سوید پێرستی 10 ئەندامی پەکەکەی بۆ ڕادەست کردنەوە بە تورکیا ئامادە کردووە

  • ۲ ساڵ پێش

دوو هەفتەی دوای کۆتایی دژایەتی ئەنکەرە بۆ تەڤلی بوونی ستکهۆلم بۆ ناو ناتۆ، میدیاکانی تورکیا باسی ئامادە بوونی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک ئەندامی پەکەکە بە تورکیایان کرد.

نێزیکی دوو هەفتە دوای ڕاگەیاندنی ڕازی بوونی ئەنکەرە بۆ تەڤلی بوونی ستکهۆلم و هلسینکی بۆ ناو ناتو، کەناڵی تەلەڤزیۆنی تی ئار تی تورکیا ڕۆژی یەکشەمە 10ی ژووئیە لەڕاپۆرتێکدا باسی لە پێرستی ئامادە کراوی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی 10 ئەندامی پەکەکە بە تورکیا کرد.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدا بڵاو کرایوە کە بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا هەفتەی پێش ڕایگەیاندبوو کە فەنلاند و سوید خۆیان ئامادە کردووە کە ژمارەیەک ئەندامی پەکەکە و ڕێکخراوی گولەن ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.

بە پێی ئەم لێدوانەی هەفتەی پێشی بوزداغ، دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی شەش ئەندامی پەکەکە و شەش ئەندامی گولەن لە فەنلاند کەوتە بە باس و بەدواداچوون. ئەو هەروەها پشت ڕاستی کردەوە کە دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی 10 ئەندامی گولەن و 11 ئەندامی پەکەکە لە سوید بە تورکیا لەئارادایە.

بەرپرسانی تورکیا پێش لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە وتبوویان کە ئەنکەرە خوازیاری نوسراوی بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە و گولەن بۆ تورکیا کە بە تێرۆریستیان دەزانێت، دابووە سوید و فەنلاند.

فەنلاند و سوید کە لەبەرواری 18ی مەی، داخوازی فەرمی خۆیان بۆ تەڤلی بوون لەناتۆ ڕاگەیاندبوو، تورکیا دژی وەستاوە. ئەنکەرە ئەندامێتی ئەم دوانەی بەستەوە بەوەی کە ئەندامانی پەکەکە و گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە. هەرچەندە تورکیا جەخت دەکاتەوە کە زۆرێک لە ئەندامانی پەکەکە و گولەن لە سوید و فەنلاند جێگیر و نیشتەجێن بەڵام ئەردۆغان ڕۆژی سێ شەمە 28 ژوەن لە بەیانێکدا ئاشکرا وتی کە ئەنکەرە لەم بوارەدا لەگەڵ دەوڵەتەکانی هلسینکی و ستکهۆلم ڕێککەوتووە.

 

سوئد فهرستی از ۱۰ عنصر پ‌.ک‌.ک را برای استرداد به ترکیه آماده کرده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک