منداڵی سەرباز و جیابوونەوەی زۆرەملێ لە دایک و باوک

  • ۹ مانگ پێش

هەزارن کچ و کۆڕ وەک سەرباز، چێشتلێنەر، سیخۆر و… لە پێکدادانە چەکداریەکان دا لە سەرتاسەری جیهان بێگاریان پێدەکرێت.

یەکێک لە مافە گرنگەکانی منداڵان، پێویستی پەیوەندی و ژیان لەگەڵ دایک و باوکیەتی تا پاڵپشتی سۆزداری و دارایی و خۆراکی پێویستی بە هۆی بوونی لەنێو ماڵبات، وەربگرێت. لەڕاستیدا، منداڵ دەبێت بتوانێت لەگەڵ دایک و باوکی خۆی بژیت و پەیوەندی لەگەڵیان هەبێت، مەگەر بە هۆی هەندێک هۆکاری تایبەتەوە ئەمە نەکرێت کە دەوڵەت دەبێت دەستێوەردانی ناو ماڵباتەکان بکات، وەک خراپ بەکارهێنانی منداڵان یا ئەوەی کە دایک و باوک بیانەوێت لێک جیا ببنەوە. بۆیە دەکرێت بگوترێت کە هەموو بڕیارێکی جیابوونەوەی منداڵان لە دایک و باوکیان دەبێت لەلایەن بەرپرسانی خاوەن بڕیارەوە بڕیاری لەسەر  بدرێت.

بەڵام منداڵە بەکارهاتووەکان لەلایەن گرووپە چەکدار و هێزەکان، ئەم مافەیان نییە. منداڵانی سەرباز بەئەنقەست دوور لە ماڵبات دەهێڵدرێنەوە و لەوانەیە هەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ باوەشی گەرمی ماڵباتیان.

هەزارن کچ و کۆڕ وەک سەرباز، چێشتلێنەر، سیخۆر و… لە پێکدادانە چەکداریەکان دا لە سەرتاسەری جیهان بێگاریان پێدەکرێت. لەنێوان ساڵانی 2005 بۆ 2022، زیاتر لە 105000 منداڵ وەک سەرباز لە پێکدادانەکان دا بەکار هێنراون. هەرچەندە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەمە زۆر زیاترە. ئەم منداڵانە کە زۆرتر بەناوی منداڵی سەرباز دەناسرێن، نموونەی بەربڵاوی بەکارهێنان و هەڵسووکەوتی خراپە کە بەم دەستەواژەیەش بەتەواوەتی دەرکی پێناکرێت. لایەنەکانی شەڕ وەک شەڕڤان لە منداڵان کەڵک وەردەگرن کە ئەوەش وەک چێشتلێنەر، کۆڵبەر، پاسەوان، پەیام گەینەر و … کەڵکیان لێوەردەگیردرێت. زۆرێک لەوانە، بەتایبەت کچان، توشی توندوتیژی ڕەگەزی دەبنەوە. {1}

منداڵەکان بە هۆکاری جیاواز تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن. هەندێکیان دڕفێندرێن یا هەڕەشەیان لێدەکرێت و یا خود بە زۆر دەکەونە ژێر چاودێریەوە. هەندێکی دیکەیان بە هۆی هەژاری ناچارن بۆ ماڵباتەکانیان داهاتیان هەبێت. بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە پێشلکاری مافی منداڵان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. بەڵام ئەوەی کە لێرەدا کەمتر سەرنجی لەسەر دەخرێت، جیابوونە لە ماڵبات و زیانە دەروونی و هزریەکانە. منداڵ کە لەماڵبات جیا بووەوە، تووشی دڵەڕوەکێیەکی زۆر دەبێت. جیایی، تەندرووستی دەروونی، جەستەیی و گەورەبوونی منداڵ کز دەکات و لەبەرانبەر توندوتیژی، بەکارهێنان و بێگاری، زوتر زیانی بەردەکەوێت.

ئەو منداڵانەی کە لەنێوان کەسانی چەکداردا دەژین، بە شێوازی جیاوازی ناژیرانە ئەزموونی توندوتیژی تێپەڕ دەکەن. لەوانەیە داوایان لێبکرێت کە لە ڕێوڕەسمی پەروەردە یا لەئیشە ئازاردەرەکانی دیکەدا بەشدار بکرێن و ناچار بکرێن کە ئیشی مەترسیدار ئەنجام بدەن یا لەشەڕ لەدژی مەترسی مردن، زیانیان بەربکەوێت. هەروەها لەوانەیە بەچاوی خۆیان ببینن و یا لە گۆڕەوشار و کوشتنەکان دا بەشدار بکرێن. ئەمە لەکاتێکدایەکە کنوانسیۆنی مافی منداڵان ڕاشکاوانە جەخت دەکاتەوە کە “منداڵ نابێت لە دایک و باوکی داببڕدرێت، مەگەر ئەوەی کە بە ڕێک و پێکی ئاگاداری لێبکرێت”. هەروەها ئەم کنوانسیۆنە جەختی کردووتەوە کە دەوڵەتەکان دەبێت پێش لە درچوونی منداڵان لەوڵات بەشێوەی وەک مرۆڤ ڕفاندن و دەرکەوتن بە بێ مۆڵەتی دایک و باوک بگیردرێت. {2}

بۆیە دەکرێت بگوترێت کە منداڵ سەرباز، جیا لە زیانە زۆرەکان، پێشلکاریەکی ڕوونی کنوانسیۆنی مافی منداڵانە، چونکە منداڵ لە ماڵبات دادەبڕێت و پەیوەندی دوو لایەنە بە پێچەوانەی کنوانسیۆنی منداڵانە، بە تەواوەتی دەپچڕێنێت. لایەنەکانی شەڕ لە پێکدادان دا، منداڵان لە خۆراک و مەرجی تەندرووستی ژیان بێ بەش دەکەن یا گیروودەی مادە هۆشبەرەکانیان دەکان کە دەرئەنجامێکی خراپی بۆ جەستە و دەروونیان لێدەکەوێتەوە. ئەم ئەزموونانە زیانی گەورە دەگەینێتە پەیوەندی منداڵ لەگەڵ ماڵبات و کۆمەڵگاکەی.

لەڕاستیدا منداڵێک کە گیروودەی مادە هۆشبەرەکانە، تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی شەڕیش لەلایەن ماڵباتەوە وەرناگیردرێتەوە. چوونکە ئەو منداڵە لەوانەیە لەنێو کۆمەڵگادا گۆمانی لەسەر بێت و یا ئەوەی کە بەتەواوەتی حاشای لێبکرێت. هەندێک لەو منداڵانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و کۆمەڵگا، بە چاوی گۆمانەوە چاویان لێدەکرێت یا بەتەواوەتی دادەبڕدرێن. لەکاتێک دا کە هەندێکی دیکە لەوانەیە بۆ تێکەڵبوون و خۆ گونجاندنی لەگەڵ کۆمەڵگا، تووشی کێشە ببن. خەمۆکی دەتوانێت لێکدانەوە و بەیانی زارەکی ئەزموونەکە بۆ منداڵان دژوار بکات، بەتایبەت کاتێک کە لەکاردانەوەی خەڵک دەترسن. جگە لەوە، ماڵباتەکان و کۆمەڵگا لەوانەیە بە هۆی ئالنگارەکان و زیانەکانی بەرکەوتوو لە پێکدادان، کێشەیان هەبێت کە ڕێگا بدەن منداڵەکانیان بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە. بەمجۆرە دەکرێت بگوترێت کە هەرجۆرە بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز، پێچەوانەی کنوانسیۆنی مافی منداڵانە و وەک پێشلکاری هەژمار دەکرێت. لەم نێوەندەدا، دەوری دەوڵەتەکان لەمەڕ چاودێری گرووپە چەکدارەکان زۆر گرنگە.

 

[۱]. https://www.unicef.org/protection/children-recruited-by-armed-forces

[۲]. https://www.unicef.org/child-rights-convention/convention-text-childrens-version

کودک‌سرباز و جدایی اجباری از والدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک