ژنان لە نێو پەکەکە، ئایدیۆلۆژی یا ئامرازی بانگەشە کردن/ زەینەب کەناجی کێ بوو؟

  • ۱ مانگ پێش

ساڵانێکە کە منداڵانی کورد قوربانی فریوی بەڵێنە درۆەکانی پەکەکە و باڵەکانیەتین و خولیای دروشمەکانی ئازادی، یەکسانی و دێمۆکراسین.

لەم نێوەندەدا قوربانی سەرەکی منداڵانی سەربازی کچ و ژنانێکن کە دروشمی ئازادی ژنان فریویانی داوە و پەکەکە ئازادی لێ ستاندوون و لە شاخەکان و ئەشکەوتەکان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە.

زۆربەی پارت و گرووپە کوردیەکان لەناوچە کوردنشینەکان لە ئێران و تورکیا و سوریا و ئێراق لەڕێگای بەکارهێنانی ڕەگەز و ناوی ژن و ئازادیەکانیان، کچانی منداڵ هەڵدەخەڵەتێنن و بەرە هەڵدێری مردنیان دەنێرن.

ئەوان لەڕێگای پیروزکردنی تاک یا ئەوانەی کە هەوڵی تەڤلی بوونیان دەدەن لەڕێگای بەکارهێنانی هەست و سۆزی منداڵانی کوردەوە هەوڵ دەدەن.

هێزەکانی پەکەکە و باڵەکانی لە بەکارهێنانی ڕەگەز و شووناسی ژنان تاکتیکی تایبەتیان بە ناوی ئایدیۆلۆژی هەیە بەڵام بۆ خۆیان بڕوایان بەم بابەتە نییە.

زیلان نموونەیەک لە هەزاران کچی کوردی کوردستانی تورکیایە، ئەو پەرەستار بوو کە هاوسەرگیری کردبوو و بە هۆی کێشەی ماڵباتی لە هاوسەرەکەی دابڕابوو و منداڵێکیشی هەبوو.

ئەو فریوی دروشمەکانی یەکسانی و مافی ژنی خوار و ئاگای لەوە نەبوو کە ڕوانگەی پەکەکەش هەر ئەو ڕوانگەی کۆمەڵگایەیە و پیاوانی نێو پەکەکەش هەر لەو کۆمەڵگاوە هاتوون. ئەوان زۆربەیان نەخوێندەوار یا هەژارن و ناکۆکی ماڵباتی و نەناسینی پەکەکە و باڵەکانی هۆکاری تەڤلی بوونی بێ گەڕانەوەیانن.

زیلان ژنێکی خوێندوار بوو و ژێر پێی تەخت بوو. ئەو لەگەڵ پیاوێکی هاوسەنگەری بوو کە پیاوەتیان لە هەڵگرتنی بار و لەش و لاری گەورەدا دەبینی و ژنیان بە هیچ نەدەزانی، بۆیە گاڵتەیان پێ دەکرد و یاری ڕەگەزیان پێدەکرد.

پیاوانی نەخوێندەوار کە ئێستاش  سەرۆکایەتی پەکەکە و باڵەکانی بەدەستیانەوەیە و لە چڕی هەژاری و نەبوونی دارایی و کێشەی ماڵباتی و نەبوونی حەز بۆ ژیان، لەو کێشانەی خۆیانە هەڵاتوون و سەیرە کە لە سەرووی هەموویانەوە سەرۆکی ئێستاش هەیە.

زيلان لەماوەیەکی کورتی تەمەنی دا لەنێو پەکەکە ئازاری زۆری لە فەرماندەکانی هەنووکەیی و ڕوانگەی ڕەگەزپەرەستیان چێشت.

ژێر پێی تەخت بوو بۆیە تووشی پشت ئێشە بوو و نەخۆشی وەک نەخۆشی بڕبڕەی پشتی پێ گەیشت بەڵام ناچار بوو بەو مەرجانەوە خۆی بۆ پیاوان و ئەندامانی دیکە بسەلمێنێت.

خوێندەواری و ژیری بەکەڵک ناێت و هەرچەندە بار هەڵگری و شەڕ بکەی و چەند چەکدارت کوشتبێت؟ ئەمەیە پێوانی فەرماندە بوونت.

هەڵبەت تا ئێستاش ئەم ڕەوتە هێشتا لەنێو پەکەکە و باڵەکانی دا درێژەی هەیە و کەسانی نەخوێندەوار کە ناڕازی نین و ڕەخنە ناگرن دەتوانن زوتر ببنە فەرماندە و سەورۆکی ئەم گرووپە.

ئەوانەی کە قسەی پەتی دەکەن و ڕەخنە لەهەڵەکان دەگرن لەسەرەوە جێگایان نییە بۆ نموونە خوێندەواری زیلان ڤەژین و سیامەند موعینی چەندە؟ باشە ئەمانە پێکەنیناوین.

پەکەکە و ئۆجالان لەڕێگای بەکار‌هێنانی ناو و ڕەگەزی ژن توانیان کەڵک لە دەروونی کچانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و تەڤلی کردنی پیاوانیش وەربگرن.

گەر وانییە هاوسەرگیری ئۆجالان لەگەڵ فاتمە یا کەسیرە یڵدرم لەبەر چی بوو؟ ئایا هاوسەرگیریەکی ڕامیاری بوو یا….؟

درێژەی ئەم هاوسەرگیریانە لە کەسایەتی ئۆسمان ئۆجالان براکەشیدا دەبیندرێت کە ئێستا نەماوە و مردووە و هەزاران نموونەی دیکە. ئەمانە بۆ سەرۆکایەتی پەکەکە ئازادە و بۆ ئەوانی دیکە قەدەخەیە.

ئەوڕۆکە دەیان و سەدام کچی کوردی منداڵ لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بوونەتە کەرەستەیەک بۆ تەڤلی کردنی پیاوان و بۆ خۆشیان چارەنووسێکیان جگە لەمرد نەبووە و نییە.

هەندێکیان یا خۆ دەکوژن یا دەتوانن کە هەڵبێن، ئەوانی دیکەش ناچارن کە درێژە بە هەڵگرتنی ئەم گرتووخانەیە بدەن تاکاتی مردن. “سزادراوان بە مردن” ناوێکە کە من بۆ ئەمانەم هەڵبژاردووە.

زەینەب کەنجایزیلان” کە وەک سێمبۆلی ژنان ناودێری دەکەن لە ژێر گوشارە دەروونییەکان لەنێو پەکەکە دا ناچار بوو خۆی بکوژێت و ڕاستی ئەم پرسە ئۆجالان باشتری دەزانێت.

خۆکوژی منداڵانی کورد لە پەکەکە هێشتاش درێژەی هەیە و دەیبێت بێ دزەکردنی ئەم هەواڵانە بۆ دەرەوەی پەکەکە لەوانەیە ڕۆژانە هەندێک ژن بەو هۆیانەوە لە کۆمەڵگاکانی جیهاندا دەکوژرێن یا خویان دەکوژن.

پەکەکە و باڵەکانی بەوجۆرەی کە پیشان دەدەن پارێزوانی مافی ژنانن و هەواڵی زۆر لەمبارەوە بڵاو دەکەنەوە، بەڵام هۆکاری خۆکوژی ناوخۆیی ڕێکخستن ئاشکرا ناکەن و دوای تێپەڕ بوونی ساڵانێک وەک کوژراو لە شەڕ لەدژی تورکیا، داعش یا ئێران ناویان ڕادەگەینن.

ژنان و منداڵانی کچ باشترین پاروون بۆ تەڤلی کردنی هێزەکانی پەکەکە و باڵەکانی هەروەک چۆن لە کوردستانی سوریا هەژاری و ئاوارەیی و برسێتی و بێ ئیششی و ناڕێکییە ئاکاریەکان لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی پەیەدە بۆتە هۆی ئەوەی کە کچانی کوردی سوری بە جێگای ڕۆشتن بۆ قوتابخانە و فێڕبوون، پەروەردەی ئیش کردن بە چەک دەبینن.

زۆربەی کچان و ژنان کە هەڵخەڵەتاون و بەڵێنی پڕو پووچی پەکەکەیان بڕوا کردووە بە هۆی گوشاری دەروونی، جەستەیی و هەڵبەت دووری لەماڵباتەکانیان خۆیان دەکوژن و ئەم چارەنووسی ژنان و کچانی بەندکراوی پەکەکە و باڵەکانییەتی کە زیلانیش سێمبۆلی ئەم خۆکوژیانەیە.

«زنان» در پ ک ک، ایدئولوژی یا ابزارتبلیغاتی/ «زینب کناجی» که بود؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .