باوکی یوسف: کۆڕەکەم قوربانی قوربانی بوو

  • ۲ ساڵ پێش

زیانە کۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی بەردەوام کێشەی بۆ ماڵباتەکان و کۆمەڵگا هێناوەتە کایەوە و ئەمە چارەسەر نابێت تا هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەم زیانانە بناسرێت و لەناو ببردرێن کە ئەمەش ئیرادە و هەوڵی ڕژی بەرپرسانی ئێرانی دەوێت.

سروشتییە کە ناوچە سنوری و پەرەنەسەندووەکانی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی کێشەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیان کە زاڵە بە سەر ژیانی تاکەکان لەو ناوچيیە، زیاتر لە شار و ناوچەکانی دیکە پێویستی بە سەرنج خستنە سەر هەبێت لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە.

زۆر جار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانەوە کە قوربانی ڕامیاری نامرۆیی و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەنێو گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک باسمان کردووە، ئەمجارە دەمانەوێت دیمانەیەک لەگەڵ باوکی یوسف ئالاوە خەڵکی ئیلام بکەین.

باوکی یوسف بەمجۆرەی وت:

کۆڕەکەم لەترسی بەندیخانە هەڵات…

یوسف تا کاتێک کە لەماڵ بوو قەت نەبووە کە لەگەڵ کەسێک شەڕ بکات، یوسف زۆر ئارام و دڵنزم بوو بەڵام بەداخەوە ئەم دوایانە هەندێک ڕووداو ڕوویان دا و لەگەڵ کەسێک بووە شەڕیان و بەرانبەرەکەی زیانی زۆری بەرکەوت و سکاڵای لەدژی یوسف تۆمار کرد.

تا ئەو کاتە قەت بیرم نەکردبووەوە کە یوسف بیەوێت تەڤلی پارتێک بێت چونکە هیچ کات هیچ یەک لە ئەندامانی ماڵباتمان حەزێکی بۆ ئەم پارتانە نەبوو و یوسفیش تا ئەو کات هیچ قسەیەکی لەبارەی ئەو پارتانەوە نەکردبوو.

باوکی یوسف بەمجۆرە درێژەی دا کە یەکێک لە هەڤاڵانی کە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و پەژاک دا بوو بووە هۆکار تا کۆڕەکەم لە ڕێ لابدات. باشتر بڵێم لەو دۆخەی کە بۆ یوسف هاتبووە کایەوە کەڵکی خراپی وەرگرت و بە ترساندنی بەندیخانە فریوی دا و پێکەوە هەڵاتن، هەڵبەت ئێمە هیچمان لەمبارەوە نەدەزانی. لەکاتێک کە یوسف ون بوو هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین بەڵام هیچمان دەست نەکەوت تا ئەوەی کە چەند مانگ دواتر هەر ئەو هاوڕێیەی هەڵات و گەڕایەوە و تەنانەت دانی پێدا نا کە بۆ خۆیشی ئاگای لەناوەڕۆکی گرووپەکە نەبوو و نەیزانیوە چیان بەسەر دێت بۆیە کاتێک کە ڕۆشتووە بۆ ئەوێ و زانیویانە کە ناوەڕۆکەکەی چۆنە، بڕیاری هەڵاتنیان داوە بەڵام لە نێو ڕیگا یوسف دەستگیر دەکرێت و ناتوانێت هەڵبێت.

دوای ساڵێک چەندین جار سەردانی ئێڕاقم کرد تا بیگەڕێنمەوە بەڵام هەرجار بێ ڕێزی و هەڕەشەیان لێکردم ئێستان نازانم چ بکەم. لەکێ داوای یارمەتی بکەم، چۆن کۆڕەکەم بگەڕێنمەوە.

لەدرێژەی قسەکانیدا باوکی یوسف کە دەگریا وتی: ئامادەم کە قەت نەگەڕێتەوە و نەیدەنەوە پێم بەس یەکجار ڕێگا بدەن بیبینم، لانی کەم دەنگی ببیستم بۆ ئەوەی دڵنیا بم هیچی لێ نەهاتووە و هیچی دیکەم ناوێت.

ژیانم دەکەمە قوربانی گەر ساتێک منداڵەکەم ببینم.

چاودێر لە ڕۆژانی داهاتوودا دووبارە دۆسیەی منداڵە ڕفێندراوەکان لەلایەن پەژاکەوە بڵاو دەکاوتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکات.

پدر یوسف:پسرم قربانی سیاست شد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک