سەد هەزار سوری ون بوون

  • ۹ مانگ پێش

سکێرتێری ن نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕێبازێکی نوێ بۆ دۆزینەوەی سەدان هەزار سوری ون بوو.

لە کاتێکدا کە کۆمەڵی گشتی هەفتەی ڕابردوو لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لەسوریا باس و گفتگۆی دەکرد، بەرپرسانی پلەبەرزی نەتەوەیەکگرتوەکان خوازیاری دامەزراندنی دەزگایەکی نوێ بۆ دۆزینەوەی سەدان هەزار سوری ون بوو، بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ نێو ماڵباتەکان بوو. ئانتۆنیۆ گوترێش سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە سوریا و خەڵکەکەی دەکەونە سێزدەیەمین ساڵی شەڕی ناوخۆیی و هەوڵەکان بۆ باشتر کردن دوای بومەلەرزە کاولکەرەکانی لە سۆباتی 2023، شایستەی ئاشتی و زانیاری لەمەڕ چارەنووسی ئازیزانیانن.

سەدان هەزار سوری ونن

ئەو وتی: “شوێنی نیشتەجێ بوون وچارەنووسی نێزیکەی 100000 سوری نادیارە. خەڵک لە هەربەشێک لەوڵات ئازیزیان لەدەست داوە. لەوانە ئەندامی ماڵباتەکانیان کە بە زۆر ون یا ڕفێندراون یا خود گۆڕەوشار دراون و سەرەخۆ دەستبەسەر کراون”.

ناوبراو ستایشی هەوڵی بوێرانەی ئەنجوومەنی ماڵباتەکان، قوربانیان و کەسوکاریان و گرووپەکانی  کۆمەڵگای سڤیئل کرد بۆ ئەوەی کە توانیان ڕێڕەوەێکی بەرەو پێش، لە کۆمەڵگەی گشتی داوای کرد بۆ ئەوەی دەزگایەکی نوێ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئەم کەسانە دابمەزرێت. ناوبراو کە هەموو وڵاتانی ئەندام داوای کرد تا هەنگاو بنێن و داواشی لەسوریا و گرووپە کرد تا لەگەڵیان هاوکاری بکەن. وتی: “ئێمە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی نالەبار، بە مسۆگەری و دەستبەجێ هەوڵ بدەین. یارمەتی دائینی سوریەکان بۆ باشتر بوون و ڕواندنەوەی ئاستەنگێک کە لەسەر ڕێگای ئاشتی هاتووتە کایەوە، پێویستە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەرکدارە کە یاریدەری کەمکردنەوەی کێشەکانیان بێت”.

مکانیزمی پێشنیازی نوێ

وێڵکێر تورک کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەڕێگای دووبارەکردنەوە و ڕوونکردنەوەی فاکتەرەکانی وەها مکانیزمێک، دەسکەوتەکانی ڕاوێژکاری خۆی لەگەڵ تاک و دەزگاکان بەکاریگەر و سەرەکی، لە کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سووربگرە تا ئێن جی ئۆەکان، دابەش کرد. ئەوانەی کە ڕاوێژیان لەگەڵ کراوە، لەگەڵ هەندێک لەوڵاتانی ئەندام، ڕێککەوتبوون کە دەزگایەکی نوێ و تایهبەت دابمەزرێنن بۆ ئەوەی ئەرکی ئاسانکاری ئەرکەکان لەئەستۆ بگرێت. ناوبراو  بە پشتبەستن بە ڕاوێژکاری لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندیەکان وتی کە ئەم مکانیزمە لەسەر قوربانیان و کەسوکاری قوربانیان ورد دەبێتەوە، جەخت لەسەر بنەمای ‌هەستیاری ڕەگەزی دەکاتەوە و هەوڵ دەدات هەمەلایەن هەنگاو بنێت و هەڵاواردن لەئیشەکەیدا نەبێت و لە هەموو چالاکییەکانی دا بەم گریمانەیە کە کەسە ون بووەکە زیندووە و پێویستی بە یارمەتی هەیە، هەنگاو دەهاوێژێت.  ناوبراو وتی: “قەیرانی ونبووان لە سوریا بە خەستی لە هەڵکشان دایە. ونبوونی بەردەوامی دەیان هەزار کەس، هەر لەمنداڵەوە بگرە تا پیاو و پیرەژن، دەنگی بەرز هەڵدەبڕێت. ئەم دەردە هاوبەشە لە گەڕەک و گوندەکانی هەموو وڵات دا دەبێت ببێت بە ئەجێندا”.

چاکسازی لە کۆمەڵگا دابەشکراوەکان دا

ناوبراو پێشنیازی چەندین فاکتەری زیادی کرد و وتی کە ئەم مکانیزمە دەبێت لە شوێنێک بەکار بهێنرێت کە کەسوکاری قوربانیان و ماڵباتەکان هەست بە ئاسایش بکەن و بە تەواوەتی لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ و ڕوونی و هاوسەنگییەکە گارەنتی بکات. ئەو وەتی: “بێ پێشکەوتن لەم پرسەدا کە بۆ ماڵباتەکان، کۆمەڵگا بنەڕەتییە، ئاشتی بەردەوام لەسوریا بەدی ناێت. هەڵگرتنی هەنگاو لەم ڕێڕەودا دەتوانێت دەستپێکێک بێت بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان کۆمەڵگا لەت کراوەکان دا”.

دامەزراندنی دەزگایەکی تایبەت

دوانیوەڕۆی پێنجەشەمی هەفتەی ڕابردوو، نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنووسێکی بڕیارنامەیەکی بۆ دامەزراندنی یەکەمین دەزگای لەمجۆرە پەسەند کرد کە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی لانی کەم 100000 کەسی ون بوو یا بە زۆر وون کراوە لەسوەریا دا و بۆ ئەمە هەوڵ دەدات. ئەم بڕیارنامەیە بە 83 دەنگی ئەرێ لەبەرانبەر 11 دەنگی دژبەر و 62 دەنگی بێ لایەن، پەسەند کرا.

پێش دەنگدان، جێگری نێردراوی تایبەتی  سکێرتێر بۆ سوریا بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی وتبوو کە زۆرێک لە ماڵباتی ونبووان چاویان لە دەنگی ئەوڕۆی ئەم ڕێکخراوەیە؛ بەم هیوایە کە دەزگا نوێیەکە کە تایبەتە بە کەسانی ون بوو لە سوریادا، بتوانێت هەنگاوێک لە پێناو سارێژکردنی ئازاری ئەو کەسانە لەناوخۆ و لەدەرەوی وڵات کە “خوازیاری مافی خۆیان بۆ زانینی ڕاستیین” هەڵبگرێت.

صدهزار سوری مفقود شده‌اند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک