منداڵ سەربازی لە نێو دڵی ئەوروپا

  • ۹ مانگ پێش

منداڵ سەربازی لە نێو دڵی ئەوروپا: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەڵێت سوپای بەریتانیا لانی کەمی تەمەنیتەڤلی بوونی بۆ نێو هێزەکانی، کردووتە 18 ساڵ.

کۆمیتەی مافی منداڵانی نەتەوە یەگکرتووەکان [i]  داوای لە بەریتانیا کردووە کە لانی کەمی تەمەنی بەکارهێنانی تاکەکان لەنێو سیستمی سەربازی لە 16ەوە بکات 18 و بەدواداچوون بۆ سکاڵا زۆرەکان لەمەڕ دەسدرێژی ڕەگەزی، و بەکارهێنانی وەک سەربازانی گەنج بکات. .[ii]

به‌ریتانیا کنوانسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکانی لەمەڕ مافی منداڵان {1}ی لەساڵی 1991 پەسەند کرد، ئەمە بەواتای واژۆ کردنی ئەوەیە کە بە بەردەوامی پێشکەوتنەکانی لەم بارەوە بە کنوانسیۆنە ڕابگەینێت بەمبەستی بەدواداچوون بۆیان. دوائین لێکدانەوە لە مانگی گۆڵانی 2023 کرا و بەڵگە بڵاوکراوەکان پیشان دەدەن کە بریتانیا هێشتاش درێژە بە ئیشەکانی خۆی دەدات. هەروەها کۆتا بەڵگەکانی کۆمیتەی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ دۆخی مافی منداڵان لە بەریتانیا کە لە 2ی ژوەن بڵاو کرایەوە، داوا لە بەریتانیا دەکات کە کۆتایی بە دەمەزراندنی منداڵان لە هێزە چەکدارەکانی بێنێت. {2}

ئەو خاڵانەی کە لە ڕاپۆرتەکە دا هاتوو لە مەڕ بوونی منداڵان لە پێکهاتەی سەربازی ئەوروپا و بەریتانیا بەمجۆرەی خوارەوەیە:

1 – سوپای بەریتاینا ماف، ئاسایش و ئارامی منداڵانی خستۆتە مەترسییەوە

2 – بەریتانیا تەنیا وڵاتی ئەورووپییە کە منداڵانی 16 ساڵ لە هێزەکانی دا دادەمەزرێنێت. سەربازەکان لە تەمەنی 16 ساڵی زیاتر لە هەر تەمەنێکی دیکە بەکار دەهێندرێن.

3 _ بەریتانیا لەئێستادا ئامادەیە منداڵانی 16 ساڵ لە سوپاکەیدا دابمەزرێنێت. وای پێدەچێت پێداگرە بۆ درێژەدان بەم ئیشە. ئەم هەنگاوە، وێڕای بەڵگەی زۆر کە پیشان دەدات ئەنجامی ئەم ئیشە نە بۆ منداڵان و نە بۆ سوپا سوودێکی نییە.

4 – بەشێک لە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ، کەسانی کۆچەرن کە لەوانەیە بە هۆی پێداویستی دارایی تەڤلی هێزە چەکدارەکان دەبن. {3}

5 – کۆتا ئامار پیشان دەدات کە لەساڵی 2021 و 2022 لە هەر پێنج کەس کە تەڤلی هێزە چەکدارەکان بوون، یەکیان منداڵ بووە. ئەم ژمارەیە بۆ سوپا لەهەرچوار کەس یەک کەسە. 2800 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ لەنێو هێزە چەکدارەکان دا تۆمار کراوە . 2030 کەسیش تەڤلی سوپا بوون.

6- ئامارە نوێیەکانی وەزارەتی بەرگری پیشان دەدات کە لەنێوان ساڵانی 2015 تا 2021، کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ لەنێو هێزە چەکدارەکان، 41 نموونە دەسدرێژی و ئازاری ڕەگەزی، لای پۆلیس تۆمار کراوە کە مامناوەندی 5 حاڵەت لە یەک ساڵدایە یا یەک حاڵەت بۆ هەر یەک لە کچەکان. هەڵبەت شیمانەی تەشەنە سەندنی ڕاستەقینەی ئازاری ڕەگەزی زۆر زیاتر لەو ئامارانەیە کە بەفەرمی ڕادەگەیندرێن.

7 – لەنێوان ساڵانی 2015 تا 2020، کچان لە نێو هێزە چەکدارەکان دووهێندە زۆرتر لە هاوتەمەنانەی ناچەکداری شیمانەی دەسدرێژیان وەک ڕاپۆرت دراوەتەو پۆلیس.

بەمجۆرە و بەلەبەرچاوگرتنی ڕاپۆرتی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی مافی مرۆڤ لە بەریتانیا، لەنێو دڵی ئەوروپا، سیستمی ڕامیاری بەریتانیا درێژە بە دامەزراندنی منداڵانی تەمەن خوار لەنێو هێزە فەرمییەکانی دا دەدات و ئەمە پاساوێکە بۆ ئیدانەکرانی ڕەوندەکانی. وێڕای ئەوەی کە باسی ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەکرێت، ئەمانە تەمەنیان لە 18 خوارترە کە هیچ تێگەیشتنێکیان لە سوپا و چەکدارێتی نییە و کچەکانیش بۆ خۆی ڕووبەڕووی مەترسی ئازاری دەسدرێژی دەبنەوە. هەروەها دەبێت بگوترێت کە زۆرێک لەمانە کەسانی کۆچەر و پەنابەرن کە بۆ درێژەدان بەژیان بۆ ئەوروپا و بەریتانیا کۆچیان کردووە و لەوێ بە هۆی گرانی بژیوی ژیان، وێڕای حەزی خۆیان تەڤلی سوپا بوون.

 

 

[۱].UN Convention on the Rights of the Child (UNCRC)

[۲].https://home.crin.org/readlistenwatch/stories/uncrc-uk-military-age

[۳].https://www.thecanary.co/uk/analysis/2023/06/09/two-sides-of-one-coin-uk-slammed-for-child-migrant-and-military-child-recruitment-policies/

کودک‌سربازی در قلب اروپا: سازمان ملل می‌گوید ارتش بریتانیا باید حداقل سن جذب نیرو را به ۱۸ سال افزایش دهد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک