خەڵکی کوردی باکووری ئێڕاق، لەناو هەژاری و گەندەڵی دان

  • ۱۰ مانگ پێش

خەڵکی کوردی باکووری ئێڕاق، لەناو هەژاری و گەندەڵی دان، نوێنەرانی پەرلمان، دەستەویەخە وەستاونەتەوە.

لەکاتێکدا کە هەموو ناوچە کوردنشینەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا خەریکی تێپەڕاندنی دژوارترین سەردەمی خۆیەتی و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەش ڕێڕەوێکی دیاری بۆ چارەسەری قەیرانەکان لە ئاست ناوچي، نەتەوە و دەرەوەی ناوچەدا نییە، بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمەی پەرلمانی کوردستان، جارێکی دیکە پەرەنەسەندوویی ڕامیاری ئەم ناوچانە دەخاتە ڕوو و دەری دەخات کە بۆ خەڵکی کورد دەبێت ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەزاران کێشە لەمەڕ مافە ئاساییەکانیان ببنەوە. ناوەڕۆکی ئەم فیلمە، پێکدادانی جەستەیی توندی نوێنەرانە لە پەرلمانی کوردستان.

لە دانیشتی یەکەمی جۆزەردان، نوێنەرانی پارتی و یەکێتی بە هۆی ناکۆکی لەسەر یاسای هەڵبژاردن، دەستەویەخە وەستانەوە. نوێنەرانی یەکێتی لەمەڕ سەرلەنوێ چالاکی لێژنەی هەڵبژاردن بۆ خۆ ئامادە کردنی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان، ناڕزایەتی دەردەبڕن و ئەمە وەک هەنگاوێکی نایاسایی دەناسرێت، لەکاتێکدا کە نوێنەرانی پارتی چالاک بوونی ئەم لێژنە وەک کەلێن لەسەر ڕێگای هەڵبژاردن نازانن. لەم توندوتیژییەدا، ڕاپۆرتەکان باسی بریندار بوونی کەسانێک لە دوو لایەن دەکەن. لەڕاستیدا، هەموو پێکدادان و ناکۆکییەکان لەنێوان ئەم دوو پارتە سەرەکییەی کوردستان، لەبارەی هەڵبژاردنەوە بوو. بنەمای هەڵبژاردن و دێمۆکراسی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییە ڕامیاری و حزبییەکانە؛ بەڵام ئەم دوو گرووپە لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەستەو یەخە وەستاونەتەوە یا جارێکی دیکە گاڵتە بە دێمۆکراسی و بەکۆمەڵگا بوونی ڕامیاری لەم ناوچە و لەنێوان بەناو چالاکانی ڕامیاری کورد، بکەن و خۆیان بنوێنن.

لەکاتێکدا کە تورکیا بە کردار زۆر شوێنی کوردستانی ئێراق وسوریای داگیر کردووە و نێزیکی 20 بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە؛ لەو کاتەی کە سوپای تورکیا هەردەم حەزی لەوە بوو کە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و فڕۆکەخانە و دارستان و گوندەکان بوردمان بکات، کاتێک کە تورکیا بەکردار دەستکەوتەکانی کوردانی سوریا لەژێر سێبەری بێدەنگی و پاڵپشتی بەناو و زارەکی هەڵبەت ناپاکی کرکدنی ترەمپ، لەناو دەبات و عەفرین داگیر دەکات و هەزاران کورد کۆمەڵکوژ دەکات و لەکاتێکدا کە لایەن ڕامیاری و حزبییەکان لە هەڵبژاردنی تورکیا هەوڵیان دا خۆیان لە کوردەکان دوور بخەنەوە تا دەنگی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و سەرکردە گرنگەکانی ئەم پارتە کوردیە – وێڕای ئەوەی کە لەگەڵ پەکەکەی چەکدار هاوکاری دەکات – لە گرتووخانەی ئەردۆغان دا گیراوە و لە مەرجێک دا کە هەژاری و گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە لووتکە و پارەی نەوتی ئەم ناوچەیە بە جێگای خەرج کران بۆ پەرەسەندوویی دەرژێتە حسێبی بەنکی دوو ماڵباتە دەسەڵاتدارەکەوە، نۆخبە ڕامیاریەکانی ئەم ناوچەیە بە جێگای بەرنامە دارشتن بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە کەڵەکەبوو و ڕژدانە، دەستەویەخە لە بەرانبەر یەکتر وەستاونەتەوە.

مردم کُرد شمال عراق درگیر فقر و فساد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک