شەوە (خەونەپیسە)ی ژیانی ماڵباتی “بەیان ئەعزەمی” چییە؟

  • ۲ ساڵ پێش

میدیاکانی سەر بە پەکەکە و باڵەکانی بەردەوام هەوڵ دەدەن ڕوخسارێکی جوان، ڕۆشنبیرانە، تێکۆشەر و هەڵبەت مافخواز لەخۆیان پیشان بدەن و هەندێکیا هەن کە فریوی ئەم یاریە دەخۆن و تەڤلیان دەبن.

بەڵام ئەمە ڕاستی پەکەکە نییە، ئەوان تاکتیکی دیکەیان لەبارەی چارەنووسی ئەندامانیان بە تایبەت کوردانی ئێرانی هەیە کە زۆر نامرۆیانە و پێشلکەری مافی مرۆڤە.

ناوەندەکانی هەواڵی پەکەکە هەردەم دوای چەندین ساڵ باسی کوژرانی ئەندامانیان دەکەن. هەڵبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێشتر بینیومانە کە قەت ناکرێت متمانە بە ڕاستی زانیاریەکانی لەبارەی کات و شوێنی کوژرانەوە بکرێت.

زۆرجار بینیومانە کە نێو و وێنەی ئەندامانی کوژراویان ڕاگەیاندووە کە هەڵە بووە.

هەروەها نموونەی وامان هەیە کە میدیاکان هەندێک کەسیان لەڕیزی کوژراوان ڕاگەیاندووە بەكام دواتر وێنەی یا هەواڵی ئەو کەسە یا کەسانە بڵاو بۆتەوە کە دەرکەوتووە زیندوون.

بۆیە لەبارەی هەواڵ و ئەو شتانەی بڵاو دەبێتەوە لەلایەن میدیاکانی پەکەکەوە هەردەم دەبێت بە گۆمانەوە چاو لێبکرێن و هەڵبەت ڕێبازی نامرۆیانیان کە بەردەوام تێکەڵی یاری بە دەروونی ماڵباتی ئەندامانیانە دەبێت سەرکۆنە بکرێت.

باری قورسی کێشەکان کە لەئەنجامی لەدەست داینی ماڵباتەکانیان خۆی دەردەخات هەندێک جار دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزانەکان.

ئەوەی کە باوکی بەیان ئەعزەمی لە دیمانە لە گەڵ چاودێر باسی کردووە، “ژیانی ئێمە بۆتە شەوە و چەندین ساڵە کە بە دڵەڕاوەکێیەوە دەژین و دەترسین ڕۆژیک دابێت کە ئەم گەنجانە بە کوشت بدەن و هەواڵی مردنی کچەکەمان ببیستین. خۆزیا لانی کەم هەواڵێکی بچووکمان لێ هەبا کە زیندووە یا مردوو؟”

بەڵێ ڕاستییەکە ئەمەیە کە پەکەکە و پەژاک و باڵەکانی هەردەم خەریکی پێشڵکاری مافی کوردانن و ئازاریان دەدەن.

سەرۆکانی ئەورووپانشینی ئەم گرووپە کە باسی پاراستنی مافی کورد و تێکۆشان بۆ بەدی هاتنی مافەکانیان دەکەن، دەبێت وڵامدەرەوەی ژیانی لەکیش چووی ماڵباتی وەک بەیان ئەحمەدییەکان بن.

پرسیار ئەوەیە کە ئایا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جیهانی، گورزێکی گوشار بۆ وڵامدەرەوە بوونی سەرکردەکانی ئەم گرووپانەیان نییە؟

ئایا بەرپرسانی ئێران ناتوانن لە پێناو کەم کردنەوەی ئازاری ماڵباتی کەسانی وەک بەیان ئەعزەمییەکان هەنگاوێک بنێن؟

ئەوەی کە دەزگای دیپلۆماسی ئێران ڕایدەگەینێت پەیوەندیەکی زۆر باش لەنێوان بەرپرسانی ئێڕان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراق و کوردستان دا هەیە، کەواتە بۆ لەم توانایە لە پێناو بەدی هاتنی مافی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کەڵک وەرناگیردرێت؟

وای پێدەچێت کە کاتی هاتووە دەوڵەتی ئێران سازش یا ئەوەی کە ڕەچاوکردنی مافی دراوسێیتی ناوی لێدەکەن بننە لاوە و لەمەڕ دەرکردنی گرووپە ملیشیا تێرۆریستە کوردیەکان لە ناوچەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی بەغا و هەولێر، باسی کۆتایی بکەن و یەکسەر ببیڕنەوە.

ئەوەی کە زۆر جار لە کۆڕی میدیاکانی ئێران دا دەیبینین، بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران خۆیان پابەند دەبینن بۆ بەدواداچوون لەمەڕ چارەنووسی ونبووە ئێرانییەکان و هەڵبەت بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش ئەرکدارن کە وڵامدەرەوە بن بەڵام لە کردارد ئەم ڕامیاریە ئەو ڕەهەندەی بە خۆیەوە نەبینیوە.

هیوادارم بەرپرسانی ئێران وڵام ئەم پرسە بدەنەوە کە دەکرێت لە نێو خاکی وڵاتێکی دراوسێێەوە هەڕەشە لەدژی خەڵکی وڵاتەکی خۆت بیت و بۆ سڕینەوە و بەرپەرچ دانەوەی هیچ نەکەیت؟

لەم نێوەندەدا چارەنووسی ئەو ماڵباتانەی وەک بەیان ئەعزەمی کە ناتوانن هیچ بکەن و نازانن کە چارەنووسی منداڵەکەیان چییە، دەبێت بە چی؟

کێ دەتوانێت وڵامی ژیانی ترازاوی ئەو ماڵباتانەی کە بوونەتە قوربانی ڕامیاری ئەندامێتی زۆرەملێ گرووپە ملیشیا کوردیەکان بداتەوە؟

کابوس زندگی خانواده «بیان اعظمی» چیست؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک