کەلووپەلی کۆڕەکەمیان لە نێو کیسەی خاشاک لەنێو حەوش فڕێ دا

  • ۲ ساڵ پێش

بەوجۆرەی کە باوکی مۆبەشێر کەریم پوور لە دیمانە لەگەڵ چاودێردا دەڵێت، پەژاک کەلووپەلی کوڕەکی لەنێو کیسی خاشاک لەنێو حەوش فڕێ داوە.

زۆرجار لەبارەی ماڵباتە ئێرانییەکان کە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانەکان و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بەکارهێنانی منداڵا وەک ملیشیا لەنێو پەکەکە و پەژاک قسەمان کردووە.

ئەمانە و ماڵباتەکانیان بۆ خۆیان ئەم چارەنووسەیان دیاری نەکردووە ئەوان بە ویستی خۆیان تووشی ئەم هەموو کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتی و … نەبوونەتەوە و هیچ یەکیان خۆشحاڵ نین لەوەی کە منداڵەکانیان هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە گیروودەی ئەم بابەتەیە، ماڵباتی مۆبەشێر کەریم پووره.

 

باوکی لەدیمانەدا وتی:

کۆڕەکەم سێ ساڵ ون بوو تا ئەوەی کە دراوسێیەکان هەواڵی کوژرانیان پێ داین.

ئێمە تەنانەت سەتەلایتیشمان نییە کە بۆ خۆمان هەواڵکە ببیستین. هەواڵەکە کە بەس ماڵباتی ئێمە بەڵکوو خزم و کەسوکاریشی وشک کرد. چوونکە مۆبەشێر کۆڕێکی زۆر بە ئیمان و ئارام بوو. کۆڕەکەم پیکاپێکی هەبوو کە بژیوی ژیانی پێ دابین دەکرد و تەنانەت هەندێک جار یارمەتیشی دەداین.

قەت تا ئێستا تێنەگەیشتووم کە چۆن تەڤلی بووە و نەمزانیوە لە کوێ و چۆن کوژراوە. گرنگترین پرسیار بۆم ئەوەی کە بەڕاستی کوژراوە یا نا؟

پێش ئەوەی کە لەماڵێ بڕوات پێمی وت کە ئیشێکی لەتاران بینیتەوە و دەیەوێت بۆ ژیان بڕوات بۆ ئەوێ. ئێمەش بە ئاسوودەیی چاومان لێکرد و هەوڵمان دا زۆر ئاستەنگی نەبین. بەڵام ئاگامان لێ نەبوو و ئەمەش زۆری پێچوو و هەموو ژمارەکانی کوژابووەوە، شوێنەکەی کە پێ وتبووین قەت نەمانبینیەوە بەڕاستی نازانم کێ هەڵیخەڵەتاندووە یا چ بەڵێنێکی پێ داوەکە ئامدە بووە تەڤلی وەها گرووپێک بێت.

سێ ساڵ ئاگاداری نەبووین تا ئەوەی کە دراوسێیەکان پێمانیان وت کە ڕاگەیاندنەکانی پەژاک ناوی کۆڕەکەمیان وەک کوژراو ڕاگەیاندووە. هەواڵێک کە نە من و نە کەسی دیکە بڕوای نەکرد چوونکە کۆڕی من نوێژ خوێن بوو چۆن دەبێت ئەندامی پارتێک کە هیچ بڕوای ئائینی نییە.

هەرجۆرێک بوو توانیم بڕۆم بۆ ئێراق تا وردەکاری ڕێکی کوژرانی بزانم بەڵام هیچیان پێ نەوتم  بەس وتیان لە شەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراوە.

پرسیاری تەرم و گۆڕەکەیم کرد وتیان نە تەرمێک هەیە و نە ئیشێک و نە گۆڕێک. باشتر وایە بڕۆیتەوە و چیتر نەێی بۆ ئێرە. لەگەڵ ئەوەی کە دڵم شکابوو و پرسیاری زۆرم هەبوو بەلام گەڕامەوە بۆ ئێران.

چەند ڕۆژێک دوای سەردانەکەم بۆ ئەوێ شەوێک بە دەنگی ماتۆڕێک بە خەبەر هاتمەوە. کیسەیەکی ڕەشیان خستە نێو حەوشەکەوە کاتێک کردمەوە جل و ناسنامەی کۆڕەکەم بوو. لەو شەو بەدواوەهیچ هەواڵێکم لێ نەبووە و تەنانەت یەک جاریش پەیوەندی نەگرتووە. سێ ساڵ چاوەڕێ بووم دواتر ڕایانگەیاند کە لەتورکیا کوژراوە و هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و لەهەمووی خراپتر ئەوەی کە بێ ڕێزیان بە ماڵباتم کرد و فڕێ دانی کەلوپەلی کۆڕەکم بۆ نێو حەوش. جا ئەوان ناڵێن کە ڕیز لە شەهیدان دەگرین؟ بەڵام ئەمە بێ ڕیزیە لە شەهید کە کەلوپەلەکەی فڕێ بدەی. من دڵنیام کە شێوازی هەڵسووکەوت کردنە پیشان دەری ئەوەیە یا خۆیان کۆڕەکەمیان کوشتووە یا هیچ لێ نەهاتووە.

ئەندامانی ئەم گرووپە لەڕێگای خراپ بەکارهێنانی کێشە تاکەکەسی و خێزانییەکانەوە بەدوای هەندێک کەس دا دەڕۆن بۆ ئەوەی بتوانن بە بەڵێنی ژیانی چاکتر ڕایانکێشن بۆ لای خۆیان و بەمجۆرە ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان تووشی کێشەی زۆر و دووری لەمنداڵەکانیان بکەن.

هیوادارم کە ئەم جۆرە هانگاوە نامرۆیانە کە پێشلکاری مافی مرۆڤن و پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی واتە پەژاک لەنێو خاکی هەرێمی کوردستانن، سەرنجی چالاکن و کۆڕەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و نێودەوڵيتی بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.

لوازم پسرم را در یک کیسه زباله داخل حیاط پرت کردند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک