منداڵانی ئێرانی ناوەندی زیانە کۆمەڵایەتییەکانن

  • ۲ ساڵ پێش

ڕاپۆرتی تایبەتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی دوسیەیەکی ڕاستەقینەوە له سه‌ر منداڵان.

ماڵبات بچووکترین و لەهەمان کاتدا گرنگترین دەزگای کۆمەڵایەتییە کە نەوەی داهاتوو ڕادێنێت بەڵام زیانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک لێک دابضڕان یەکێکە لەگرنگترین هۆکارەکانی داڕووخانی دەزگای ماڵبات.

کارناسانی زانستی کۆمەڵایەتی هۆکاری زۆر بۆ ئەم پەیوەندیە دێننە زمان کە پیشان دەدات ئەم زیانانە تا چ ئاستێک لە بەلاڕێداچوون و هەڵسووکەوتی دژدابونەریت کاریگەری هەیە و دەرهاوێشتەکانی ئەم زیانانە دەکرێت لە پەرەسەندووی دیاردە ناشیرینەکانی وەک تووش بوون بە مادە سڕکەرەکان و هەژاریش، لێکبدرێتەوە.

ماڵبات لە کۆمەڵگادا ناوەندێکی پیرۆز بوو و لە هەر بوارێکدا جێگای ڕێزە و شوێنێکی لەپێشە بۆ هەر تاک و کۆمەڵگایەک. بەداخەوە لێکدانەوە شیوەی فریو و خراپ بەکارهێنانی گەنجان و منداڵان لەلایەن گرووپە ملیشیا سەربازیەکان بە چاو دەبینین کە زۆرێک لەوانە تووشی ئەم گرووپانە بوون کە ئەمانە ئەو کەسانەن کە لەژێر کاریگەری ئەم زیانە کۆمەڵایەتییانەدا بوون.

میلاد یوسفی یەکێک لەو گەنجە بەلاڕێدا چووانەیە کە لەژێر کاریگەری کێشەی ماڵباتی و جیابوونەوە سەرەتا تووشی مادە سڕکەرەکان بوو و ئەمە بووە خاڵێکی لاواز کە پەژاک کەڵکی خراپی لێوەربگرێت و بیخاتە ڕێڕەوێکی مەترسیدارەوە. لێکۆڵینەوەکانی چاودیر پیشانی داوە کە دوای تەڤلی بوونی لەنێو پەژاک بەرەو توندوتیژی هان دراوە و تەنانەت لەتێرۆری یەکێک لەهاوڵاتیانیش دا بەشداری دەکات و بەڕواڵەت دوای ماوەیەک ماندوو دەبێت لە دۆخ و مەرجەکانی ژیانی لەنێو پەژاک بەڵام چونکە هیوایەکی بە ماڵ نییە تەڤلی چەکدارانی دێمۆکرات دەبێت کە پارتی پاڵپشتیان لێدەکات. ئەم مەرج و دۆخە لەسەردەستی ئاسیش دەئافرێنرێت.

پەیامنێری چاودێر لە دیمانە لەگەڵ میلاد خاڵی سەیری بۆ دەرکەوتن ئەو لە دۆخێکدا کە تێدا بوو زۆر دڵتەنگە. ئەو دەڵیت کاتێک کە میلاد گەنجێک بووە دایک و باوکی لێک دابڕاون و ئێمە هەر هەموومان لە ماڵی دایە گەورەم دەژیاین. هەڵبەت ماوەیەکیش لەگەڵ میلادی برام لەماڵێکی کرێ دەژیاین.

کێشەی ماڵباتی بووە هۆی ئەوەی کە میلاد بەرەو مادە هۆشبەرەکان بروات و هەڵبەت لەنێوان من و میلادیش ناکۆکی و ململانێ هەبوون.

دۆخەکە وا ڕۆشتە پێشەوە کە من و میلاد ماوەیەک پێکەوە کۆڵبەریمان دەکرد تا بژیوی ژیانمان دەربێنین.

شەوێکیان وەک بڵێیت میلاد کاریگەری مادە سڕکەرەکانی لەسەر بوو ڕووبەڕووی ئەندامانی پەژاک بووەوە، ئەوان زانیان دۆخی نالەبارە و کێشەی ژیانی هەیە بۆیە کەڵکی خراپیان لەم دۆخەی میلاد وەرگرت و هەڵیانخەڵەتاند.

دوای چەند ساڵ کە لەدابڕانی میلاد تێپەڕ دەبێت، ئێستا هیچ زانیاریەکم لە چارەنووسی براکەم نییە و پەژاک هەواڵێکمان ناداتێ لەبارەی دۆخییەوە.

هیوادارم بتوانم بەم زووانە هەواڵێکی لێوەرگرم و داوا لە دەوڵەت دەکەم تا لەمبارەوە یارمەتیم بدات.

ڕاستی تاڵی مندالان و  گەنجانی کورد، پیشاندەری ئەوەیە کە زۆرێک لەم بەڵاڕێبراوانە لەژێر کاریگەی دژواری کێشەکانی بژیوی ژیان و ئابووری دان، هەروەها زۆرجار داوا لە بەرپرسانی دەوڵەتی کراەو تا بەدواداچوون بۆ هەڵسووکەوتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی بکەن و ڕێگا نەدەن گەنجان و لاوانی کورد ببنە کەرەستەی بێ کەڵک بوونی دەسەڵاتی هەرێم.

آسیب های اجتماعی پاشنه آشیل کودکان و جوانان کُرد.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک