پەژاک، سێمبۆلی تێرۆریزم و پاڵپشتی لە تێرۆریست

  • ۱۰ مانگ پێش

کام پارتی رامیاری، چەکی بەدەستەوەیە و بنکەی لە شاخە؟

گرووپی چەکدار و شەڕخوازی پەژاک کە کارنامەیەکی ڕەشی مافی مرۆڤی و هەڵسووکەوتی دژە مرۆیی لەگەڵ ئەندامانی هەیە، ئێستا وەک سێمبۆلی پێشلکاری مافی مرۆڤ، مافی منداڵان و ڕەهەندە مافزانییە سەرەکییەکان و پێشینەی کرداری تێرۆریستی، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و باجگرتنی لەکارنامەدا هەیە، نموونەیەکی دیکە لە کردەوە لەکردەوە دژە مرۆییەکانی بڵاو کردووتەوە. ئەم گرووپە بەم دوایانە بەشانازییەوە پاڵپشتی لە حەبیب ئەسیوەد کە بەرپرسیارتی تێرۆری خەڵکی ئاسایی لە خوزستان لە ئەستۆ گرتووە، نازناوی چالاکی مافی مرۆڤی پێ بەخشیوە!!!

هەڵبەت گۆڕانکاری بەرچاو لە چەمک و بێ بایەخکردنی وشەکانی وەک پارتی، مافی مرۆڤ، ئازادی، بەرخۆدان و… خاڵی هاوبەشی پەژاک و گرووپە تێرۆریستی و چەکدارەکانە کە لە هەموو جیهان دا سەرقاڵی چالاکین. داعشیش خۆی بە پاڵپشتی مافی خەڵک، ئازادیخۆاز و چالاک بۆ گەیاندنی مرۆڤ بە لووتکە دادەنا، بەڵام پێشینەی چالاکی خۆتەقاندن، بڕینی سەری خەڵکی بێ تاوان و… لە کارنامەی ڕەشەکەی دا هەیە. بۆیە لەم بوارەوە خاڵی هاوبەش لەنێوان پەژاک و داعش دا هەیە. پەژاک لەم بەیانییەدا خۆی وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ناودێڕ کردووە بەڵام وڵامی پرسە گرنگەکانی نەداوەتەوە.

یەک: کام پارتی، کام گرووپی چەکداری؟ گەر ئەم گرووپانە بریتین لە پەژاک و بزاڤی نەزال کە خۆیان وەک چالاکی ڕامیاری و یاسایی بۆ بەدی هاتنی مافی کوردان دەناسێنن، بۆ ئەندامەکانیان چەکدارن؟ کام پارتی ڕامیاری، چەکی بەدەستەوە گرتووە و بنکەی لە شاخە؟ بەکارهێنانی ئەندامانی خوار تەمەنی یاسایی، پێشلکاری مافی مرۆڤ و مافی جیهانییە. کنوانسیۆنی مافی منداڵانە ڕاشکاوانە بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵی قەدەخە کردووە. بۆ پەژاک هێشتاش منداڵ سەربازی هەیە؟ گرووپێکی چەکدار و ملیشیا بە پێشینەی باجگرتن، ڕفاندنی منداڵان، تێرۆری شۆفێری ئامبۆلانسی خاچی سوور، چالاکی تێرۆریستی، دابەشکردنی مادەی هۆشبەر و… با بڵێت چ ئەرکێکی حزبی و ڕێکخستنی هەیە؟ مەبەستی پەژاک لە ئەرکی حزبی، تێرۆە؟

دووەم: کام پارتی، بەفەرمی بەرپرسیارتی تێرۆری کەسانی بێ تاوان لە ئەستۆ دەگرێت؟ سەرکردەکانی پەژاک، کێشەی بینین و بیستنیان هەیە یا وەبیرهێنانەوەی مێژوویان تووشی کێشەیە؟ ئەوان نەیانزانییەوە تۆڕی دژە مرۆیی و تێرۆریستی ئینەرنەشناڵ، لە دیمانە لە گەڵ حەبیب ئەسیوەد دوای هێرشە تێرۆریستیەکەی 1397 لە ئەهواز، حەبیب بۆ خۆی بەرپرسیارتی ئەو تێرۆرەی لەئەستۆ گرت؟ چۆن ئەمانە لەلایەن پەژاکەوە وەک چالاکی ئەهوازی دەناسرێن؟ ئەمە چ چالاکییەکە بۆ مافی خەڵکی ئێران کە دوای چوار دەیە بەس کەنجان و لاوان و خەڵکی ئاسایی و سڤیل دەکاتە قوربانی؟

سێیەم: گەر بەرخۆدان و ئازادیخوازی گونجاوە، بۆ سەرکردەکانی پەژاک بۆ ئەم ڕێگایە بەس منداڵانی ماڵباتە ئاساییەکان دەکەنە قوربانی؟ بۆ سەرکردەکانی پەژاک، بۆ خۆیان ناکەونە نێو ئەم تێکۆشانە ئازادیخوازانەوە و بەس لە شوێنێکی نادیار دانیشتوون و بەیانییە دەردەکەن؟

چوار: پەژاک کە بایەخی لەلای گرووپە جیاوازە کوردیەکان هەیە چونکە هەموویان وەک بەشێک لە پەکەکەی دەزانن کە هیچ خەمی کوردانی ئێرانی نییە و نە ئابڕووی لە نێوان خەڵکی کورد و تەنانەت عەرەب دا هەیە. پاڵپشتی لە تێرۆریستی وەک ئەسیوەد، لووتکەی هەوڵی گووپێکی دژە خەڵکە کە هەڵبەت سەرکەوتوو نابێت.

پژاک؛ سمبل تروریسم و حمایت از تروریست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک