لە واژۆی بەڵێنامەی بەڵگەی پاڵپشتی لە منداڵانەوە تا پێشلکردنی

  • ۱ ساڵ پێش

سەرکردە و سکێرتێری پارت و گرووپە ڕامیارییەکانی کورد لە کوردستان وێڕای ئەوەی کە بە باشی دەزانن کە یاسای نێودەوڵەتی بەکارهێنانی مندالانی خوار تەمەن 15 ساڵ و بەشداری کردنیان لە چالاکییە سەربازییەکان قەدەخەیە، بەڵام هەر درێژە بەم پێشلکارییە دەدەن.

دوای چوار ساڵ لە وتووێژ لەبارەی داخویانی ژنێڤەوە  (Geneva Call)، هێزەکانی پاراستنی ڕەوای کوردستانی یەرەکە و هێزی پاراستنی ژنان هەپەژە کە بە ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانەوە دەناسرێنەوە، بەڵگەی بەڵێنامەی ژنێڤ لەبارەی پاڵپشتی لە منداڵانی سەربازیان لە شەڕە چەکدارییەکان دا واژۆ کردووە.

لە 25ی گۆڵانی 2015، لە هەرێمی کوردستان، شاندێک لە کەمپەینی ژنێڤ لەگەڵ پلەدارترین نوێنەری هەپەژە و یەرەکە دیداری فەرمی ئەنجام دا.

هەرچەند ئاگربەسێکی دوو لایەنە لە ساڵی 2011ەوە بوونی هەیە، ئەم بزاڤە هێشتا لە بواری سەربازی و چالاکییەدا چالاکە و هەروەها چەندین هەزار چەکداری هەیە.

پەژاک لە کۆتایی دەیەی 1990ەوە بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی کورد لە ئێران شەڕ دەکات و هەندێک لە تێکۆشەرانی لە ئێستادا لەپاڵ گرووپەچەکدارەکانی دیکەن کە لەدژی داعش لە شنگال شەڕ دەکەن.

هەپەژە و یەرەکە دانی پێدا دەنێن کە لە ڕابردوودا شەرڤانی گەنجیان هەبووە. لەگەڵ واژۆ کردنی بەڵێنامەی ڕامیاری هەنووکەیی بەمەبەستی پێشگرتن لە بەشداری کردنی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شەڕەکان دا و پاراستنیان لە بەرانبەر کاریگەری پێکدادانە چەکدارییەکان، واژۆ کردووە.

هەپەگە و یەرەکە مادەیەکیان بەم بەڵگەیەوە لکاند: کەرتێکی نوێ لە ئەندامانی ناچەکداری لە هەپەگە و یەرەکە دادەمەزرێنن. گەنجانی 16 تا 18 سال بەس وەک خۆبەش ڕێگەیان پێدەدرێت کە ببنە ئەندامی ئەم کەرەتە.

ئاریان ئارە (سەرۆکی پێشووی هەپەژە وتی: “ئێمە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ تا دڵنیا بین کە هەموو کەسانی تەمەن 16 بۆ 18 سال لەوانی دیکە جیا بکرێنەوە و دوور لە شەڕ ڕابگیردرێن.

ئێمە ئەم بەڵنیامەیەمان بۆیە واژۆ کردووە چوونکە پێمان وایو کە لە ئایندەی کۆمەڵگاکەمان دا پێویستە ڕێز لە ڕوومەتی مرۆڤ و منداڵاەکان بگیردرێت، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە پێشلکاری مافی مرۆڤ و پێوانە مرۆڤ دۆستییەکان باون.

ئێلیزابێت دیکری وارنر، سەرۆکی کەمپەینی ژنێڤ وتی: “ئێمە زۆر بەختەوەرین کە ئەوڕۆکە ئەم بەڵێنامەیەمان وەرگرت کە بەخەستی لە ژێر کاریگەری پێکدادانە چەکداری و توندووتیژییەکان دایە”.

منداڵەکان بە تایبەت لەکاتی شەڕ دا لە مەترسی دان و دڵنیا بوون لە پاراستن، پەروەردە و ڕێز لەژیانیان پێویستییە.

وەها بەڵێنێک بەدڵنیاییەوە ئالنگارێکە بەڵام ئێمە پێمان وایە کە هەوڵە هاوبەشەکان یاریدەری پاراستنییانە.

کەمپەینی ژنێڤ و هەپەژە و یەرەکە پێش لەوەی کە جێبەجێ بکرێت باسی لەسەر کرابوو: کەمپەینی ژنێڤ چاودێری بەڵێنەکەی هەپەگە و یەرەکە دەکات و پەرەوەردە و مادەکانی پەروەردە پێشکەش بە شرڤانانی هەپەگە و یەپەژە دەکات کە ئەم کەمپەینیانە واژۆ کردووە.

(ئەوەی کە خوێنتانەوە لە بەڵگەی بەڵێنییەکانی پەژاک لەگەڵ کەمپەینی ژنێڤ کە دەزگایەکی سڤیلی نێودەوڵەتی لەمەڕ پاراستنی منداڵان لە شەڕ دا ئامادەی کردبوو کە لەساڵی 2015 دوو لایەن واژۆیان کردووە).

جا ئێستا چاوێک بە دەستکەوتەکانی بخشکێنین:

ستارە زادهش، هێمن زادهش، نیان دەروێشی، ئەسرین محەمەدی، ئەمین ڕندی گۆنبەدی، محەمەد ئەمین ئەمیری، ئیبراهیم ئیزدەی، ئەفشین عەزیزی، پویا تابێعی، دانا ئەحمەدی، دانیال دوستی، عەبدۆلکەریم قاسمی، محەرەم ئۆمەویی میلان، یاسر کەریم پوور، مێهدی خاسی، چیا یۆسفی، جابر مەولوودی، ئەبووبەکر  محمەدی، موحسێن عارف زادە، ئەمین گۆلێستانی، سەید ڕاشد پێنجوێنی، مەیسەم محەمەدزادە، ئارمان قادرپوور، یۆسف ئالاوە و …

ئەمانە ناوی هەندێک لەو سەدان منداڵەی خوار تەمەن 18 ساڵانە کە بە قسەی دایک و باوکەکانیان یا خەڵەتێنراون یا ڕفێندراون.

کێ تاوانبارە؟ دەوڵەتەکان یا گرووپە چەکدارەکان؟

لەبواری مێژووییەوە دەوڵەتەکان لەڕێگای بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕە ڕامیاریەکانیان، مافی سەرەکیان دەخەنە مەترسی و هەڕەشەوە و بۆ خۆی یەکەمین لایەنی سیستمی مافی مرۆڤ و پێوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانی لە مافی منداڵان، هەر ئەوانەنن بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەوەی بۆتەو جێ سەرنجی زیاتر منداڵی سەربازە و تا ئاستێک پاڵپشتی کردن لە منداڵان لە بەرانبەر خراپ بەکارهێنانەکانیان لە پێکدادانە چەکداریەکانی دژوارترە کردووە، بە کارهێنانی منداڵان لە لایەن گرووپە ملیشیاکانەوەیە کە دژی دەوڵەتەکانن. بۆیە ئەرک و ئەرکداربوونی دەوڵەتەکان وەک ئەندامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمەڕ پاڵپشتی و گەرەنتی کردنی مافی منداڵان، دەکرێت کە لەمە زیاتر و دوو ڕەهەندی چاوی لێبکرێت.

منداڵان وەک کەسانی زیان بەرکەوتوو لەبەرانبەر مەترسی و هەڵسووکەوتە تاوانبارە جیاوازەکاندان. بەکارهێنانیان بە شێوازە جیاوازەکان لە شەڕ چەکدارییەکان دا نموونەیەکە لەم هەڵسووکەوتانە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک بەڵگەی تاوانی شەڕ ناویان دەبات و بۆ ئەم تاوانبارانە سزای دەسنیشان کردووە.

لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوون و هەڵبەت شێوەی ئەندام وەرگرتنی گرووپە ملیشیاکانی کورد (پەکەکە و پەژاک و کۆمەڵە و دێمۆکرات و پاک و…) زۆر باس کراوە، ئاستی ناگونجاوی خوێنەواری، کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان و بەگشتی ژیانی دژوار و ناخۆش کە هەندێک لە ماڵباتە کوردنشینەکان هەیانە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم دیاردە ناشیرینە ڕوو لەزیاد بوون بکات.

منداڵی وەها ماڵباتێک کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەڵبەت گوشاری بێ هۆ و ناژیرانەی دایک و باوەکیان پێ هەڵناگیردرێت، بەدوای ڕێگای هەڵاتنەوەن، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە بە کوێڕە ڕێ دا دەڕۆن و ژیانی خۆیان و ماڵباتەکانیان ڕەش دەکەن.

ئەم کەسانە پارووی گونجاو و ئاسانن بۆ ئەم گرووپە ملیشیانە تا بتوانن لەڕێگای بەکارهێنانی هزریانەوە، ئایندە و ژیانێکی باشتریان لەنێو گرووپ بۆ بکێشن و لەڕێگای بەڵێنی درۆ و پڕو پووچەوە، مێشکیان بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوە و هەڵیانبخەڵەتێنن.

بەڵام باسی ئەم دەقە هۆکاری تەڤلی بوون نییە بەڵکوو ورووژاندنی ئەم پرسیارەیە کە سەرکردەکانی ئەم گرووپانەیە کە بۆ ماڵباتی ئەم کەسانە تا ئەو ئاستە نیگەران دەکەن لەمەڕ چارەنووسی نادیاری منداڵەکانیانەوە؟

ئەوەی کە زۆرێک لە ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان تەڤلی بووە یا هەڵخەڵەتێنراوە، زانیاریان لە شوێنی ماینەوەی منداڵەکانیان نییە و خەریکی چین؟

ئایا گەر یەکێک لە سەرکردەکانی ئەم گرووپانە لەوها دۆخێکی هاوشێوەدا بێت ئەوە وەها هەڵسووکەوتێک لەبەرانبەر خۆی وەک ماڵباتی ئەو منداڵانە دەپەژراند؟

بەدڵنیایەوە ئەم هەڵسووکەوتەی ئەم گرووپانە بۆ خۆی بەڵگەی پێشلکردنی مافی مرۆڤە و دەبێت بەدواداچوونی لەئاست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بکرێت، چونکە ئەوان لەگەڵ دەروون و تەمەنی ئەم کەسانە یاری دەکەن.

خاڵی دڵتەزێن ئەوەیە کە گرووپە جیایی خوازە کوردەکان نە تەنیا جگەرگۆشەی ماڵباتەکانیان لێ دەکەنەوە، بەڵکوو ڕێگایان پێ نادەن هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ منداڵەکانیان هەبێت و یا ئاگاداری داهاتوو و چارەنووسی منداڵەکانیان بن.

لە وتووێژی زۆر لە گەڵ چاودێر ماڵباتەکان کە قوربانی ئەم جۆرە ڕامیارییەن و زیاتر لە سەد دۆسیە کۆ کراوەتە، ئەمەمان بۆ دەردەکەویت کە یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانی ئەم ماڵباتانە ئەوەی کە هیچ لە دۆخ و چارەنووسی منداڵەکانیان نازانن و ئەمەش بۆ خۆی زۆر پەرۆشی کروودن.

لێرەدا دەبێت داوا لە هەموو ڕێکخراو و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی بکەین کە لە پێناو بەدی هاتنی مافی منداڵان و ماڵباتەکەنیان، هەنگاو بنێن و ئەوەیان پێدەکرێت بۆ ڕوواندنەوەی ئەم پرسە بیکەن.

بۆیە پێویستە کە میدیاکان و کەشی ئەنتەرنێتیش لەمبارەوە یاریدەری چالاکانی مافی مرۆڤ بن تا گرێ لە پرسی ئەو ماڵباتانە بکرێتەوە.

بۆیە سیستمی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە پێناو ناساندن، پاراستن و گەرەنتی کردنی ماف و ئازادییە سەرەکییەکانی منداڵان و پێشگرتن لە خراپ بەکارهێنانیان لە پێناو ئارمانجە سەربازییەکان، دیاریکردن و بە ئەرککردنی دوو لایەنە بۆ هاوڵاتییانیان واتە دەوڵەتەکان، دەسنیشان کراوە؛ سەرەتا بەڵێنەکانیان لەمەڕ دامەزراندنی منداڵان لەنێو گرووپە چەکدارە فەرمییەکانی ئەم دەوڵەتانە، و بەرەنگار بوونەوە و پێشگرتن لە بێگاری کردن لە منداڵان لەلایەن گرووپە ملیشیا چەکداریەکانەوە کرداری بکەن.

نووسەر: زانا سادێقی

از امضای سند تعهد حمایت از کودکان تا نقض آن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک