هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئالنگارەکانی چەک داماڵینی پارتە ملیشیا کوردە دژبەرەکانی ئێران

  • ۹ مانگ پێش

عەلی فەرهمەند – چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

دوای ڕووخانی سەدام و دامەزراندنی هەرێمی کوردستان یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بوونی ملیشیا کوردەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان بووە.

بۆ خۆی هەمووی ئەم پارتانە بە جۆریک پاڵپشتی دارایی، چەک و مەعنەوی لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە دەکرێن و ئەمە لەکاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق دوای ڕووخانی سەدام لە دۆخێکی باش و گونجاو دا بووە.

بۆیە بەرژەوەندی ستراتژیکی هەردوو لایەن وا پێویست دەکات کە پێش لە توندتربوونەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکان بگرن. لەلایەکی دیکەوە سەرکەوتن بەسەر وێژمانی کوردبوون لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە هەوڵ دەدەن خۆیان وەک سەرۆکی جیهانی کوردان بناسێنن، بۆتە هۆی ئەوەی تا لەدژی ئەم پارتانە هەڵوێستی توند نەنوێنن. هەڵبەت بەدرێژایی ئەم ساڵانە دەسەڵاتی هەرێم ئەم پارتانەی لە کەمپەکاندا قەتیس و سنووردار کردووە بەڵام هێشتاش وەک کارتی یاری لەدژی کۆماری ئیسلامی و لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران و دروسێیەکان دا کەڵکیان لێوەردەگرێت.

تورکیا جیرانی دیکەی هەرێمە کە ناکۆکی زۆری لەگەڵ ملیشیاکانی پەکەکە هەیە و نەیتوانیوە لە کەرەستەی ئابووری و ڕامیاری ە ئاسایش کەڵک وەربگرێت و بەکردار و ڕاستەوخۆ پەکەکە لەنێو خاکی  هەرێم دەکاتە ئامانج. ئەمە لەدۆخێکدایە کە بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێراق ئەم دەرفەتە بۆ دراوسێیەکان هەیە کە گەر ناوەندێکی ناسەقامکەر لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی دراوسێیەکان بەفەرمی هەنگاوی نا، ئەمانیش وڵامی بدەنەوە و ئەمە هۆکاری بوونی سەربازی تورکیایە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان.

ئێرانیش بەم پاساوەوە جارجار هێرش دەکاتە سەر بنکەی پارتە کوردیەکان دژبەری خۆی و ئەم پرسە لە حاڵەتی کارتی یاری بۆتە ئالنگارێکی ئاسایشی بۆ هەرێمی کوردستان.

ناکۆکی و ئاڵۆزی ئەم دوایە لەنێوان ملیشیاکانی کۆمەڵە کە بووە هۆی کوژرانی دوو پێشمەرگە، بووە هۆی ئەوەی تا دەسەلاتی هەرێم هەنگاوێک هەڵبگرێت و پێش لە کۆتایی هاتنی ئۆلتیماتۆمەکەی ئێڕان لەمەڕ چەک داماڵینی پارتە کوردیەکانی جێگیر لەهەرێمی کوردستان، دوو باڵەکەی کۆمەڵە بە کردار لەچەک داماڵێت تا سیگناڵێکی ئەرێنی بداتە ئێران. لەم دۆخەدا دەسەڵاتی هەرێم ڕووبەڕووی ئالنگاری ڕژد بۆتەوە کە پێدەچێت نایەوێت زیاتر لەمە بۆ پارتە کوردیەکانی دژبەری ئێران، تێچووی هەبێت.

ئەم دوایانە سزای دادگای داوەری نێودەوڵەتی لەبارەی سکاڵای ئێراق لە تورکیا لەمەڕ هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەندەری جیهان، ڕاگەیەندرا کە تێدا تورکیا ناچار کراوە کە بڕی یەک و نیو ملیار دۆلار غەرامە کراوە و هەناردنی نەوتی ئێراق لەڕێگەی باس کراوەوە بەشێوەی کاتی وەستێنراوە. لەپێناو کاریگەری بابەتی داهاتی هەرێم و هەوڵی بەرپرسانی هەرێم بەمەبەستی ڕواندنەوەی ئاستەنگەکانی سەر ڕێگاکە، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 1402 سەردانی بەغای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیر و بەرپرسانی دیکەی ئێڕاق دیداری کرد و لە ئەنجام دا ڕێکەوتنێکی چوار بڕگەیان واژۆ کرد.

هەرێمی کوردستان بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی، نەوتەکەی بە نرخی نزم دەفرۆشێت بەڵام دوای ئەم ڕێکەوتنە وەزیری دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند لەمە بەدواوە نەوتی هەرێم بە نرخی جیهانی دەفرۆشرێت. ئەمە بووە هۆی ئالنگاری ڕژد لەژیانی هەرێمی کوردستان دا، بەڵام لەمە زیاتر پرسە ڕامیاری و ئابووریەکان. پرسی مافی منداڵان، ژنان و گەنجانە کە بە هۆکارە ئەنقەستەکانی بژیوی ژیان یا زیانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک جیابوونەوە، گیروودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و… ئەم پارتانەی تەنیوەتەوە و گیانی ئەمانە لەم کەشە ئاڵۆزەدا لەمەترسی ڕژدایە.

زۆرێک لەم کەسانە لە چینی خوارەوەی کۆمەڵگای کوردی ئێرانن و دەوڵەتی ئێران بەرپرسیارە کە وەک هاوڵاتی پاڵپشتیان لێ بکات. بەداخەوە توانا یاساییەکانی وەک وەزارەتی دەرەوە، کەمترین هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی ئەم منداڵ و ژنانە نادات و پێدەچێت کە لەم کەشە ئاڵۆزەدا ببنە قوربانی.

بەداخەوە لەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بۆتەوە، ئەم پارتانە لەمنداڵان و ژنانی ئەندامی خۆیان وەک قەڵخانی مرۆیی کەڵک وەردگرن بۆیە پێدەچێت بەرپرسیارتی مرۆیی دەسەڵاتی هەرێم، ئێران، دەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە کە خێرا بابەتی چەک داماڵین و یا رزگارکردنی منداڵان و ژنان لەڕێگای گونجاو و بەکارهێنانی تواناکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت تا پێش لە کارەساتێکی مرۆیی بگیردرێت.

اقلیم کردستان عراق و چالش خلع سلاح احزاب شبه‌نظامی کرد مخالف ایران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک