ڕفاندنی منداڵان لە حەلەب لەلایەن باڵەکانی پەکەکەوە درێژەی هەیە

  • ۹ مانگ پێش

یەپەگە باڵی سوری پەکەکە تاوانبارە بە ڕفاندنی منداڵێکی دیکە لە حەلەب کە نیگەرانی ڕژدی لەبارەی تاکتیکەکانی سەرباز گرتنەوە لێکەوتووتەوە.

بە قسەی ڕێدوور ئەحمەد وتەبێژی گرووپی سەربەخۆی کورد ناسراو بە رابیتای سەربەخۆی کورد، وادیارە گەنجێکی 13 ساڵان بەناوی ه.ن.ئا لەلایەن یەپەگە و پەکەکەوە لەناوچەی شێخ مەقسوود ڕفێندراوە. ئەحمەد ئاشکرای کرد کە ئەم گرووپە لەبواری منداڵ ڕفاندنەوە چالاکە و ڕێگا نادات ماڵباتی منداڵان پەیوەندیان پێوە بکات و ئەمە بۆتە هۆی ئازار و نیگەرانی ئازیزانی ئەو منداڵانە. بە پێی تۆمەتەکان، ئەم مرۆڤ ڕفاندنە بەشێکە لە نموونەیەکی گەورەتر، چونکە یەپەگە و پەکەکە تاوانبارن بەوەی کە گەنجان و مندالان بە مەبەستی تەڤلی کردن و پەروەردەی سەربازی لە کەمپەکانیان دا بە دیل دەگرن.

ئەم ڕووداوەی دوای لەدوای کۆمەڵێک مرۆڤ ڕفاندنی هاوشێوە لە ناوچەکە لەوانە ڕفاندنەکانی ئەم دوایەی چەند منداڵێک لە ناوچەی حەسەکێ، قامشلو و مەنبێج و حەلەب. ئانتۆنیۆ گوترێش سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی قووڵی خۆی لەمەڕ بەکارهێنانی منداڵان وەک شەڕڤان دەبڕیەوە و داوای لە یەپەگە و پەکەکە کردووە تا ئەم کردارانەیان ڕابگرن و منداڵانە تەڤل کراوەکان ئازاد بکەن.

ڕفاندندی یەک لەدوای یەکی باس کراو لەلایەن ئەم گرووپەوە، گرنگایەتی هەنگاوی دەستبەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی پاڵپشتی لە مافی منداڵانی گیرخواردوو لەناوچەکە دەخاتە ڕوو.

[۱].https://www.albawaba.net/news/child-abducted-ypg-aleppo-1526622

 

ربایش کودکان در حلب توسط نهادهای اقماری پ.ک.ک ادامه دارد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک