ئالنگاری بوونی گرووپە شەڕکەر و ملیشاکان لەناوخۆ و سنوورەکانی ئێران دا

  • ۱۱ مانگ پێش

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت کە لەئێستادا و لە ناوچە شاخاویەکانی دەورووبەری ماکۆ لەناوخۆی خاکی ئێران، لەگەڵ کوێستانی قەندیل، وەک ناوچەیەکی ئارام و گرنگە بۆ پەکەکە و باڵە سەربازییەکەی ناسراو بە یەپەگە.

ئەوەی کە تورکیا لەباسکردنی ئەم بابەتە ئارمانجی چییە، جێگای باس نییە هەرچەندە لەم ساڵانەی دوائیدا تورکیا لەپەکەک و باڵە سوریەکەی وەک کەرەستەیەک بۆ پێشەوە بردن و بیانوو بۆ دەستبەسەرداگرتنەکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و هەروەک بەرچاوە و دەبینین لەسوری و ئێراق هەر بەم بیانووی سەقامگیر سەربازی هەیە و جیا لە باسە ڕامیاری و ئامانجی وڵاتانی دەوروبەری، ئەوەی زیاتر لەهەرشتێک بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ بۆتە خەم و گرفت، بەردەوای مەشی ڕادیکاڵیزە و ملیتاریزە کردنە لە ناوچە سنوری و کوردنشینەکانی ئێران. ئەم کەشە ئاسایشییە لەساڵانی ڕابردوودا بۆتە هۆی ئەوەی کە لەڕێڕەوی پەرەسەندوویی هاوسەنگ لەم ناوچانە، تەنانەت خوارتر بێت لە شوێنەکانی دیکەی وڵات و لەژێر کاریگەریەکەی، کێشە و ئالنگاری جۆراوجۆر لەسەر خەڵکی ئەم ناوچە بسەپێت.

بێ ئیشی، هەژاری، نەبوونی ئاسایش و زۆرێک لە زیانە کۆمەڵایەتی و چاندیەکان، جگە لەنەبوونی سەرنجی دەوڵەت و تێڕوانینی دەوروبەر بۆ ئەم ناوچانە، لەلایەن چالاکانی بەشی کەرتی تایبەتیش، ڕووبەڕووی نامێهرەبانی بۆتەوە. ئالنگارە ڕامیاریەکانی پارتە کوردیەکان، بەس تایبەت بە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی نییە بەڵکوو لە سەردەمی پالەویش دا ئەم ئالنگار هەبووە بۆیە وای پێدەچێت پێویستە تێڕوانینێکی نوێ و جیاواز بۆ پرسە پەیوەندیدارەکانی ناوچە سنوری و کورنشینەکان هەبێت.
بەداخەوە دەوڵەتەکان و بەگشتی دەسەڵات، گرنگایەتی ڕژدی بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئالنگارە نەبووە و لەوە خراپتر کۆمەڵگای سڤیلیش بە توندی کۆنەپارێزە و خۆی لە ڕامیاری بەدوور دەگرێت و ئەم دوانەش بوونەتە هۆی ئەوەی کە بە جێگای چارەسەری پرسەکە لە ڕێڕەوی سڕینەوە پرسەکەدا بجووڵێنەوە.

جێگیربوونی گرووپە شەڕخواز و ملیشیاکان لەنێو خاکی ئێران لەناوچە سنوریەکان لەگەڵ تورکیا و هەرێمی کوردستان، ڕێڕەوی پەرەسەندوویی لەم ناوچانە پەکی کەوتووە و زیانی ڕژدی لەگەڵ خۆی بۆ خەڵکەکە هێناوە. ئەوەی کە لەکرداری دەوڵەت و دەسەڵات دەبیندرێت، جۆرێکە لە گوێ نەدان و نەبوونی ئیرادەی ڕژدی سیستمی ڕامیاری زاڵ، لانی کەمی بەدی هاتنی مافی هاووڵاتی بوونە بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە. هەرچەندە کەوتنە سەر ڕێڕەوی پەرەسەندوویی، پێویستی بە هەڵگرتنی هەنگاوی ڕژد هەیە، ئەوەی کە لانی کەم دەبێت نۆخبە و دەزگا سڤیلەکان بەدواداچوونی بۆ بکات و داواکاری بێت کە ئەوەش بەداخەوە بە هۆی توندوتۆڵ بوونی کەشی دووری کردن لە ڕامیاری، پەراوێز خراوە.
عەلی فەرهمەند

چالش حضور گروه های ستیزه‌جو و شبه‌نظامی در داخل و جدار مرزهای ایران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک