ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: پەکەکە درێژە بە بەکارهێنانی منداڵان لە سوریا دەدات

  • ۹ مانگ پێش

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە تەنیا لە ساڵی 2022 زیاتر لە 1200 منداڵ وەک شەڕڤان لە لیستی پەکەکە و گرووپە گرێدراوەکانی دا بوون.

ڕاپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی منداڵانی بەشداربوو لە پێکدادانە چەکداریەکان، لە سۆبات تا دێسەمبەری 2022 لەخۆ دەگرێت.

هەفتەی ڕابردوو، گوترێش سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕاپۆرتە دا وتی: “من نیگەرانی بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە و هەپەگەدام. داوایان لێدەکەم کە کۆتایی بەم کارەیان بێنن”.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ژمارەیەکی سەرسووڕهێنەری 2407  منداڵ لە سوریا ڕووبەڕووی پێشلکاری زۆر بوونەتەوە و 1696 منداڵیش لەلایەن پەکەکە و باڵەکانیەوە بۆ مەبەستی جیاواز بەکار هاتوون.

بە پێی یاسای نێودەوڵەتی گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان، بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەخە کراوە و بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ لە شەڕدا، تاوانی شەڕە. وێڕای واژۆی ڕێکەوتننامەی ژنوکاڵ (ڕێکخراوی مرۆیی سوئیسی کە تایبەتە بە پاراستنی خەڵکی سڤیل لە پێکدادانە چەکداریەکان دا( لەساڵی 2014، بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە و پەژاک نە تەنیا درێژەی هەبووە، بگرە لە ڕاستیدا زیادیشی کردووە.

[i].https://www.basnews.com/en/babat/812824

گزارش سازمان ملل: پ.ک.ک به‌کارگیری کودکان در سوریه را ادامه می‌دهد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک