دیمانەیەک لەگەڵ برای ڕێزان جاوید

  • ۲ ساڵ پێش

دوڵەت کێشەی بێ ئیشی گەنجان چارەسەر بکات کەسێک بەدوای پارت و گرووپەکان دا ناڕوات.

ڕێزان جاوید بە ناوی ڕاستەقینەی یوسف ڕەبانی لە پەکەکە و پەژاک دا بوو و وەک ماڵباتی دەڵێن لەساڵی 1382ەوە تەڤلی پەکەکە و پەژاک بووە و ئەم دوایانە لە باڵی سوریه پەکەکە چالاک بووە. لەم مانگانەی ڕابردوودا هەواڵی پەرتەوازە بلاو بووەوە کە باسی لەکوشتنی ڕیزان دەکرد بە هۆی هێرشی درۆنەکانی تورکیا بەلام لەڕۆژانی ڕابردوودا میدیاکانی پەکەکە و پەژاک وتگیان کە لەشاری قامشلو کوژراوە. میدیاکانی پەکەکە سەرەتا بەرواری کوشتنی جاویدیان ڕۆژی 6ی ژوەن ڕاگەیاند بەڵام دوای چەند کاژیر گۆڕیان و وتیان لەمانگی ئاگۆست کوژراوە. لەبارەی ئەم سەرلێشێواویە جالاکێکی ڕامیاری لە تویتر وتی کە لە 10ی ژوەن واتە چوار رۆژ دوای بەروارێک کە پەکەکە ڕایگەیاندووە کوژرابوو و دواتر گۆڕتان بۆ ئاگۆست. ئەم ناکۆکییە لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە لەلایەک باس لەوە دەکات کە ڕێزان لەگەڵ ئەوین سنەیی یا سەمیرا سەڵواتی و هەندێکی دیکە بە فەرمانی قەندیل دوور خراونەتەوە بۆ سوریا و ئەمە بۆ خۆی ناکۆکی و ناڕوونییە زۆرتر دەکات.

لێکۆڵینەوەکانی چاودێر لەبارەی چەند پەیامنێرێکەوە لەسوریا باس لەوە دەکات کە ڕیزان نیزیکەی هەژدە مانگ پێش دوور خراوەتەوە بۆ سوریا و یەک لەهێزە ناڕازیەکانی پەژاک بووە کە ئەم دوایانە پۆستەکەی لێ سەندراوەتەوە.

ئەوەی ڕووی داوە لەوانەی ڕاست بێت کۆژرانی کەسێکی دیکەی ئێرانی لە شەڕی پەکەکە و تورکیا کە هیچ پاساوێکی بۆ ماڵباتەکەی نییە.

 

لەدرێژە دا چاودیر لەگەڵ یەکێک لە براکانی دیمانەیەکی ئەنجام داوە کە باس لە هەڵسووکەوتە دووزوانییەکانی پەژاک دەکات.

چاودیر: لەبارەی ڕووداوی یوسف لە میدیاکانی پەکەکە و پەژاک ڕایگەیاند کە لەم مانگی گەلاوێژەدا ڕووی داوە، بەڵام بە پێی بەدواداچوونەکانی ئێمە کە ڕاستەوخۆ لەسوریاوە پێمان گەیشت نیزیکی دوو مانگ پێش ئەمە ڕووی داوە، ئێوە لەمبارە ئاگاداریتان هەبوو؟ ڕای ئێوە لەبارەی ئەم ئیشەی ڕاگەیاندی پەکەکەوە چییە؟

مۆحسێن ڕەبانی: ڕاستیتان بوێت کاژێر دوازدەی نیوڕۆ بوو کە هەندێک لە هاوڕێیانم پەیوەندیان کرد و وتیان هەواڵەکەیان لە تەلەڤزیۆن بیستووە من خێرا سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم کرد و تێگەیشتم کە براکەم کوژراوە بەلام وای  پێدەچێت هەواڵێکی بێ خۆ بێت. هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە بەس وێنەی ئۆتۆمبێلێکی سپیان داناوە کە ئەو تێدا بووە و درۆنەکان کردوویانە ئامانج، بەڵام ئەوەی کە دوو مانگ پێش ئەمە ڕووی داوە نازانم بەڕاستی سەرم لێشێواوە نازانم چی بڵێم.

چاودێر: یوسف کەی تەڤلی پەکەکە بوو؟

موحسێن: وابزانم ساڵی 82

چاودێر چی بووە هۆی ئەوەی کە تەڤلی بێت ڕووداوێکی تایبەت لەنێو ماڵباتان دا ڕووی دابوو؟

موحسێن: دواین ڕۆژ کە یۆسفم بینی پیش ئەوەی کە بڕوات بۆ ورمێ بۆ زانکۆ لەبیرمە کە هەڵامەتی بوو و دەحەسایەوە هەڵبەت ئێمە دوای یەک هەفتە زانیمان کە تەڤلی بووە و هەر ئەو ڕۆژە باوکم جەڵتە لێیدا  و لەنەخۆشخانە خەوێندرا.  نەیدەتوانی قسە بکات. ڕاستی ئەوەی کە لەنێو ماڵباتی ئێمەدا هیچ کێشەیەک نەبوو کە ببێتە هۆی ڕۆشتنی. زۆریش نیزیک بووین بەڵام دوای ئەوەی کە ڕۆشتەوە بۆ زانکۆ لەورمێ، کەلوپەلەکی کۆ کردەوە زانم کە هەندێک پرتووکی ئۆجالان لەنێو پرتووکەکانیدا هەن. مرۆڤێکی زۆر لەناوخۆ بوو و زۆر کەم قسەی دەکرد شتێکی لەبارەی پەیوەندیەکانی بە ئێمە نەدەگووت.

چاودێر: دۆخی ماڵباتان لەو کاتە چۆن بوو؟ یوسف خۆی بەس خەریکی خوێندن بوو یا ئیشیشی دەکرد؟

مۆحسێن: لەوکاتەدا بەس دەیخوێند. هەڵبەر پیش ڕۆشتنی بۆ زانکۆ لە سوپر مارکێتی باوکم ئیشی دەکرد.

چاودێر: چی دەخوێند؟

مۆحسێن: کارەبای دەخوێند

چاودێر: دوای ئەوەی کە زانیتان تەڤلی بووە چوون بەدوای دا؟

مۆحسێن: بەڵی باوکم چەندین جار بەدواداچوونی بۆ کرد تەنانەت ڕێگایان نەدا بیبنێت. دەیویست بیگەڕێنێتەوە بەڵام نەکرا بەس لە تەلەڤزیۆن دەیبینی کە قسەی دەکرد. ڕۆژێک لە ئیتلاعاتەوە پەیوەندیان پێوە کردین و پرسیان کە ئاگادارن براکەت لەکوێیە؟ من وتم بەڵێ لەنێو پەکەکەدایە بەڵام ئەوان وتیان چیتر لەنێو پەژاکدایە و لەو کاتەوە زانیمان کە لەوێیە.

چاودێر: دوای ئەوەی کە تەڤلی بوو پەیوەندی کرد پێتانەوە یا پەیامێکی بۆ ناردن؟

مۆحسێن: نە قەت. تەنانەت ڕیک لەبیرمە کە ساڵێک هیچ هەواڵێکمان لێی نەبوو و دواتر لە تەلەڤزیۆن بینیمان بەڵام هیچ پەیوەندیەکی نەگرت. تەنانەت کاتێک کە باوکم لە بنکەی پەکەکە گەڕایەوە لەبەر ئەوەی نەیتوانی بوو کۆڕەکەی ببینێت دووبارە جەڵتە لێی دایەوە واتە لەساڵێک دا دووجار جەڵتە لێی دا.

چاودێر: بەدرێژزیی بیست ساڵ هیچ پەیوەندیەکی نەبوو؟

مۆحسێن: نە قەت. بەس ماوەیەک بوو کە زۆر لە تەلەڤزیۆن دەردەکەوت و دەمانبینی ئەوەش چەند ساڵێک بوو و دواتر ئەوەش نەما و ئاگاداری نەبووین.

چاودێر: لەکاتی تەڤلی بوونی دا چەند ساڵی بوو؟

لەدایکبووی 62 ەوە واتە 20 ساڵی بوو.

چاودێر: ڕای ئێوە لەبارەی چارەنووسی چییە؟ چۆن بۆی دەڕوانن؟

مۆحسێن: بەبۆچوونی من هیچ. هیچ شتێک بوونی نییە. واتە دەتوانم بڵێم کە قەت چارەنووسێک نییە. پێم وابێت بۆچوونی براکانی دیکەشم هەر ئەمەی ئەوەی کە بە بۆنەی هیچ و پووچەوە گیانت بەخت بکەی.

چاودێر: ساڵانێکە کە سەدان کوردی ئێرانی لە شەری پەکەکە و تورکیا دا دەکوژرێن ڕای ئێوە لەمبارەو چییە؟ بۆ گەنجەکان دەبێت لە تورکیا بکوژرێن؟

مۆحسێن: ڕستیت بوێت تا ئەو جێگایەی من دەزانم و بۆ خەڵکی ئاشکرایە پەکەکە ئەندامانی ئێرانی دەنێرێت بۆ سوریا و تورکیا و ئێراق و بە پێچەوانەوە بۆ ئەوەی نێزیکی شارەکانی خۆیان نەبن بەڵام هۆکاری سەرەکی نازانم.

چاودێر: گەر ئیشتا یۆسف لێرە بایا چیت پێ دەگووت؟

مۆحسێن: تەنیا شتێک کە پێ خۆش بوو پێی بڵێم ئەوە بوو کە پێم خۆش نییە لەوێ بێت و با بگەڕێتەوە تەنانەت پێم خۆش نییە هیچ گەنجێکی کورد لەناو ئەو پارتەدا بێت. نە بەس براکەی من بەڵکوو هیچ کەسی دیکە، چوونکە جگە لە ناپاکی و ڕامیاری هیچ و پووچ هیچ لەناو ئەو پارتەدا بوونی نییە.

چاودێر: چ پەیامێکت بۆ سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک هەیە؟

مۆحسێن: بەڕای من هەمووی لەسەر شانی خودی مرۆڤە. کاتێک کە برایەک بمرێت پشتی براکانی دیکەش دەشکێت منیش دوای براکەم پشتم شکا. پشتی ماڵبات شکا. جگەری دایکم سووتا، باوکم چەندین سال چاوەڕی بینی کۆڕەکەی بوو. دایکم هەڕۆژ لەبەردەم تەلەڤزیۆن دادەنیشت کە بەس کۆڕەکەی ببینێت. بەڕای ئێوە ئەم ناپاکیییە کە تەنانەت یاری لەگەڵ کاتی کوژرانەکەشی دەکەن. من وەک دوژمن سەیریان دەکەم. هەم تورکیا مرۆڤە بێ تاوانەکان دەکوژێت هەم پەکەکە تاوان دەکانت تەنانەت هی ئەم زۆرترە. بەڕای من شتێک بەرزتر لەم ناپاکییە نییە کە لە مافی ئێمەی کورد دەیکەن.

چاودێر: بەڕای تۆ پەکەکە و پەژاک بۆ لەخشتە بردنی گەنجانی ئێرانی چ دەکات چ بکرێت بۆ ئەوەی ئەم پرسانمانە نەبێت؟

مۆحسێن: بەڕای من هەمووی ئەمانە ڕامیاری نێودەوڵەتیین کە بەس دەیانەوێت گەنجانی خەڵک قوڕبەسەر بکەن. یاری بە هەستی خەڵکی کورد بکەن. لەبەر ئەوەی کە کوردی ئێرانی زۆر هەستیارن و کەڵکی خراپ لەمە وەردەگرن. مێژوو سەلماندوویە کە تەنانەت گەر چاو لەم پارتانەی وەک کۆمەڵە و پەژاک و پەکەکە و دێمۆکرات بکەین جگە لە بەکوشت داینی گەنجانی خەلک هیچیان نەکردووە. چیان بۆ کردووین؟ چیان پێشکەش کردووین؟ جگە لەوەی کە مەرجی ژیانیان بۆ من و وەک من دژوارتر کردووە، شارەکانی وەک مەهابادیان ناسەقامگیر وێنا دەکەن هیچ ئیشیان بۆ خەڵک نەکردووە. لەخودا و پێخەمبەر دەپاڕێمەوە کە  هەرکەسێک گەنجەکان بە کوشت دەدات لەناو بچێت. ئێوە چاو لەدێمۆکرات بکەن چەند هەزار کەسیان بە کوشت داوە؟ چەند کەسیان لە فارس و تورک و هتد بەکوشت داوە ئەم پارتانە بەس زمانیان جیاوازە و هیچ. هەزاران کەسیان لەسەر هیچ و پووچ بەکوشت داوە. پەژاک و پەکەکە و دێمۆکرات و کۆمەڵە وەک یەکن چەندین جار شەڕی براکوژیان ئەنجام داوە؟ ڕامیاری ئەم پارتانە بەس بە کوشت داینی گەنجان و هیچ تر. ئێستا بەس ماڵباتەکان داخدار دەکەن.

چاودێر: لەبارەی ئەو ماڵباتانەی کە چارەنووسی وەک ئێوەیان هەیە ڕات چییە؟ ئەوەی کە گەنجانیان دەکوژرێن، کۆماری ئیسلامی چی دەتوانیت بکە کە ئەمە دووبارە نەبێتەوە؟

مۆحسێن: من ڕەخنەم لە هەموو جیهان هەی. شەڕ و کوشتن و قوربەسەر کردنی خەڵکی بەسە. ئەم هەموو خەڵکە لەم وڵاتانە دەکوژرێن بۆ؟ ڕۆژانە زۆرێک بە هۆی بۆمب دانان، شەڕ و بوردمانەوە دەکوژرێن کە بە چی بگەن؟ بۆ وایە؟ هەریەک لە نەژادەکان و نەتەوە و خێڵەکان چ جیاوازیەکیان پێکەوە هەیە؟ هەموومان مرۆڤین چ جیاوازیەکمان هەیە کە ئەم شتانە ڕوو دەدەن؟

چاودێر: بەڕای تۆ ئێران چۆن دەتوانیت پیش لەم گرووپانە لە پەکەکە و پەژاکەوە بگرە تا ئەوانی دیکە کە گەنجانی خەڵک لەخشتە دەبەن؟

مۆحسێن: بەس کێشەی بێ ئیشی چارەسەر بکرێت، هەر ئەوەی کە وەبەرهێنانێکیان هەبێت. من ئیشم بە پرسی کوردایەتییەوە نییە بەس دەوڵەت نابێت ڕێگا بدات گەنجەکان لەم وڵاتە چ کورد و فارس و چ تورک و عەرەب و بەلووچ و هتد بێ ئیش بن، چیتر ناڕۆنە سەر ئەم ڕێگایە.

کێشەی بێ ئیشی لەناوچە کوردنشینەکان زۆرە، ئاسایشی ئیش بوونی نییە. بەڕای من هەر ئەم برای منە گەر ئیشی هەبووا هیچ کات بەدوای ئەم ڕەوتانەدا نەدەڕۆشت.

ئازادی واتە چی؟ ئازادی واتە ئەوەی کە من پارەم هەبێت کە بە سەربەرزیەوە ژن و منداڵەکانم ببمە درێ و بە ئاسانی سەفەر بکەم و ئاسایشم هەبێت. ئەم ئازادییە نە ئەم ڕامیاربازیە کە پارت و گرووپەکان دەیکەن، بۆی ئێران دەبێت ئاسایشی خەڵکی سنورنشین دابین بکات و کێشەی بی ئیشی و بژیوی ژیانی خەڵک چارەسەر بکات ئەو کات چیتر گەنجانێک کە ئیشیان هەبێت و ژیانی باشیان هەبێت بەدوای ئەم پارت و گرووپانەدا ناڕۆن.

چاودێر: پەیامتان بۆ سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک چییە؟

مۆحسێن: بەدڵنیایەوە پێتان دەڵێم کە بە پێچەوانەی ئەوان کە یەکێک لە ئەندامانیان دەکوژرێت و شادی دەگێڕن و هەڵدەپەڕن من هیچ خۆشحاڵ نییم. بۆ خۆش حاڵ بم؟ لەکوژرانی براکەم؟ تەنانەت گەر بیانبیم یەخەیان دەگرم براکەم بێ تاوان بووە کوژراوە لەسەر هیچ. بەدڵنیایەوە لەبەرانبەریان دەوستم نە بەس من هەرکەسیکی دیکە کە ئازیزێکی لەدەست دابێت هەر ئەمە دەکات لەنێو هەر پارتێکیش دا بووبێت. کاتێک کە چاو لە ماڵباتەکەم دەکەم کە پشتیان شکاوە، کاتێک کە دایکم دەبینم جگەری سووتاوە، هیچ کات بە بزە و پیکەنینەوە لەبەرانبەر کەسێک وەک موراد کارایلانەوە ناوەستم.

 

دولت مشکل بیکاری جوانان را حل کند کسی سراغ این احزاب و گروه ها نمی رود

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک