پاڵپشتی سوید لە گرووپی تێرۆریستی پەژاک

  • ۹ مانگ پێش

پاڵپشتی سوید لە گرووپی تێرۆریستی پەژاک و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی.

دوەمین کۆنفرانسی ڕێکخستنی ئەروپای پەژاک لە ڕۆژانی 24 و 25ی ژوەن لە ستکهۆلم بەڕێوە چووە.

دوای ڕێگەدان بە پێشکەشکردنی وتار بە سەرۆکی ئەم گرووپە چەکدارە کە لەنێو پێرستی ڕەشی تێرۆریستی هەندێک وڵات دایە، ڕووداوی سەرەوە، ڕووداوێکی دیکەیە کە لەئەوروپا ڕێەی پێدراوە بقەومێت. لەڕاستی دا، دوای بروکسل، ئێستا ستکهۆلمیش مێوانداری لە ئەندامانی ئەم گرووپە چەکداریە دەکات کە لە کارنامەی خۆیان دا پێشینەی تێرۆر، مرۆڤ ڕفاندن، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و… هەیە. لەم نێوەندەدا، ئەوەی جێگای داخ و کەسەر و سەرسووڕمانە، بێدەنگی وەزارەتی دەرەوەیە. نە باڵوێزی سوید بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کراوە و نە ناڕزایەتی ڕاگەیاندنەکان دەبینین.

لەڕاستی دا دەوڵەتی ئێران، بەڕواڵەت هەستیاری لەمەڕ بوونی ئاشکرای ئەم گرووپە لەنێو خاکی ئەورووپا و سوین نییە و نیگەرانی گیانی هاوڵاتیانی نییە. چوونکە گرووپێکی تێرۆریستی لەنێو خاکی ئەوروپا بۆ خۆی دەگەڕێت، بەڵام دەوڵەتی ئێران و ڕاگەیاندنەکانی هیچ ناڕزایەتیەکی فەرمیان پیشان نەداوە؟ بۆ پەژاک لە چاو دەوڵەتی ئێرانەوە گرووپێکی تێرۆریستی نییە؟ بۆ ئەم پەژاکە هێزە فەرمی و چەکدارەکانی ئێران تێرۆر نەکردووە؟ بۆ لە ڕۆژئاوای وڵات خەریکی شەری چەکداری لەگەڵ ئەم گرووپە چەکدارە نییە؟ کەوایە بۆ کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ئەم هاوکاریە ئاشکرای سوید و پەژاک بێدەنگە؟ بۆ پەژاک هاوڵاتیانی ئێران بەتایبەت منداڵان وەک سەرباز بەکار ناهێنێت و بەکوشتیان نادات؟

لەم بارەوە، یەکەم دەبێت لەوەزارەتی دەرەوە و باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە سوید پرسیار بکرێت. باڵوێز و دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوید لە بارەی ئەم هاوکاریەی سوید لەگەڵ گرووپێکی تێرۆریستی، چ هەنگاوێکیان هەڵگرتووە؟ بۆ ئاگاداری ئەم کەسانەو و هەڵبەت دەوڵەتی ئێران دەبێت بگوترێت کە بەرنامەی پەژاک، بۆ ئەمساڵ، گورزوەشاندنە لە دەوڵەتی ئێران. بۆ ئێران بێدەنگە؟

پەژاک بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە “تێکۆشانی هەمە لایەنە لە دەرەوەی وڵات لەدژی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی ناوەندی ئەنجام دەدات”. بەڕاستی دەوڵەتی ئێڕان چۆن لە بواری گوشار بۆ سەر سوید، لاسایی ئەنکەرە ناکاتەوە؟ ئەنکەرە هەموو گوشارێکی بۆ سەر ئەورووپا و وڵاتە مێواندارەکانی سەرکردەکانی پەژاک خڕ کردەوە. هەرجۆرە خاڵی ڕامیاری و ئاسایش و ئابووری، گرێدراوە بە ڕادەستکردنی سەرکردەکانی پەکەکە بە تورکیا. بەڵام لە هەڵوێستی ئێڕان، هیچ لە گوشار بۆ سەر سوید و بروکسل نابیندرێت. کەمترین هەنگاو، بانگهێشتی باڵوێز و کاردانەوەی ڕژدی میدیاییە؛ کە وەزارەتی دەرەوە ئەمەشی نەکردووە.

وەک بڵێی گیانی هاوڵاتیانی کوردی ئێرانی، بۆ دەوڵەتی ئێران، بێ بایەخە.

حمایت سوئد از گروه تروریستی پژاک و سکوت و انفعال وزارت خارجه جمهوری اسلامی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک