ئێڕانییەکی دیکە بووە قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا

  • ۹ مانگ پێش

بۆ دەبێت گەنجانی ئێرانی لە شەڕی پەکەکە و تورکیا دا بکوژرێن؟

ئاژانسی فورات سەر بە گرووپە چەکدارەکانی پەکەکە لە نوێترین هەواڵی دا ڕایگەیاند کە سێ ئەندامیان لەوانە یەکیان ئێرانی و ئەندامی هەپەگە لە بەرواری 15 ژوەنی 2023 لە پێدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە بەژایەکانی خواکورک کوژراون.

ناوی ئەو کەسە ئێرانییە کە زانیاری ڕێک لە شێوەی کوژرانی لەبەردەست نییە، دیاکۆ سەعیدیە.

هەڵبەت وەک ئەندامانی دیکەی ئێرانی پەکەکە و پەژاک، هێشتا دیار نییە کە لە چ تەمەنێک دا تەڤلی پەکەکە بووە؟ هەروەها دیار نییە کە شوێنی ناشتنی کوێیە و یا بۆ دەبێت لەشەڕ لەدژی سوپای تورکیا بکوژرێت؟

زانیاریەکان بەم شێوەن:

نازناو: کۆچەر میدیا

ناو و پاشناو: دیاکۆ سەعیدی

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک – باوک: تامێنە – سدێق

شوێنی کوژران: 15 ژوەنی 2023 خواکورک

ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئێرانی لەشەڕی پەکەکە و تورکیا دا کوژراون. هێشتا ژمارەی ڕێکیان بە هۆی ئەوەی کە شوێنی ناشتن و شێوەی مردنیان نازنرێت، دیار نییە و پەکەکە و پەژاک لەمبارەوە وڵامی دەزگا نێودەوڵەتییەکانیش نادەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک