پەژاک، فرقەیەکی چەکدارە لە کراسی پارتی دا

  • ۸ مانگ پێش

تا چەندە ئەم فرقەیە دەناسن؟ دەزانن ئەم وشە کە ئەوڕۆکە بۆ ناساندنی گرووپە جیاوازەکان بەکار دەهێندرێت، دیاری کەری چە جۆرە گرووپێکە؟ قەت تایبەتمەندی فرقە دەناسن؟ دەزانن پێوانەکانی فرقە بوون کامانەن؟

فرقە، گرووپ یا ڕێکخراوێکە کە بە دوای بەدێ هێنانی ئارمانجی تایبەتە وەک ئەنجوومەن و پارتەکانی دیکە. بەڵام ئەوەی کە هێڵی جیاکەرەوەیە لەنێوان فرقە و گرووپەکانی دیکە، پەیوەندیەکە کە وەک پەیوەندی فرقەیی ناسراوە. ئەمە جۆرێکە لە پەیوەندی کە کەسێکی زانا و بە ڕێبازی جیاواز و تایبەت، کەسانی دیکە ناچار دەکات کە گوێڕایەڵی بن و فەرمانەکانی ئەنجام بدەن، وا بەڕێوەیان ببات کە هەموو بڕیارەکانی ژیانیان پەیوەست بێت بەوەوە و لەڕێگای بەڕێوەبردنی شێوازی جیاواز، کەسانی دیکە دەخاتە ژێر رکێف و چاودێڕی خۆی بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکانی.

ئەم کەسە هەوڵ دەدات لە پەیوەندی فرقەیی ئەمجۆرە ئاگابوونە بۆ دواکەوتووانی بێنێتە کایەوە کە وەک بڵێی پێگە و بەهەرەیەکی تایبەتی هەیە و باشتر دەزانێت و ئارمانجی گەورە و بەنرخی هەیە. ئەم پەیوەندیەی فرقە هەر ئەو پەیوەندیەی نێوان سەرۆک و دواکەوتووانەیە لە بەستێنی فرقەدا کە دەوری سەرۆک تێدا سەرەکی و شوناس سازە. خاتون مارگارت سینگەر دەروونناسی ئەمریکی لە پرتووکی “فرقەکان لەنێوانمان دا” بەمجۆرە باس لە سەرکردەکانی فرقە دەکات “سەرکردەی فرقەکان خۆیان دادەنێن و دەسەپێنن کە باس لەوە دەکەن ئەرکێکی سپێردراوی تایبەت و زانستی تایبەتیان هەیە”. سەرکردەی فرقەکان لەڕێگای دەسپێڕنەگەیشتنی خۆیان لەبواری زانست و بەهرەدا دەیانەوێت حەزلێکردنێکی حاشا هەڵنەگر و درۆین بەدەست بخەن، لەڕاستی دا لەڕێگای دەورگێڕانی کەسی براوە، بەدوای ڕاکێشانی ئەندام و چاودێری کردنیانە. سەرۆک بەم کەسایەتیە کاریزماتیکەی خۆیەوە، ئیرادە و ژیان و دارایی دواکەوتووانی دەسەپێنێت.

سەرۆکی فرقەکان خۆیان شایانی ڕێز و شایستەیی تایبەت دەزانن و لەژێر سێبەری ئەم ڕێزە زۆرەملێیەدا، چاوەڕوانی ئەنجامی بێ ئەملاوئەولای ئەوەی دەیڵێن هەن. بەم خواستەوە چاوەڕوانن کە دواکەوتووانیان منداڵ و هاوسەرەکەیان بە جێ بێڵن. ویستی سەرۆک ئەوەی کە ئەندامەکان، بیروبۆچوونی فرقە – هەر ئەو پێوان و بووچوونانەی سەرۆک – لە بەرزترین ئاستی گرنگایەتی دا دابنێن.

پەیوەندی ئەندام و سەرکردەی ئەم فرقانە بە شێوەی تی سەراوژێرە، کە سەرۆک لە سەرەوەیە و ئەوانی دیەک لە خوارەوە. سەرۆکی ئەم پێکهاتە دیکتاتۆریە، تەنیا و کۆتا دەسەڵاتە، کەسێک توانای ڕکابەری نییە و کێشەداربوون لەگەڵ سەرۆک و بۆچوونی  پێچەوانەی بۆچوونەکانی، ڕێگای لەناو چوونە. سەرۆک، هێزی ڕەهایە کە لەسەروویەوە هیچ نییە. لەم پێکهاتەیەدا ناوەندێک کە بەدواداچوون بۆ سکاڵا و ویستی ئەندامان بکات، بوونی نییە چوونکە سەرۆک لە لووتکەی دەسەڵات دایە، ڕێگە بە بوونی دەسەڵاتێکی لە پاڵ خۆیەوە نادات.

خاڵی دیکە لەبارەی کرداری سەرکردەی فرقەکانە کە سیستمی ئاکاری دوفاقی بۆ ئەندامان دادەنێن تا لە ناوخۆ و دەرەوەی فرقە دوو هەڵسووکەوتی جیاوازیان هەبێت. لەم کردارەی ئەندامان دا لەناوخۆوە بە ڕاستگۆیی و هەڵسووکەوتی جوان هان دەدرێن و سەرکردەکانیان چاوەڕوانن ئەم پێوانە ئاکاریانە پێک بێنن. سەرکردە داوا لە ئەندامان دەکات کە لەبارەی هەموو پرسەکانی ژیانیان، تانانەت تایبەتی ترین خاڵەکان لەگەڵی دا ڕاستگۆ بن. خاڵی شاراوەیان نەبێت و لەپەیوەندی لەگەڵ بچووکترین هەڵەوە لەبەردەم سەرۆکی فرقە دان پێدا بنێن. بەڵام لەدەرەوەی فرقە، بۆ گەیشتن بە ویستی فرقە، دەور بگێڕن. بەرانبەرەکەیان بخەڵەتێنن، و شتەکان بشارنەوە و ئەوەی بۆیان دەکرێت بیکەن. پاساوی فرقە بۆ ئەم ڕێبازە هەر ئەو ڕەستەیەتە کە دەڵێت: “ئامانج، پاساوە بۆ ئامراز”.

بۆ ناسینی فرقەیەک، باشترین ڕێگا بەکارهێنانی ئەزموونی کەسانێکە کە ئەم گرووپە دەناسن و هەڵسووکەوتیان لەگەڵیان هەبووە. دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لەنێو ئەمگرووپانەدا دروشمێکی گاڵتەجاڕیە. سەرکردە نە تەنیا لە هەڵبژاردنەکان دا بەڵکوو لەلایەن جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد کارایلانەوە هەڵدەبژێردرێت. ئەم ڕستەیە پڕە لە ئێش و ئازار و ڕەستەی پیاوێکە کە لەنێو یەکێک لەفرقانەدا بە ساڵان ژیاوە. ئازاد ڕۆژهەڵات ئەندامی پێشووی پەژاک کە لەساڵی 2010 وازی لە پەژاک هێنا لەبارەی ئەم گرووپەوە دیمانەیەکی لەگەڵ چاودێر هەبووە کە لە ماڵپەڕی چاودێر دا بڵاو کراوەتەوە. لەوێ دەڵێت: “ئەوەی من ئازار دەدات هەڵاواردن لەنێوان مرۆڤەکاندایە، لەکاتێکدا کە پلە و پێگەیەکیان نەبوو. سەرکردایەتی تەنانەت خۆراک و جل پۆشین و پێڵاوەکانی جیاواز بوو”. یا لەجێگایەکی دیکە دا دەڵێت: “ئێوە مافی ناڕزایەتی دەربڕینتان نییە، مافی ڕەخنەتان لەژێر ناوی دێمۆکراسی، وەها سەراوژێر دەبێت کە بڕواکردنی زۆر دژوارە”. تەنیا خوێندنەوەیەک کە دەکرێت لە قسە و ئەزموونە تاڵانە هەمانبێت ئەوەیە کە پەژاک بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەڵێت پێشەنگی پارتە کوردیەکانە، فرقەیەکە کە ئاڵۆزترین پەیوەندی فرقایەتی، سەرۆکایەتی خۆسەپێنراو و پێکهاتەیەکی دیکتاتۆری هەیە، کە بیدوانی ورمێ ئەندامی پێشووی پەکەکە لەمبارەوە باسی لێدەکات و دەڵێت: “دێمۆکراستی بەس قسەیە و ئازادی بەیان و هزر جێگایەکی لەوێ نییە. لەوێ دەتوانی ڕەخنە بکەیت، بەڵام وەها سزا دەدرێیت کە بۆ خۆشت پاشگەز دەبیتەوە کە بۆ ڕەخنەت کردووە”. ئەم قسانە، کێوێکە لە بەستەڵەک کە سەری لەناو ئاودایە دەرهێناوە و بەشەکانی دیکەی نابیندرێت.

نموونەیەک لە هەڵسووکەوتی دووفاقی ئاکاری بوونی هەیە کە قسەکانی پی شیوا دا ئاماژەی پێداوە. لەبارەی پەیوەندی ژن و پیاو دەڵێت: “ئێمە مافمان نەبوو چاو لە کچان بکەین بەڵام فەرماندەکان هەرجۆرە دڵیان ویستبا ئەوە پەیوەندیان دەگرت”. ئەم کردارە دووفاقییە، بۆ گەیشتن بە حەزەکانی خۆیانە کە خاتوو تالێر لەم پەیوەندیەدا لەبارەی هەڵسووکەوتی سەرکردەکان ئاماژەی پێدابوو.

زۆربەی ئەندامانی ئەم فرقە بە بەڵێنی ئەوەی کە دەگەنە پێگەیەکی باش و ئیشیان بۆ دەبێت و دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و کەلوپەلی ئاسایشیان بۆ دابین دەکرێت، هان دەدرێن و بۆیە دوای ماوەیەک کە بۆیان دەردەکەوێت کە ئەم بەڵێنانە درۆ بوون، هەڵدێن. یەکێک لە ڕزگاربووەکان بەناوی تێکۆشەر ڕۆژهەڵات کە لەساڵی 2008 تەڤلی ببوو و لەساڵی 2011 هەڵاتبوو لە دیمانەیەک دا وتی: “منیان بە بەڵێنی ئیش و داهاتوویەکی باش برد”. لەبارەی دابڕانی دەڵێت کە هۆکارە نەبوونی حەزی ڕامیاری و نەبیننیەوەی ئیش و کار بوو. بەڵام لەشوێنێک لە قسەکانی لەبارەی ئامەد شاهۆ دەلێت: “وەها قسە دەکات کە پیشاندەری بەرز و لە پێش بوونەوە و زانا بوونی خۆیەتی”. ئامەد خۆی وەک قارەمانی گرتووخانەکان دەناسێنیت. لەلای من زۆر پێکەنیناوی بوو. منداڵ بوو بەڵام دەیویست خۆی وەک ڕوناکبیر و زانایەک پیشان بدات. ئەمە دەروونێکە کە دەیەێت باشتربوونی و لەپێش بوونی سەرۆک بخاتە نێو هزری دواکەوتووانی تا هەست بە کزی و لاوازی لەبەرانبەر سەرۆک و فەرماندە و شێوەی هزری ئەوان بکات و بەڵگەیەکی دیکەی کۆێلایەتی، لەنێو فرقەدا بچسپێنێت. پەژاک گورگێکە لە نێو خۆری مەڕدا یا فرقەیەک لەنێو جلی حزب دا.

پژاک؛ فرقه‌ای مسلح در لباس حزب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک