پێویستی چەک داماڵینی پارتە کوردەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان

  • ۱۰ مانگ پێش

نیگەرانی دەربڕینی چاودێر لەمەڕ ڕوودانی پێکدادان لەنێوان پارتە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردسژهک دوای ئەوە هات کە ماوەیەک پێش ئێستاش جەختی لەسەر ئەم خاڵە پێویستە کردبوو.

چەک داماڵینی پارتە کوردیەکانی دژبەری ئێران ساڵانێکە لە فازی ڕامیاریەوە ڕۆشتووە نێو فازی چەکداری. ئەم ڕەوتە بۆتە هۆی ملیتاریزەکرنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کە جگە لەو زیانانەی کە دەیانگەیننە هاوڵاتیان دەبێتە هۆی هێوربوونەوەی ڕەوتی پەرەسەندوویی و ئاوەدانی لەناوچەکەدا.

ئەم پێکدادانەی دوایی لەنێوان دوو کۆمەڵەکەدا پیشانی دا کە کاریگەری چەک لە نێو پارتە کوردیەکان، بواری ڕامیاری پەراوێز خستووە و بەکردا ڕێڕەوی توندوتیژی پەرە پێداوە. بەداخەوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش لانی کەم یاسای دەسەڵاتداری و ڕامیاری کردن ڕەچاو ناکات و بەکردەوە ئەم ناوچەیە کردووە بە ناوچەیەکی ملیتاریز بوو کە ڕۆژانە هەواڵی تێرۆر و کوشتنی تێدا بڵاو دەبێتەوە.

ئەم دۆخەی ئێستا لەناوچەکەدا و پەرەسەندنی هەڵسووکەوتی چەکداری لە نێوان پارتە کوردەکانی دژبەری ئێران ئەم شیمانەیە بەهێز کردووە کە جەمسەربووین لەنێوان ئەم پارتانە لەنێوان خۆیان و یا لەگەڵ پارتەکانی دیکە، شیمانەی ئاڵۆزی بەربڵاوی بەهێزتر کردووە.

مێژووی هەڵسووکەوتی ئەم پارتانە پیشان دەدات ئەم شیمانەی زۆر دوور لە هزر و باوەڕ نییە.

بۆ ئەو گەنجانەی کە کەمتر مێژووی گۆڕانکاریەکانی هاوچەڕ دەناسن، ئەو بابەتانەی کە لەنێو پرتووکی شەڕی پارتەکان لە کوردستان دا ئاماژەی پێداروە، بۆ نموونە قسەی گێڕاوتەوە و وەبیر دێنینەوە کە ڕەوتی چەک داماڵینی پارتەکان گەر خێرا دەست پێنەکات بەدڵنیایەوە هەرێمی کوردستان ڕوبەڕووی قەیرانێکی ڕژد دەبێتەوە.

لە سەرماەزی 1979 ژمارەیەکی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ چالاکی ڕامیاری ڕێکخستنی بە شێوەی چەکدارنە لە گوندی مولاناوی سەقز لەکاتی بانگەشەکردن دا دەکەونە نێو بۆسەی حزبی دێمۆکرات و چواریان لێ دەکوژرێت و یەکیشیان بە ناوی حەسەن ئێقباڵی کە بریندار بووە ویستوویە هەڵبێت کە لەلاین دێمۆکراتەوە دەستگیر کراوە و سەری بڕدراوە.

لەساڵی 1359 لە شاری بۆکان، پێشمەرگەکانی دێمۆکرات هێرشیان کردە سەر بنکەی ڕێکخراوی پەیکار کە پێشتر بابەتێکیان لەمەڕ ڕەخنە لە دێمۆکرات نوسیبوو سێ کەسیان کوشت. ڕێکخراوی پەیکار لە بابەتێک دا لە گۆڤاری پەیکار ژمارە 97 لەبەرواری 18ی ڕەشەمەی 1359 ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئەم هێرشەوە بڵاو کردەوە کە بەو پێیە هێزەکانی دێمۆکرات دەڕۆنە نێو باڵەخانەکە و سەری یەکێک لە بریندارەکان دەبڕن.

لەساڵی 1983 بنکەی کۆمەڵە لە بەردە سووری سەردەشت کەوتە بە هێرشی دێمۆکرات و فەرماندەکەی مەلا حەسەن شیوە سلی یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و ژمارەیەکی دیکە لە کادرانی ڕامیاری کە دەگوترێت 15 کەس بوون و شەڕیان نەکردووە. هێزەکانی دێمۆکرات ناوبرا و هەر 15 ئەندامەکەیان سەربڕی و ئەوانی دیکەشیان دەستگیر کرد. لەنێوان کوژراوانی کۆمەڵەدا چواریان مامۆستا بوون. بەڵام ئەمە بەس دەسپێک بوو چونکە لە خەرمانانی 1363 کۆمیتەی ناوەندی دێمۆکرات بە فەرمی شەڕی لەدژی کۆمەڵە ڕاگەیاند.

سێ مانگ دواتر واتە لە 25ی خەزەڵوەری 1363 هێزەکانی دێمۆکرات هێرشیان کردە سەر کۆمەڵە لە هەورامان و لەوێ سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەیان کوشت و دەی دیکەیان دەستگیر کرد و داتر هەر هەموویان سەربڕین.

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمەڵە دوو کەس لە سێدارەدراوەکان، ئەو بریندارانە بوو کە لە دەرمانگەیەکی ئاسایی دا چارەسەریان وەردەگرت کە هێزەکانی دێمۆکرات هەر لەو دۆخەدا لەسێدارەیاندان و دواتر لاشەکانیان گڕ دان.

ئەم بەس سووچێکی بچووک لە هەڵسوکەوتی پارتە کوردیەکانە کە هێشتاش بە زیاد و کەمییەوە درێژەی هەیە بۆیە ئاگاداری دەدەین کە باشترین بژاردە بۆ کۆتایی هێنان بەم ناکۆکی و شەڕانە، چەک داماڵینی پارتە کوردیەکان دژبەری کۆماری ئیسلامییە لە هەرێمی کوردستان و ئەمەش بە پێی بەدواداچوون بۆ کرداری ئەم پارتانەیە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو.

ضرورت خلع سلاح احزاب کرد مقیم اقلیم کردستان عراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک