هەموو هەفتەیەک یازدە منداڵ لە هەوڵ بۆ تێپەڕبوون لە دەریای ناوەڕاست، گیانیان لەدەست دەدەن

  • ۸ مانگ پێش

بەپێێ ڕاپۆرتی یۆنیسیف، لانی کەم 289 منداڵ لەمساڵ دا لە هەوڵی تێپەڕاندنی ڕێڕەوێکی مەترسیداری کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاستی ناوەندی لە باکووری ئەفریقا بۆ ئەورووپا، گیانیان لەدەست داوە.

ئەمە یازدە کەسە لە هەر هەفتەیەک دا کە بەدوای ئاسایش و ئارامی و دەرفەرت دا دەمرن یا ون دەبن. لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە تا ئێستا 11600 منداڵ لەم ڕیڕە مەترسیدارەدا تێپەڕیون.

یونیسێف مەزندە دەکات کە لەساڵی 2018، نێزیکی 1500 منداڵ لە کاتی تێپەڕبوون لەم دەریایە گیانیان لەدەست دابێت یا ون بووبن. بە پێی پێشینەکانی دۆسیەی کۆچبەری ون بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ژمانە یەک لەسەر پێنجی 8274 کەسە کە لەم ڕێڕەودا گیانیان لەدەست داوە یا ون بوون.

زۆرێک لە کەشتییە نوقم بووەکان لەم ڕێڕەوەدا هیچیان لێ نەماوەتەوە و یا هەر تۆمار نەکراوە کە ئەمەش بۆ خۆی دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژمارەی ڕاستەقینەی منداڵە کوژراوەکان نادیار بمێنێت. لەم مانگانەی دوائیدا، منداڵان و کۆرپەکان بەشێک لەوانە بوون کە لەم ڕێڕەودا و هەروەها لەڕێڕەوی زەریای ئەتلەس لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا لەوانەی کارەساتەکەی ئەم دوائیە لە کەناراوەکانی یۆنان و دوورگەکانی قەناری ئیسپانیا گیانیان لەدەست داوە.

کاترین راسل بەڕێوەبەری کارگێڕی یۆنیسێف وتی: “ژمارەیەکی زۆر لەم منداڵانە بەدوای گەیشتن بە ئادایش و گەیشتنەوەی دووبارە بەماڵبات و داهاتوویەکی هیوادار لەم کەناراوانە سواری بەلەمەکان دەبن بەڵام گیانیان بەخت دەکەن یا ون دەبن. ئەمە هێمایەکی ڕوونە کە دەبێت بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی ئارام و یاسایی بکرێت تا گیانی منداڵەکان کە هەوڵ دەدەن خۆیان قوتار بکەن ڕزگار بکرێت. لە ئەنجامدا، بۆ گەیشتن بە هۆکاری بنەڕەتی کە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان لە قۆناخی یەکەم گیانانی بکەوێتە مەترسییەوە، پێویستە ئیشی زۆرتر بکرێت”.

یۆنیسێف مەزندە دەکات کە لە چلەی 2023ەوە تا ئێستا 11600 منداڵ کە تێکڕا دەکاتە 428 منداڵ لە یەک هەفتەدا لە باکووی ئەفریقیا گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتالیا. واتە دوو هێندە لە بەراورد لەگەڵ کاتی هاوشێوەی لە ساڵی 2022. وێڕای مەترسی زۆر کە بۆ منداڵان بوونی هەیە، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لە لیبیا و تونسەوە هەوڵی کۆچ کردن دەدەن، پێشتر سەفەری مەترسیداریان لە وڵاتانی ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقی کردووتەوە.

لە سێ مانگی یەکەمی 2023ێش 3300 منداڵ )71 لەسەدی هەموو ئەو منداڵانەی لەم ڕێڕەوەوە دەگەنە ئەورووپا( لەژێر ناوی “بێ ئەوەی لەگەڵ دایک و باوکی بێت یا گەورەیەک لەگەڵی بێت” تۆمار کراوە کە زۆرتر ڕووبەڕووی توندوتیژی، بێگاری و خراپ بەکارهێنانیان دەکاتەوە. بەتایبەت ئەو کچانەی کە بەتەنیا سەفەر دەکەن، پێش و لەمیانەی سەفەر و دوای سەفەرەکەش، توندوتیژیان لەبەرانبەر دەکرێت.

دەریای ناوەڕاست ناوەندی  بۆتە یەکێک لە ڕیڕەوە مەترسیدارەکان کە منداڵان پێدا سەفەر دەکەن. لەگەڵ ئەمەش، مەترسی مردن لە دەریا تەنیا یەکێک لە کارەساتە زۆرەکانە کە ئەم منداڵانە ڕووبەڕووی دەبنەوە. (لەوانە هەڕەشە یا ڕووبەڕووبوون لەگەڵ توندوتیژی، دەرفەتەکانی پەروەردە یا نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون، هێرش بردنە سەر یا خود دەستبەسەرکردنی کۆچبەران یا دابڕانیان لە ماڵباتەکانیان). ئەم مەترسیانە کاتێک تێکەڵاوی ڕێڕەوە سنوردارەکان بۆ منداڵان دەبنەوە جوڵەیەکی بەئاسایش، نەبوونی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزراوبوون لە وڵاتانی سەر ڕێگای چوون، و چالاکی گەڕان و ڕزگارکردنی نەبەس و هێواش، بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات.

یونیسێف لەپێناو بەڵێنەکانیدا، بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و کنوانسیۆنەکانی مافی منداڵان، داوا لەدەوڵەتەکان دەکات کە منداڵە ئاگاداری مندالە زیانبەرکەوتووەکان لە نێو دەریا و وڵاتانی دەسپێک، بن و بە شێوەی خوارەوە ئەم ئاگاداریانە باشتر بکەن:

  • پاراستنی مافی منداڵان و باشترین بەرژەوەندی منداڵان لە پێناو بەڵێنەکانی لێکێندراوی یاسا نەتەوی و نێودەوڵەتییەکان
  • دابینکردنی ڕێگا ئارام و یاساییەکان بۆ کۆچکردن و پەناخوازی منداڵان، لەوانە هەڵکشانی پشکی هێنانە گەل یەکی ماڵباتەکان و بەجێ کردنی دووبارەی پەناخوازەکان.
  • بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لە ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و بەدەست خستنی متمانە لەوەی کە خێرا لەوێیەوە براون بۆ شوێنێکی ئارام و بە ئاسایش
  • بەهێز کردنی سیستمەکانی نەتەوی بۆ پاڵپشتی لە منداڵان بە مەبەستی ئاگاداربوون و پاراستنی باشتری منداڵان کە ڕووبەڕووی مەترسی بێگاری و توندوتیژی دەبنەوە بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە بەتەنیان.
  • باشترکردنی بەرنامە بۆ منداڵان و گەنجان لە وڵاتانی دەسپێک و گوازێنەر لەڕێگای لێکدانەوەی مەترسییەکانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی ڕووماڵی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و دەرفەتەکانی فێربوون و ئیش و کار
  • متمانە لە دەسپێڕاگەیشتنی مندالان بەو زانیاریانەی کە تواناکانی و مەترسییەکانی لەمەڕ بژاردەیەکی بەئاسایش و بەزانابوون بۆیان دەخاتە ڕوو
  • درێژەدان بە پەروەردەی هەموو منداڵانی کۆچەر و پەناخواز و دەسپێڕاگەیشتنیان بە تەندرووستی و خزمەتگوزاریە پێویستەکانی دیکە: هەروەها یۆنیسێف داوا لە یەکێتی ئەورووپا دەکات تا دڵنیا بێت لەوەی کە خاڵەکانیس ەرەوە لە پەیمانی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی کۆچکردن و پەناخوازی کە لەبەر باسە، ڕەچاو کراوە و ڕەنگدانەوەی بووە.
  • یونیسێف درێژە بە ئیشی خۆی لەمەڕ پاڵپشتی لە وڵاتەکان بۆ بەهیزکردنی سیستمی نەتەوەیی پاراستنی منداڵان، پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و کۆچکردن و پەناخوازی بۆ پێشگرتن و کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانەی کە منداڵان لە کاتی جێبەجێ بووندا ڕووبەڕووی دەبنەوە و هەروەها پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پشتیوانی کردن بەربڵاو لە هەموو منداڵەکان، جیا لە دۆخی یاسایی دایک و باوکانیان.
  • کۆمیساریای باڵای پەناخوازانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) 90605 چوونە ناو دەریاکانی ئەورووپا لە نێوان مانگی چلە تا 9 ژولای 2023 لەڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە ڕاپۆرت کرد. زۆرترینیان کە 77 لەسەدە، لەڕێگای دەریای ناوینەوە کراوە. ڕیڕەوەی دەریانی ناوەڕاستی ناوینی (کە ئاماژەی بۆ سەفەر دەریایەکان لە باکووری ئەفریقیا، زۆرتر تونس و لیبی بۆ ئیتالیا) یەکێک لە چالاکترین و مەترسیدارترین ڕیڕەوەکانە.
  • بۆ 69599 پەناخواز و کۆچەر کە لە چلەی 2023ەوە لەڕیگای دەریای ناوینەوە سەفەریان کردووە، لە ڕاپۆرتی کۆمیساریای باڵا دا پشکی 16.7 منداڵان بوون یا خود 11600 یان منداڵ بوون.
  • ژمارەی مندالە ون بووەکان بە پێی ژمارەی گشتی کۆچبەر ون بووەکان و حەشیمەت ناسی هەر لەو ڕیڕەوە دا مەزەندە دەکرێت.
  • یونیسێف سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی (یەکێتی نێودەوڵەتی دەیتا بۆ منداڵانی لە جوڵە (IDAC)یە کە سەرۆکایەتی هەوڵە جیهانییەکان بەمەبەستی باشتر کردنی دەسپێڕاگەیشتن و کوالێتی دەیتاکان لەپێناو باشتر کردنی دەرئەنجامەکان بۆ منداڵانی لەجووڵە، دەکات.

 

هر هفته یازده کودک در تلاش برای عبور از دریای مدیترانه جان خود را از دست می‌دهند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک