تاوانە نوێیەکەی پەژاک؛ ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی ئێرانی دوای 9 مانگ

  • ۹ مانگ پێش

یەکێک لە کوژراوەکان (ونبووەکان) له لایه‌ن پەژاک خەڵکی ماکۆیە.

گرووپی چەکداری پەژاک بە هۆی ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان و ون کردنیان، زۆر جار لەلایەن دەزگاکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگراوە. لە نوێترین نموونەی تاوانەکانی دا، نێوی دوو کەس لە ئەندامانی دوای تێپەڕبوونی 9 مانگ ڕاگەیاندووە. ئاژانسی فورات، دەزگای فەرمی پەکەکە و پەژاک، لە بەیانێکدا ناوی 2 ئەندامی کە لەساڵی 2022 لەناوچەی سەرحەد کوژراون ڕاگەیاند.

یەکێک لەو کوژراوانە خەڵکی ماکۆیە.

ئەمە ناسنامەکەی:

ناسناو: مەزڵووم ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: سوڵدا درەخشانی

شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک – باوک: قۆدرەت – عەلی

شوێن و برواری کوژران: 20ی ئۆکتۆبەری 2022 سەرحەد

شایانی باسە پەژاک لەدرێژەی ڕامیاریە نامرۆیی و دژی مافی مرۆڤی خۆی، نە بەرواری ڕێکی ئەندامبوونی ئەم کەسانە بڵاو دەکاتەوە و نە تەمەنی کاتی کوژرانیان بۆ ئەوەی بەرپرسیارتی لە ئەستۆ نەبێت کە منداڵ سەربازی بەکارهێناوە. هەروەها دیار نییە بۆ پەژاک هەوڵی کوژرانی ئەم ئەندامە ئێرانییە ئەوەندە درەنگ ڕادەگەینێت. ساڵانێکە پەژاک خۆی دوور دەگرێت لە ڕاگەیاندنی کوژراوەکانی و یا چەند مانگ و تەنانەت چەند ساڵ درەنگتر ڕایدەگەینێت و بەمجۆرە دەبێت هۆکاری ئازاردانی ماڵباتەکان. ئەو ماڵباتانەی کە ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکانیان نیین.

ئەمانە وەک منداڵ سەرباز تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن کە بۆ خۆی بەڵگەی ڕوونە بۆ ئەنجامی تاوانێکی ئاشکاری نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ. بەڵام پرسە گرنگەکە ئەوەیە کە بەدەست خستنی زانیاری لە دۆخیان بۆ ماڵباتەکان ناکرێت و تەنانەت دوای ئەوەش کە دەکوژرێنیش زانیاری نادەنە ماڵباتەکانیان و دوای چەند ساڵ هەواڵی کوژرانی ڕاگەیندراوە. لەزۆر کاتیش دا تەرمەکەیان ڕادەستی ماڵباتەکانیان نەکراوەتەوە. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە ماڵباتەکان تووشی گۆمان بن لەمەڕ کوژرانی ئازیزانیان.

هەڵبەت پەژاک وڵام ناداتەوە کە بۆ دەبێت ئەندامە ئێرانییەکان دەبێت لە شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیا دا بکوژرێن؟ واتە پێکدادانی چەند ساڵەی پەکەکە لەگەڵ تورکیا، چ پەیوەندیەکی بە کوردانی ئێرانەوە هەیە؟ پەژاک، گەنجان دەکوژێت، بە کوشتیان دەدات، دەیانڕفێنێت، دەیانخەڵەتێنێت و دوای 9 مانگ نەبوونی هیچ هەواڵێک، کوژرانیان پشتڕاست دەکاتەوە. بەڕاستی کام گرووپە کە باسی ئازادی و ڕزگاری گەل بکات و بەمجۆرەش ئەندامەکانی بێ نرخ و بایەخ بن بۆی؟ کام گرووپە کە باسی ئازادی و ڕەچاوکردنی بایەخەکانی مرۆیی و مافی ژنان دەکات و بەمجۆرە ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ خەڵکی کوردی گرتووتە پێش؟ بۆ دەیان دەزگای بەناو مافی مرۆڤ لە بواری کوردی دا، سەرنج دەخەنە سەر هەرجۆرە پێشڵکاریەک لەلایەن دەوڵەتەوە بەس باسی تێرۆر و کوشتن و ڕفاندن و باجگرتنەکانی پەژاک ناکەن؟ ئایا ئەم دەزگانە، ڕوماڵی مافی تێرۆریزمی پەکەکە دەکەن؟ ئایا ئەمانە ناوەڕۆکی ڕامیاریان هەیە یا مافزانی؟

جنایت جدید پژاک؛ اعلام خبر کشته شدن عضو ایرانی بعد از ۹ ماه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک