ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ڕێگرتنی پەکەکە لە وەرەگرتنی یارمەتی

  • ۲ ساڵ پێش

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان بۆ منداڵان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەڕێگای دانانی نوێنەری تایبەت لەبواری منداڵان و پێکدادانی چەکداری یا Special Representative for Children and Armed Conflict  لەساڵی 1996 بە فەرمی خۆی خستە نێو پرسی بوونی منداڵانی لە شەڕ و پێکدادنە چەکدارە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان. لەو کاتەوە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کێشەی منداڵانی زیان بەرکەوتوو لە ئەنجامی شەڕ، هەڵکشانی زانیاری و بەهێزکردنی هاوکاری نێودەڵەتی بەمەبەستی پارێزوانی کردنیان. لەساڵی 1999 یەکەمین بڕیارنامە لەبارەی منداڵان و پێکدادانی چەکداری لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشێ نێودەوڵەتییەوە پەسەند کرا و بەمجۆرە بابەتی منداڵانی زیان بەرکەوتوو لە شەڕ کەوتە ئەجێندای ئەم ئەنجوومەنەوە.

ئەم بڕیارنامە هەروەها شەش سەرپێچی قوورسی کە ژمارەیەک لە منداڵان لە شەڕدا دەکەونە ژێر کاریگەریەوە دەستنیشان کردووە و ئیدانەی کردوو و داوای لە سکێرتێری گشتی کرد تا ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەم بابەتەوە پێشکەش بکات. کۆتایی هێنان و پێشگرتن لە ڕوودانی ئەم شەش سەرپێچییە لە ئەجێندا و ئەرکی نوێنەرانی تایبەت دایە. لە ساڵی 2005 ئەنجوومەنی ئاسایش مکانیسمێکی چاودێری و ڕاپۆرت داینی Monitoring and Reporting Mechanism  یا MRM   دانا تا بە شێوازی ڕێک و پێک چاودێری، بەبەڵگە کردن و ڕاپۆرت داین لەبارەی سەرپێچییەکان لەدژی منداڵان ئەنجام بدرێت.

بە پێی ئەم زانیاریانە، سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دا لەبارەی منداڵان و پێکدادانی چەکدارانە، لایەنەکانی شەڕ لەمەڕ دامەزراندن، کوشتن و ئازاری منداڵان، دەستدرێژی و توندوتیژی ڕەگەزی، ڕفاندنی منداڵان و هێرش بۆ سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بەدواداچوونی کرد و بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەم سەرپێچییانەوە ئەم تاوانانە دەناسێنێت. جگە لە ڕاپۆرتی ساڵانە، گرووپی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی منداڵان و پێکدادانی چەکداری یا Security Council  Working Group on Children and Armed Conflict   ڕاپۆرت لە بارەی وڵاتە جیاوازەکان کە لە ڕێگای سیستمی MRM  کۆ کراوەتەوە، دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە و ڕاوێژەکان لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی باشتری منداڵان لە مەرجە تایبەتەکانی وڵاتەکاندا دەکاتە ئامانج.

شەش سەرپێچی ڕژد کە وەک کۆڵەکەیەک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاپۆرتی سەرپێچی بۆ منداڵان کاریگەری هەیە بریتین لە:

  • ڕفاندنی منداڵان
  • کوشتن و لێدانی منداڵان
  • دامەزراندنی منداڵان وەک سەرباز
  • توندوتیژی ڕەگەزی لەدژی منداڵان
  • هێرش بۆ سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان
  • پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان

چاودێر بە ئارمانجی ناسینی خوێنەران لەمەڕ ئەم سەرپێچییە نێودەوڵەتییانە و بەرهەمی وێژەوانی فارسی لەبواری مافی منداڵان، دەستی داوەتە ناساندی شەشەمین تاوان لەمەڕ دەسپێڕاگەیشتینی منداڵان بۆ یارمەتییە مرۆیەکان.

ڕێگری لەدەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان یا Denial of Humanitarian Access  لەکاتی پێکدادان و شەڕ چەکداریە ناوخۆیەکان و نێودوڵەتییەکان، یەکێک لە شەش سەرپێچییە ڕژد و پێشلکاریە بەرچاوەکە  (six grave violations) مافی منداڵانە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوان ناسییەوە سەرکۆنە کراوە. دەسپێڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان لە مەرجی پێکدادان کە تێدا خەڵکی سڤیل، لەوانە منداڵان پێویستی زۆریان بە یارمەتی هەیە، زۆر گرنگە. بێ بەشی لە دەسپێڕاگەیشتنی بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان بۆ زیان بەرکەوتووەکان، پێویستی بە پێشگرتن لە تێپەڕبوونی بەلاش یا ڕادەستکردنی یارمەتییەکان لە کاتی خۆی دا بۆ کەسانی بەنیاز و هەروەها هێرشی بە ئەنقەست لەدژی فەرمانبەرانی ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستییەکان. ڕێگری لە دەسپێڕاگەیشتنی یارمەتییە مرۆڤ دۆستییەکان لەوانە منداڵان و هێرش لە دژی فەرمانەرانی دەزگاکانی مرۆڤ دۆستی کە یارمەتی منداڵان دەدەن، بە پێی کنوانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ و پرۆتکۆلی لکاوی قەدەخەیە و لەوانەی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی و تاوانی شەڕ ناوزەد بکرێت. جگە لەمە، ئەم پێوانێکە لە مافەکانی نێودەوٶڵەتی کە بۆتە باو پێک دێت.

خۆ دزینەوە لە یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بە خەڵکی سڤیل کە بەهۆی پێکدادان گیریان خواردووە، هەردەم ڕاستییەک بووە، بەڵام بەشێوەی بەرچاو وەک تاکتیکێکی شەڕ بەکار دەهێندرێت. نموونەی زۆر لەمنداڵانێک کە لەناوچە گەمارۆ دراوەکان دا گیریان خواردووە، یا دەستیان بە خۆراک و یارمەتییە پزشکییەکان لەوانە ڤاکسن بێ بەشن هەن.{1}

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بابەتە، دەکرێت بگوترێت پەکەکە بەکرداری خۆی، بۆتە هۆی دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆڤییەکان. بێ بەشی لە دەسپێڕاگەیشتن بە دەرمان بۆ مندالان و گەنجانی ئەندام، دوای بریندار بوون بە چەکی گەرم و ناتوانا بوون لە پێشگرتن لە نەخۆشییەکی ئاسایی (تای بەرز، سکچوون و ئێستاش نەخۆشی کڕۆنا)، بە هۆی ڕێبازەکانی ئەم گرووپەوەیە. بوون لە شاخە دژوارەکان، درێژەی شەڕی بێ ئەنجام لەگەڵ تورکیا و سوریا، بەکارهێنانی زۆری منداڵان بە مەبەست و هەڵبەت ڕێبازێکی داخراوی ئەم گرووپە و دیکتاتۆری لەنێوان سەرکردەکانی دا، بۆتە هۆی ئەمە کە زانیاری بەکەڵک کە بکرێت پشتی پێ ببەستدرێت و ڕاستییەکەی دەربخرێت لەمەڕ “داینی دەسپێڕاگەیشتن بە م،نداڵان و گەنجانی ئەندامی پەکەکە لە حاڵەتی ئاسایی، شەڕ و بریندار بوون، چۆن خزمەتگوزاریەکانی تەندرووستی و مرۆڤ دۆستانە وەردەگرن. هەروەها لە ئاستی دەسپێڕاگەیشتنیان بە ڤاکسێن و خزمەتگوزاریە تەندروووستییەکان لەدژی کۆڕۆناش زانیاری زۆرتر بڵاو نەکراوەتەوە. بۆیە دەکرێت بگوترێت پەکەکە نەتەنیا منداڵان هەڵدەخەڵەتینێت، دەیانڕفێنێت و وەک هێزی چەکدار/ هۆکاری تێرۆر/ قەڵخانی مرۆیی/ قاچاخچی ئیشیان پێ دەکات، بەلکوو ئاستەنگە لە دەسپێڕاگەیشتنی دەزگا مرۆڤ دۆستی و نێودەوڵەتی بە ئەندامانی منداڵ و گەنجی خۆی.

[۱]. https://childrenandarmedconflict.un.org/six-grave-violations/denial-of-humanitarian-access/

 

 

سازمان ملل و ممناعت پ.ک.ک از دریافت کمک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک