یۆنیسێڤ: ژمارەی منداڵە ئاوارەکان زیارتر لە 43 ملیۆن کەسە

  • ۹ مانگ پێش

یۆنیسێڤ لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا هۆشداری دا کە ژمارەی پەنابەران ڕوو لە هەڵکشانە و ئەم پیشان دەری ئەوەیە کە جیهان لەبواری پێداچوونەوە لەمەڕ هۆکارەکانی ئاوارەبوون و ڕێگا چارە درێژخایەنەکانی بۆ منداڵان، شکستی هێناوە.

یۆنیسێڤ ، تا کۆتایی ساڵی 2022 ئەو منداڵانەی کە لە ئاواربوونی زۆرەملێ دا دەژین، 3/43 ملیۆن کەسن کە زۆربەیان لە هەموو سەردەمی منداڵی خۆیاندا ئاوارە بوون.

یۆنیسێڤ : لە دەیەی ڕابردوودا ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بە زۆر لە ماڵی خۆیان ئاوارە بوون، بۆتە دوو هێندە. کە تەنانەت پێش لە ئاستی هەوڵەکان بۆ هەژمار کردن و پاراستنی منداڵانی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیش کەوتووە. شەڕ لەئۆکراین زیاتر لە 2 ملیۆن منداڵانی ناچار کرد کە لەوڵاتەکەیان هەڵبێن و زیاتر لە یەک ملیۆنیش لەناوخۆی وڵات ئاوارە بوون.

کاترین راسڵ، بەڕێوەبەری کارگێڕی یۆنیسێڤ وتی: “زیاتر لە یەک دیەیە کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ناچار دەکرێن ماڵەکانیان بە جێ بهێڵن، بە خێراییەکەی نیگەرانکەرەوە لەهەڵکشاندایە و توانای جیهانی ئێمە بۆ کاردانەوە، هێشتاش لەژیر گوشاری ڕژدایە”. ئەم هەڵکشانە لەگەڵ بەردەوامی هێرش و پێکدادانەکان، قەیرانەکان و ڕووداوەکانی کەشوهەوا لە هەموو جیهان دا هاوسەنگن و یەکتر دەخوێننەوە. بەڵام ئەمە پیشاندەری وڵامی هەڵنەگیراوی زۆرێک لە وڵاتەکانە بۆ متمانە لەوەی کە هەر منداڵێکی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی دەتوانێت درێژە بە خوێندن و فێربوون بدات، تەندرووست بێت و بە وزەی تەواوی خۆی پێشبکەوێت.

لە 3/43 ملیۆن منداڵەکە تا کۆتایی ساڵی 2022 ناچار بوون ئاوارە بن، نیزیکی 60 لەسەدیان واتە 8/25 ملیۆن کەسیان لەناوخۆی وڵات دا بە هۆی توندوتیژی و پێکدادان ئاوارە بوون. ژمارەی منداڵە پەنابەر و پەناخوازەکانیش ژمارەی پێوانەیی نوێی 5/17 ملیۆنی تێپەڕاند، کە تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئەم دوایە لەساڵی 2023 لە پێکدادانەکانی سودان، ئاوار بوون، لە خۆ ناگرێت. یۆنیسێڤ مەزندە دەکات کە بە هۆی پێکدادانەکان تا ئەوڕۆ زیاتر لە 940000 منداڵ ئاوارە بووبن. جگە لەمانە، ڕووداوی ناخۆشی کەشوهەوا، وەک لافاوی پاکێشتان و وشکەساڵی ئەفریقیا، بووتە هۆی جێبەجێ بوونی 12 ملیۆن منداڵی دیکە لەساڵی 2022 دا. ئاوارە ناوخۆییەکان و منداڵە پەنابەرەکان زۆرتر لەکەسانی دیکە زیانیان بەردەکەوێت. زۆرێک لەوانە دستیان بە پەروەردە و ئاگاداری تەندرووستی ناگات و بێ بەشن لە پێکووتە باوەکان و ناتوانن کەڵک لەخزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرن.

ئاوارە بوون بۆ زۆرێک لە مندالان، لەهەڵکشاندایە. زۆربەی منداڵان کە ئەوڕۆ ئاوارە دەبن، هەموو سەردەمی منداڵیان لە ئاوارەبوون دا تێپەڕ بوو. چاوەڕێ دەکرێت کە ئاوارە بوون بە هۆی کەشوهەوا بە بێ هەنگاوی دەستبەجێ بۆ کەمکردنەوەی گەرمای جیهان و ئامادە کردنی کۆمەڵگایەک کە لە هێڵی پێشەوەی قەیرانی کەشوهەوادا دەژین، خێرا لە هەڵکشان دا بێت.

ڕاسێڵ وتی: “ئیرادەی ڕامیاری زۆرتر بۆ پێداچوونەوە بە هۆکاری ئاوارەیی و پێشکەشکردنی ڕێگاچارە درێژخایەنەکان بۆ منداڵانە، پێویستە. ژمارەیەکی بێ پێشینەی منداڵانی پەنابەر، کۆچبەر و ئاوارە (کۆمەڵگەی جیهانی کە لەگەڵ حەشیمەتی ئەلجەزایر، ئارژانتین یا تەنانەت ئیسپانیا ڕکابەری دەکات) وڵامێکی گونجاوی دەوێت. کاتێک کە دەوڵەتەکان بۆ ئاسایشی ماڵباتەکان و منداڵە ئاوارەکان، بە شێوازی دروست وەبەرهێنان بکەن، گۆڕانکاری بەردەوام و سەقامگیرمان دەبێت. ئێمە بە هاوکاری یەکدی دەتوانین ئاسایشیان بۆ دابین بکەین و تەندروست بیانهێڵینەوە و پەروەردەیان بکەین و بیانپارێزین)”

یۆنیسێڤ داوا لەدەوڵەتەکان دەکات کە هیچ منداڵێک بە بێ ئەم بوارانەی خوارەوە بێ بەش نەکەن:

  • بە فەرمی ناسینی منداڵانی مافی منداڵانی پەنابەر و ئاوارە و پاڵپشتی کردنیان
  • دابینکردنی ڕیگا ئارام و یاساییەکان بۆ پەنابەران و تەڤلی بوونی دووبارەی منداڵان بە ماڵباتەکانیانەوە
  • بەدەستخستنی متمانە لەوەی کە هیچ منداڵێک بە هۆی دۆخی کۆچبەری دەستبەسەر نابیت یا بەبێ گارەنتی ناگەڕێندرێتەوە مەگەر ئەوەی کە گەڕانەوەی لەبەرژەوەندی ئەو منداڵەدا بێت.
  • بەهێزکردنی سیستمی پەروردەی نەتەوی، تەندرووستی، پاڵپشتی لەمنداڵان و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بە بێ هەڵاواردن لەمەڕ مندالە ئاوارەکان
  • وەبەرهێنان لەسیستمە نەتەوەیەکانی پاڵپشتی لە منداڵان بۆ پاراستنی باشتری ئەو منداڵانەی کە لە مەترسی بەکارهێنان و توندوتیژی دان، بەتایبەت منداڵە هەتیوەکان
  • بەشداری واتەداری منداڵانی ئاوارە لە مەڕ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی سەقامگیر و هەمەلایەنە تا بتوانێت یارمەتیان بدات تا دەرک بە وزەی تەواوی خۆیان بکەن.

یونیسف: تعداد کودکان آواره به بیش از ۴۳ میلیون نفر رسیده است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک