پەژاک بە بەڵێنی پێدانی ئۆتۆمبێل کۆڕەکەمی هەڵخەڵەتان

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی محەمەد نەوید دوستی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن“.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە نەوید دوستی بووە.

دەقی دیمانەکە:

کۆڕەکەم 17، 16 بووی هێشتا نەگەیشبووە تەمەنی یاسایی و مۆڵەتی شۆفێری نەبوو بەڵام زۆر پێداگری دەکرد کە ئۆتۆمبێلی بۆ بکڕم. بەڵام چونکە مۆڵەتی نەبوو ئەمەم بۆی نەکرد بۆیە دوای ماوەیەک بەگژ یەکدا چووینەوە.

نەوید کۆڕێکی زۆر سادە و ساکار بوو هیچ کات نەدەبوو کە پێکەوە قسە و باسمن بێت بەڵام ئەو دوایانە بە بۆنەی ئۆتۆمبێلەوە کێشەمان بۆ هاتە پێشەوە. هەندێک جار هەڕەشەی لێ دەکردم گەر بۆ نەکڕی دەبمە پەژاک و دەیگووت ئەوان هەموو شتی پێدەدەن.

بەڵام من بەڕاستی بیریشم لێنەدەکردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ پەژاک هەبێت. وام دەزانی بەس قسەی منداڵانەیە چونکە قەت حەزی لە هیچ پارتێک نەدەکرد و بەس ئارەزووی ئۆتۆمبێل بوو.

بۆیە لە لووتکەی ناباوەڕی دا ڕۆژێک ماڵی بە جێ هێشت و دووبارەش دەڵێن بەڕاستی من قەت بیریشم لێنەدەکردەوە کە لەبەر کڕێنی ئۆتۆمبێل ماڵ بە جێ بهێڵێت. قەت، ئەمە چ بەڵێنێک بوو کە دایان بە کٶڕەکەم. واتە پێیان وتووە کە ئۆتۆمبێلت دەدەینێ؟

ماوەیەک ئاگاداری نەبوو و چوونکە پێشتر پێمی وتبوو کە گەر بۆم نەکڕی تەڤلی دەبم دەستبەجێ ڕۆشتم بۆ ئێراق تا لەنێو پەژاکدا بەدوایدا بگەڕێم نیزیکی ساڵێک هاتۆچووم دەکرد و هیچم دەست نەکەوت و هەردەم دەیانگووت لێرە نییە.

تا ئەوەی کە دوای ساڵێک بەدواداچوونی من و دایکی گەیشتینە ئەنجام و پەژراندیان کە نەوید لەوێیە بەڵام ڕێگایان پێ نەداین کە بیبینین و وتیان لێرە نییە و لەناوچەیەکی دیکەیە.

هیچمان پێ نەدەکرا و ناچار بووین بگەڕێینەوە بۆ ئێران و چاوەڕێ هەواڵی کۆڕەکەمان بین ئەم چاوەڕوانیە چوار ساڵی پێ چوو و لەئەنجامدا خۆی ڕزگار کرد و هەڵات.

کاتێک کە گەڕایەوە بە ڕاستی ئەو نەویدەی بەرێ نەبوو. کەمخۆراکی کێشابوو بەلام توانی خۆی لەگەڵ دۆخەکە ڕێک بخاتەوە. ماوەیەکی زۆری پێ چوو تا دۆخی دەروونی و جەستەیی باشتر ببێتەوە و بەختەوەرانە وای لێهات و ئێستا هاوسەرگیری کردووە و سەرقاڵی ئیش و ژیانی خۆیەتی.

کاتێک کە گەڕایەوە دانی پێدانا کە ئەو کاتە منداڵ بوو و نەیزانیوە ڕاستی چییە بۆیە پەژاک کەڵکیان لەمە وەرگرتووە و بەڵێنیان پێداوە و ڕفاندوویانە.

ئێستا بەس سپاسی خودا دەکەم کە کۆڕەکەم لەنێو خێزانەکەماندایە و توانیوەیە خێزان پێکەوە بنێت. هەر ئەمە بۆ من بەسە کە ژیانێکی باشی هەبێت.

هیوادارم هیچ ماڵباتێک خەمی دووری منداڵەکەی نەبێت.

پدر محمد نوید دوستی: پژاک با وعده تحویل خودرو به پسرم او را فریب داد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک