ماڵباتی محەمەد ئەمین ئەمیری و ڕێبازی نامرۆیانەی میدیاکانی سەربە پەکەکە

  • ۲ ساڵ پێش

ناوەندی هەواڵە زۆرەکانی پەکەکە، هەردەم هەواڵی کوژرانی نامرۆیانەی ئەندامەکانیان چەند ساڵێک درەنگ دەخەن. و هەڵبەت لەگەڵ ئەمەش بینیومانە کە قەت زانیاری ڕێک و ڕاست لە شوێن و کاتی کوژرانەکە بڵاو ناکەنەوە و ناکرێت متمانەی پێبکرێت.

زۆر جار بینراوە کە نێو و وێنەی ئەندامانی کوژراوی ڕاگەیاندووە کە هەڵە بووە.

هەروەها زۆرجار بینیومانە کە میدیاکان کەسانێکیان لەنێو کوژراوەکان ڕاگەیاندووە، بەڵام دواتر وێنە یا هەواڵی ئەو کەسە یا کەسانە بڵاو بۆتە کە پیشانی داوە زیندوون.

بۆیە، لەبارەی ئەو شتانەی کە پەکەکە دەیڵێت و ئەو هەواڵانەی بڵاویان دەکاتەوە لەلایەن میدیاکانی پەکەکەوە دەبێت بەردەوام لەگۆمان دا بیت و هەڵبەت ڕێبازی نامرۆیانەی هەردەم یاری کردنە بە دەروونی ماڵباتی ئەندامەکانیان.

باری قورسی کێشە زۆرەکەن کە لەئەنجامی لەدەستدانی منداڵان بەسەر ماڵباتەکاندا دەسەپێت، هەندێک جار دەبێتە هۆی ڕووخانی تەواوی ئەو ماڵباتانە.

هەروەک جۆن باوکی ئەمین ئەمیری دیمانە لەگەڵ چاودێر دا باسی کرد؛ ” کاتێک کە ون بوو بەدوایدا گەڕام لە هەموو شوێنێت و سەردانی هەر شارێکم کرد نەمدەزانی لەکوێیە و تەنانەت بیریشم نەدەکردەوە کە بەرەو پارتێک ڕۆشتبێت چوونکە قەت کەسێکی وەها نەبوو کە بیەوێت تەڤلی ببێت. بڕوا بکەن ئێستاش نازانم ئەوان کێن و چ دەکەن.”

لەدرێژەدا باسی ڕەوتی نامرۆیانەی میدیاکانی پەکەکە کرد و وتی: ” چەندین ساڵ تێپەڕ بوو و هیچ هەواڵێکم پێ نەگەیشت بەڵام بەداخەوە ڕژێک پێیان وتین کە لە کەناڵی سەر بە پەکەکە ڕاگەیەندراوە کە لە سوریا کوژراوە.”

بەڵێ ئەمە هەرهەمووی ئەو پشکەیە کە ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانی قوربانی ڕامیاری منداڵ سەربازی لەلایەن ملیشیا چەکدار کوردیەکانەوە بەریان دەکەوێت.

ئەم گرووپانە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراقدان و هەردەم خەریکی ئازاردانی کوردانی ئێرانی و نانەوەی کێشەن بۆیان.

نمونەی زۆر لە دزی و هەڵخەڵەتاندن و باجگرتن لە خەڵک و چالاکانی ئابووری و ئیش و کار لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژئاوای وڵات و شار کوردنشینەکان بوونی هەیە کە چاودێر لەکاتی خۆیدا و بە پێی توانا و پشکی خۆی هەوڵی داوە تا ئەم پێشلکاریانەی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەم گرووپە چەکدار تێرۆریستانەی جێگیر لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بخاتە ڕوو.

جگە لە ئاشکراکردنی ئەمجۆرە کردەوانە، یارمەتی ماڵباتانی قوربانی ڕامیاری و ڕێبازی بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ لەژێر ناوی منداڵی سەربایش یەکێکی دیکە لەو هەنگاوانەیە کە چاودێر پێ هەڵساوە.

بەکورتی، زۆرجار ئەمەمان وتووە کە میدیاکانی پەکەکە هەوڵ دەدەن ڕاستییەکان بشارنەوە و خۆیان بێ تاوان لە هەرجۆرە پێشلکاری و هەڵەیەک پیشان بدەن.

چیرۆکی ژیانی ماڵباتی ئەمیری بە جوانی دەریدەخات کە سەرکردە ئەرووپا نشینەکانی پەژاک، ڕەنگ و تامی خەم و ڕەشییان بۆ خەڵکی کورد بە دیاری هێناوە.

باوکی ئەمیری لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕاگەیاندنی کوژرانی منداڵەکەی لەلایەن پەژاک کرد و وتی: “ئەمە چ دادێکە کە چەندین و چەند ساڵ منداڵەکەت بەدیل بگیردرێت و لە ئەنجامدا هەواڵی مردنی ڕابگەیندرێت؟”

هیوادارین خێرا دەزگا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ، میدیاکارەکان، چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و هەڵبەتە بەرپرسانی ئێرانی لەمەڕ ڕەنج و ئازاری ماڵباتە کوردەکان کاردانەوەیان هەبێت و هەنگاوی ڕژد هەڵێنن و ڕێگا نەدەن ئەم گرووپانە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بحەسێنەوە و لەمەزیاتر زیانی ئابووری و دەروونی و کۆمەڵایەتی بگەنیننە خەڵکی سنوورنشینی ڕۆژئاوای وڵات و گوندە کوردنشینەکانی ئێران.

خانواده «محمد امین امیری» و رویکرد غیرانسانی رسانه های وابسته به «پ ک ک»

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک