسکاڵاکەشم نەدەگرد و بەرپرسان نیگەرانی ئاسایشی ئەندام و بەتایبەت کچانی گەنج نەبوون.

هەڵاتن و تەڤلی بوون لەناو گرووپێکی چەکداری نوێی

لەدرێژەدا وتی: دوای ئەوەی کە لە کەمپ بووم ئەوێ کرایە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران. ئاوارە بووین و ماوەیەک لە ماڵی دۆستێکمان لە هەولێر ژیام و چوونکە مۆڵەتی مانەوەم نەبوو ناچار بوون تەڤلی ڕێکخراوی خەبات بووم. هیچم پێ نەدەکرا و نەمدەزانی دەبێت چ بکەم. نێزیکی دوو مانگیش لەوێ پەروەردەم بینی. لە ئەنجام دا پەیوەندیم بە ماڵەوە کرد و دوای ئەوە براکەم لەگەڵ مام هاتن بە دواما و بردمیانەوە بۆ ئێران.

پەشیمانی لە ڕابردوو و هیوا بە داهاتوو

ماێدە لەڕابردووی خۆی پەشیمانە. “هەردەم لەگەڵ خۆم دەمگووت خۆزگا دەگەڕامەوە. بەڵام پێیان وتبووم کە بگەڕێمەوە ئەو لە بەندیخانە دەکرێم دەترسام بگەڕێمەوە. نە گرتووخانە بوو و نە هیچ لە لای ماڵباتمم. هیوام بە داهاتوو هەیە و دەخوێنم. هیوادارم منداڵان لەم ژینگە نائاسایشانە لە شاخ دوور ببنەوە و پارێز بکەن.

ڕزاعەزیزادە

ڕزا لەساڵی 96 بە ماتۆر پێکدادانی کرد و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کێشەی مێشکی بۆ دروست بێت و تووشی خەمۆکی بێت. لەدایکبووی 1366ی خۆڕەم ئاوایە، ئێستا 5ساڵە کە دیگی گرووپە چەکدار کوردیەکانە.

ماڵباتی ڕزا: هەرێمی کوردستان هاوکاری ناکات

برای ڕزا لە دیمانە لەگەڵ چاودێر داوای کرد کە دەنگی بە گوێ بەرپرسانی هەرێم بگەیندرێت تا بتوانن براکەیان ڕزگار بکەن. ئەو وتی: “براکەم پێش ئەوەی کە تەڤلی پاک بێت ئیشی دووکانداری دەکرد. هەمووی ئەم ڕووداوە تاڵە، دوای پێکدادانەکە بە ماتۆڕ دەستی پێکرد. هەندێک جار دەمانبینی کە لە ئینستاگرام پەیجی پاکی چاو لێدەکرد بەڵام هیچ کات گۆمانم لەوە نەبوو کە بیەوێت تەڤلی بێت.

دەرچوونی ڕزا لە ئێران

براکەی ڕزا لەدرێژەدا وتی: لە بەرواری 5ی گەلاوێژی 97 پەیوەندیم پێوە کرد. وتی دەیەوێت بڕوات بۆ مەشهەد. دوای هەفتەیەک لە دوائین قسەکردنمان جارێکی دیکە قسەمان کرد و ئەمە کۆتا پەیوەندی بوو، بۆیە هەوڵم دا بەدوایدا بگەڕێم بەڵام هیچم دەس نەکەوت. بۆیە پۆلیسم ئاگادار کردەوە و وتم ون بوو و دۆسیەیان بۆ پێکەونا. سێ مانگێک بوو کە هەواڵێکمان لێ نەبوو و لەڕێگای ئینستاگرامەوە پەیامی دەنگم بۆ هات کە دەنگی ڕزا بوو. وتی من لە بەر خەمۆکی بڕیارم دا کە تەڤلی پاک بم. دوای ئەوە هیچ هەواڵێکمان لێوەرنەگرتووە. تا ئەوی کە ئەمسال لەڕێگای واتساپەوە دووبارە پەیوەندی پێوە کردم و وتی ئەو کاتە کە منیان تەڤلی کرد وا باسیان بۆ دەکردم وەک بڵێی ئەڕۆم بۆ بەهەشت  وام دەزانی هەموو کێشەکانم چارەسەر دەبن. بەڵام هیچ یەک لە بەڵێنەکانیان بەدی نەهات بۆیە بڕیارم داوە بگەڕێمەوە بەڵام لەلایەن گرووپەوە هەڕەشەم لێکراوە و نازانم دەبێت چۆن بێمەوە.

ڕزا هێشتا لە پاک گیراوە و ڕێگای دەرچوونی نییە. گرووپێک کە هاوژینی سەرۆکەکەی منداڵان وەک پاسەوانی خۆی بەکار دێنێت.

ژیانی تاڵی ئیرەج جافری

ئیرج لەدایکبووی 1376ی ماکۆ و خەڵکی چاڵدران بوو کە لەتەمەنی 18 ساڵی واتە لەساڵی 1394 دوای هەڵگرتنی مەرجی زۆر توندی دەروونی و بۆ هەڵاتن لەم مەرجانە، پێی نایە ڕێگایەکی بێ گەڕانەوە و لەوێش کوژرا.

بیستنی دۆخی ژیانی دڵی هەر بیسەرێک دەهەژێنێت.

مردنی ئیرج لە شەڕی پەکەکە و تورکیا

ئیرج حەزی لە خوێندن و قوتابخانە بوو و وەرگیرابوو بۆ زانکۆ. بەڵام ماڵباتی هەژار بوون و هەتیو بوونی ئیرجیش بووە هۆیە ئەوەیکە پێی لە ڕێگای مردن بنێت. لەساڵی 2019 لەناوچەیەکی شاخاوی بە ناوی تەندورەک لە تورکیا کوژرا. مەرجی خرابی بژیوی ژیانی ماڵباتی لە ناوچە سنوورەیەکان، هۆکاری سەرەکی تەڤلی بوونی بوو. پەیامنێری چاودێر هۆکاری تەڤلی بوونی بۆ نێو پەکەکە و پەژاک دەپرسێت، گەورەکانی ناوچەکە بە بێ گۆمان هەژاری وەک هۆکاری سەرەکی دەسنیشان دەکەن.

بازنەی داخراوی هەژاری و تەڤلی بوون لە نێو گرووپە چەکدارەکان دا

بە بۆچوونی خەڵکی ناوچەکە، ژمارەێک لە گەنجانی گوند بە هۆی خراپی دۆخی بژیوی ژیان و خراپ بەکارهێنانی مەرجەکە لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن. ژمارەیەک لە گەنجان کە مەرجەکە دەبینن هەڵدێن. بەڵام هەندێکی دیکە وەک ئیرج لە شەڕی پەکەکە و تورکیا دا دەکوژرێن و تەنانەت تەرمەکەشیان ناگاتەوە دەستی ماڵباتەکانیان. ڕیشەی ئەم پرسە لەهەژاری و پەرەنەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دایە. ئێستا دەبێت بپرسدرێت کە بۆ دەبێت چيند ئیرجی دیکە ببنە قوربانی جا کۆماری ئیسلامی بەدوای ریشەی پرسەکەدا بگەڕێت؟

ئیمان و ئیدریس؛ قوربانی تێرۆریزمی پاک

ئیمان و خاڵۆی هەر دووکیان پێکەوە مێوانی پاکن. ئەمە قسەی باوکی ئیمانە. خاڵد وەکێڵی کە بەمەبستی بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵەکەی داوای لە چاودێر کردبوو کە یارمەتی بدەن بە پەیامنێری وت: “ئیمان بەس 13 ساڵ تەمەنی بوو، داوای ماتۆڕی دەکرد و چوونکە من نیگەرانی گیانی بووم و ئەویش مۆڵەتی لێخۆڕینی نەبوو، بۆم نەکڕی، ئەویش کەوتە قینەوە و وتی دەڕوات بۆ لای خاڵۆی و لەوێ لەگەڵ ئەو دەژی.

ئیدریس ئەندامی پێشووی پاک

وکێڵی لەدرێژەدا وتی: “من نیگەران بووم. ئیدریس چەندین ساڵ پێش ئەندامی پاک بوو. نازانم ئەم هزرە چۆن گەیشتە مێشکی کۆڕەکەم. بەڵام دەزانم کە لەلایەن ئیدریسەوە نەبوو چوونکە ئەو خۆشکەزاکەی خۆش دەویست  و دڵنیام کە ئەوانەی کە ئەرکی تەڤلی کردنی منداڵانیان پێ سپێردراوە ئەمەیان کردووە. قەت بیریشم لێ نەدەکردەوە کە کۆڕە 13 ساڵانەکەی من بپەژرێنێت قاچاخ لە سنوور بپەڕێتەوە و تەڤلی ببێت.

کاتێک کە لە ماڵ بووم و ئیمان نەهاتەوە. یەکێک لە درواسێیەکان وتی ئۆتۆمبێلێکی پژۆی سپی کە چوار کەسی لێ بوون ئیمانیان سەرخوت و بردیان. دەستبەجێ من و دایکی و چەند کەسی دیکە ڕۆشتین بۆ سەر سنوور و توانیمان لەوێ بیدۆزینەوە. لەوێ بوو کە بە تکا و لاڵەی دایکی پاشگەز بووەو و پەژراندنی کە بگەڕێتەوە. چەند مانگێک تێپەڕ بوو و ساڵی 98 بوو.

بوونی دووبارەی ئیمان لە نێو پاک دا

وامان دەزانی ئەم بابەتەی لە بیر کردووە تا ئەوەی کە ڕۆژێک کە بڕیار بوو بڕوات بۆ قوتابخانە چیتر نەگەڕایەوە. ئێمەش گۆمانمان بوو کە ئەمە ئیشی خۆیانە، کەوایە پەیوەندیمان بە هەموو شوێنێکەوە کە دەماناسی کرد بۆ ئەوەی بیگەڕێنینەوە. بەڵام دێر ببوو و ئیمان ماوەیەکی زۆر بوو کە ڕۆشتبوو و چیتر نەماندەتوانی بڕۆین بەدوایدا. هەوڵمان دوا پەیوەندی بە ئیدریسەوە بکەین. بەڵام ئەویش دیار نەمابوو. دەستبەجێ خۆم ڕۆشتم بۆ ئێڕاق و بۆ کەمپی پاک. وتم کۆڕەکەم بدەنەوە بەڵام نەیانپەژراند و وتیان کە دەبێت سێ ساڵ لێە بێت.

هەڵاتنی ئیدریس لە پاک

هەوڵەکانمان بێ ئاکام بوو و گەڕامەوە بۆ ئێران. ئیدریسیش دیاری نەبوو و تەلەفۆنەکەشی کوژابووەوە. چەند مانگێک دوای چوونی ئیمان تێپەڕ دەبوو کە ئیدریس پەیوەندی پێوە کردین و وتی توانیە لە کەمپ هەڵبێت و ڕۆشتبوو بۆ سلێمانی بەڵام لە ترسی پاک نەیدەوێرا بگەڕێتەوە بۆ ئێڕان. چوونکە هەڕەشەیان لێکردبوو کە گەر بگەڕێتەوە بۆ ئێران بە دڵنیایەوە دەکوژرێت. کاتێک کە بەسەرهاتی ئیمانمان بۆ باس کرد وشک بوو و نەیدەزانی چ بڵێت. ئاگای لە هیچ نەبوو و وەک بڵێی خۆی بە تاوانبار دەزانی کە خۆشکەزاکەی تووشی ئەم ڕێگایە بوو. بەڵام لەو کاتەدا ئەوەی کە دەبێت بیری لێبکرێتەوە، خۆ شاردنەوە لە دەستی پاک بوو چوون گەر دەیانبینەوە بەدڵنیایەوە دەیانکوشت.

دیدار لەگەڵ ئیمان لە بەرچاوی هێزە چەکدارەکانی پاکەوە

نێزیکی ساڵێک لەم ڕووداوە تێپەڕدەبوو. چەند جارێک سەردانی ئێراقمان کرد و لە ئەنجام دا توانیمان بیبینین. نەماندەتوانی بە ئاسایی قسە بکەین چوونکە چەند پاسەوانێکیان لەلامان دانابوو. وا لە قسەکانی ئیمان تێگەیشتم کە هەڕەشەیان لێکردوو چونکە بەڵێنی دابوو کە بڕوات بۆ ئەوێ و نەڕۆشتبو بۆیە هەڕەشەیان لێکردبوو کە ماڵباتەکەی دەکوژن. منداڵێکی سێزدە ساڵان بوو و بۆ ئەوەی هیچ نەقەومێت گوێ لەقسەکانیان گرتبوو. پاشگەزبوونەوەت لە ڕووخساری خەمگینی دەبینی. کە زانی ئیدریس هەڵاتووە چیتر هەموو شتی باس کرد. ڕۆژان و مانگەکان تێپەڕ بوون و ئیمان بووە 15 ساڵی.

پارە لەمەڕ ئازادکردنی ئیمان

هەر رۆژ ئیمانم لە ئێران بە جلێکی سەربازی و چەکێکەوە دەبینی. هەموو ماڵبات لەم کەشەدا دەژیان کە ئیدریس ڕۆژێک پەیوەندیمان پێوە بکات و خۆشکەزاکەشی لەوێ بێت. وتی من دەزانم ئەوێ چۆنە و چیان لێ دەکەن. بۆیە لەگەڵ چەند کەس کە دەمناسین پەیوەندیم گرت و بەڵێنم لێوەرگرتن کە گەر ئیدریس بیست ملیۆن تمەنیان بداتێ ئەوە یارمەتی دەدەن کە ڕێگایەک بۆ هەڵاتنی ئیمان بدۆزنەوە. بەڵام هەموو بەرنامەکان لە یەک چرکەدا شێوا.

ون بوونەوەی دووبارەی ئیدریس

بڕیار بوو ئیدریس لە هەولێر بیانبینێت و توانی پارەکەیان بۆ ئامادە بکات لەو کات و ساتە دا کەدیاری کرابوو تا ئیمان وەربگرێتەوە ئیدریس خۆشی ون بوو. زۆر هەوڵمان دا بەڵام بێ کەڵک بوو و دوای ئەوە ڕۆشتم بۆ ئێراق ئەمجارە بۆ بینینی ئیدریس و ئیمان. بەڵام وتیان ئیدریس لێرە نییە. دڵنیاین کە شتێکی لێهاتووە.

ئێستا منداڵەکەم زیاتر لە سێ ساڵە کە لەوێیە، پێیان وتین کە دەبێت سێ ساڵ لێرە بێت و دواتر خۆی بڕیار بدات کە دەمێنێتەوە یا دەگەڕێتەوە بەڵام هێشتا وەها مۆڵەتێکی پێ نادەن گە بگەڕێتەوە. سەردانی هەموو شوێنێکم کرد. ئیمان و ئیدریس هێشتاش ونن.

پرونده ویژه دیدبان: گروه‌های مسلح کُردی باید شهروندان ایرانی را آزاد کنند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک