تایبەت؛ ئاشکراکردنی تۆڕی قاچاخی مرۆڤ بۆ بنکەکانی پەکەکە – پەژاک لەلایەن کاوە سەقزیەوە/1

  • ۳ ساڵ پێش

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، لەبەهاری 1399 و هاوکات لەگەڵ تەشەنەی کڕۆنا لەناوچەکە و جیهاندا و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەوتن و هەروەها راپۆرتە خۆجێیەکان و گەلێریەکان بۆ پەیامنێرەکەمان، ئاگاداربووینەوە کە رەهەندی قووڵی کارەساتێکی مرۆیی و ئاسایشی لەناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان روو دەدات. بەمجۆرە بووو کە باندێکی تاوان ئەنجامدەر سەر بە پەکەکە و پەژاک تۆڕێکی لێکئاڵاو و ترسناکیان بۆ رفاندن و فریوو گواستنەوەی گەنجان و منداڵانی ئێرانی بەگرنگی دان بە منداڵانی کورد بەڕێوەدەبات. یەکێک لەو کەسانە کە لەناوەندی ئەم باندە تێرۆریستیەدا بوو کەسێکە بەنێوی کاوە سەقزی. ئەو لەڕێگای هەڵخەڵەتاندن و فریوی گەنجان و منداڵان، زەمینەی گواستنەوەیان بۆ بنکەکانی پەژاک دەرەخسێنێت. چاودێر لەبەهاری 1399 راپۆرتی دا کە بنکەکانی پەژاک لەزستانی 1398 کارەساتێکی مرۆیی گەورەیان بە خۆیانەوە بینیوە. چوونکە سەرماوەزی 1398 نێزیکی 15 گەنجی کورد چ کچ و کۆڕ لەلایەن کەسێکەوە بە نێوی کاوە سەقزی لەرێگای دانی زانیاری هەڵە و دەستکاری کراو لەبارەی سەفەر بۆ ئەورووپا و خوێندن لەوڵاتانی ئەورووپی و ئیش کردن لەهەرێمی کوردستان فریویان خواردووە و گواستراونەتەوە بۆ هەرێم. بەڵام کە گەیشتوونەتە ئەوێ زانیویانە کە بەڵێنەکان بۆ ئەورووپا و ئیشی پڕداهات لەهەرێم درۆ بووە. تیمەکەی کاوە سەقزی و کەسانی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەم کەسە لە پێنجوێن و بۆ گرووپی پەژاک هێز دابین دەکەن. گەنجانی ئێڕانی لەمەرجی زۆر خراپ و ناتەندروست و ئەویش لەم سەردەمی کڕۆنایەدا لەناوچەی ناسراو بە ئاسۆس و زاخۆ دەهێڵنەوە تا زەمینەی گواستنەوەیان بۆ بنکەی پەژاک بڕەخسێت. بڕیار بوو کە ئەم کەسانە کە گوازرانەوە بۆ بنکەکانی پەژاک پەروەردەی سەربازی و ئایدیۆلۆژیک ببینن. لەگەڵ گەیشتنی وەرزی سەرما، گەنجانی بێ تاوان لەبەفرانباری 1398 لەیەکێک لەئەشکەوتەکانی پەژاک پەروەردەیان دەست پێکرد. لەم نێوەندەدا ماڵباتەکان زۆر نیگەران بوون کەهیچ زانیاریەکیان لە چارەنووسی منداڵەکانیان نییە. چاودێر لەسەر بنەمای زانیاریە بڕو پێکراوەکان زانی کە بەهۆی نەبوونی ئاسایش لەبنکەکانی پەژاک واتە ئەشکەوت دەسکردەکان و ناسرووشتییەکان و هەروەها بە هۆی بارینی بەفری زۆرەوە لەزستانی 1398 هەندێک لە گەنجانە بەداخەوە لەبنکە ژێڕزەوینیەکاندا بوونەتە ژێرەوە و بەشیمانەی زۆر کوژراون و ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەیانەوە لەبەردەست نییە.

چاودێر بەلەبەرچاوگرتنی کارنامەی رەشی پەژاک، رایگەیاند کە پەژاک دەیەوێت ئەم زیانەی خۆی بشارێتەوە و یا درەنگ رایانبگەینێت. ئارمانج لەم کارەش ئەوەیە کە ئەم کەسانە دواتر وەک کوژراوی شەڕ پەکەکە لەشەڕ لەگەڵ تورکیا رابگەیندرێن و بەرپرسیارتی خۆیان لەرفاندن و هەڵخەڵەتاندنی ئەم گەنجانە و مردنیان بشارنەوە. بەداخەوە پێش بینی چاودێر زۆر راست بوون. ئەسرین محەمەدی لەنێو ئەم منداڵانەدا بوو. ئەو کاتێک کە هەڵات لەپشتەوە تەقەی لێکرا. هێشتا هەواڵێک لەبنیامین فەرەج زادە و ناسر عەلیزادە لەبەردەست نییە. هەموو ئەم منداڵانە لەلایەن باندی کاوەی سەقزیەوە رفێندراون. پەژاک و پەکەکە دەڵێت کە ئەم منداڵانە لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراون. بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە لەنێو ئەشکەوتەکە بوونە ژێرەوە و یا کاتی هەڵاتن کوژراون. پەژاک و پەکەکە ئەم دوایانە هەواڵی کوژرانی ئەندامە ئێرانییەکانیان درەنگ رادەگەینن.

کاوە سەقزی؛ تاوانباری نێودەوڵەتی

کەسێک بەنێوی کاوە سەقزی هەر ئەو کەسەیە کە بە پێی زانیاریەکانی ئێمە لەسەرماوەزی 1398 نێزیکەی 15 گەنجی کچ و کۆڕی بەداینی زانیاری هەڵە و تێکدەرانە لەبارەی سەفەر بۆ ئەورووپا و خوێندن لەوڵاتانی ئەرووپایی و ئیش کردن لەهەرێمی کوردستانی ئێراق، هەڵخەڵەتاندووە و گواستووەتەوە بۆهەرێمی کوردستان.

کاوە سەقزی هەروەها درێژەی بەم کردەوە پیسانەی دەدا. ئەو هێشتا خەریکی هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی ئێرانیەکانە و دەزگا دەوڵەتییەکانی ئێران دەبێت لەمبارەوە و بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵی و هەروەها رادەست کردنەوەی بە ئێران بۆ سزادان هەوڵ بدەن. کاوە سەقزی کەنازناویەتی لەنێو پەژاک لەم ساڵانەدا گەنجان و لاوان و لەوە ناخۆشتر مندالانێکی زۆری لەنێوان هاوڵاتیانی کوردی ئێڕانی بە زۆر و هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندن لەژێر ناوی ئیش و خوێندن و یا کۆچ کردن بۆ ئەورووپا بردووتە کوردستانی ئێراق و دواتر هەموو بەڵگەکانی لێوەرگرتوون و پارەی نەخت و کەلوپەلەکانیان وەک مۆبایل و جا رادەستی ملیشیاکانی پەژاکی داون. دوای ئەمە کەسێک نەیتوانیوە لەگەڵ ئەم منداڵ و لاوانەدا پەیوەندی دابنێت.

ئەم دوایانە نموونەی دەنگی و رەنگیمان پێ گەیشتووە کە پیشان دەدات ئەم تاوانبار نێوەدەوڵەتییە هێشتاش خەریکی رفاندن و هاندانی کەسانە بۆ تەڤلی بوون. لەراستیدا کاوە سەقزی سەرکردی ئەم گرووپەیە بۆ گەیاندنی ئەندامانی ئێرانی بۆ نێو پەژاک. ئەم کەسە تاکەکان هەڵدەخەڵەتێنێ و یا هانیان دەدا کە تەڤلی پەژاک بن. کەسێک بەناوی سەعید چەتەکانی لەتێلگرام بۆ پەیامنێری چاودێر هەناردووە کە پیشان دەدا کاوە سەقزی لەشارە سنووریەکان و هەروەها هەرێم، تۆڕێکی تێررۆریستی پێکهێناوە و سەرقاڵی هەڵخەڵەتاندن و گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانییە.

لەوێنە و فایلە دەنگییەکانی سەرەوە بەجوانی دەردەکەویت کە ئەم کەسە، لەلایەن کاوە سەقزی بۆ تەڤلی بوون بە پەژاک لەرێگای مەریوان و کڕینی سیم کارتی ئێراقی رێنموونی دەکرێت. بەڕاستی، دەوڵەت و دەزگاکانی ئاسایش – سەربازی ئێران لەکوێن کە پەژاک باج دەگرێت؛ هەم دارایەکانی کارگە پیشەسازیەکان ئاگر بەردەدات و هەمیش ئەندامانی تیمی تێرۆر و رفاندنی لەشارە سنووریەکان بوونیان هەیە؟ لەدرێژەدا گفتگۆی سەعید کە تووڕەیە لەوەی کە هاوکاری کاوەی سەقزی کردووە لەگەڵ کەسێک بەنێوی بەختیار (هەر بەو ژمارە مۆبایلەی سەقزیەوە) کە بەختیار هەوڵ دەدات بۆ سەعید سیم کارت دابین بکات تا رەوتی گواستنەوەی بۆ ئێراق و قەندیل، بێ کێشە بێت. تا ئێرە سەعید لەتاران دەرکەوتووە و گەیشتووە مەریوان و ئێستا لەمەریوانە چاوەڕێ وڵامی سەقزیە؛ سیم کارتیش نەدۆزراوەتەوە.

لەدرێژەی ئەم گفتگۆەدا کەسێکی دیکە لەلایەن بەختیارەوە لەگەڵ سەعید قسە دەکات. وێنەی ئەم گفتگۆە لەدرێژەدا بڵاو دەکرێتەوە:

لەکۆی پەیامە دەنگییەکان کە سەعید بۆ چاودێری هەناردووە وادەردەکەوێت کە ئەو لەهاوکاری کردن لەگەڵ کاوە سەقزی بێ هیوا بووە و چیرۆکی گواستنەوەی بۆ قەندی بۆ شەڕکردن لەرۆژئاوا (؟!)ی واز لێهێناوە.

ئەم دۆسیە دەنگی – وێنەیە، یەکێکە لەدەیان ئاشکراکردنەکان کە گەنجان لەناوچە جیاوازەکانەوە بەتایبەت لە ناوچەکوردنشینەکانی بۆ چاودێریان هەناردووە. ئەمە پیشان دەدات کە تیمی تێرۆری پەژاک و هەروەها تۆڕی کاوە سەقزی بۆ قاچاخی مرۆڤ لەناوچە کوردنشینەکان چالاکە. ئەم کردارانە لەکاتێکدایە کە چارەنووسی سەدان ئەندامی ئێرانی پەژاک هێشتاش دیار نییە. چاودێر لەرۆژانی داهاتوودا، وێنە و فایلی دەنگی نوێ بڵاو دەکاتەوە کە پیشان دەری چالاکی بەربڵاوی کاوەی سەقزی لەسێبەری بێدەنگی و گوێ نەدانی دەوڵەتی ئێراندایە.

ویژه؛ افشای شبکه قاچاق انسان به مقرهای پ.ک.ک- پژاک توسط کاوه سقزی/1

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک