دادگای ڕوونکردنەوەی سوید سزای ئەندامێکی پەکەکەی پشتڕاست کردەوە

  • ۷ مانگ پێش

ئەم دادگایە گونگوری بە تاوانی ناچارکردنی بازرگانێکی کورد لە ستکهۆلم بۆ دابینکردنی دارایی پەکەکە تاوانبار ناساندبوو، پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لەزاری ڕۆیترزەوە دادگای بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی کۆتایی سوید هەفتەی ڕابردوو سزای یەحیا گونگوری کە هەوڵی دابوو بە تاوانی پاڵپشتی دارایی پەکەکە تاوانبار کرابوو، پشتڕاست کردەوە. هەڵبەتە ئەم دادگایە لە سزایەکی دیکەدا، سزا سەرەتاییەکەی هەڵوەشاندەوە و کە بڕیار بوو ڕادەستی تورکیا بکاتەوە. گونگور کوردی تورکیایە و بە هۆی ئەنجام دانی تاوانی چەکدارنە، هەوڵی دابوو باجگیری بکات و سەرچاوەی دارایی دابین بکات بۆ تێرۆریزم بۆیە لەلایەن دادگای یەکەم لە چلەدا بە چوارساڵ و نیو گیران سزا درا. ئەم سزایە لە کاتێکدایە کە داخوازی تورکیا لە سوید لەبارەی تیرۆریزمەوە لەمەڕ پەسەندکردنی داخوازی سوید بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دەرچووە.

دادگای سوید سزای دادگای ناوچەیی گونگوری کە لەبارەی ناچارکردنی بازرگانێکی کورد لە ستکهۆلم بۆ دابین کردنی دارایی پەکەکە وەک تاوانبار ناساندبوو، پشتڕاست کردەوە. تورکیا و زۆرێک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم گرووپە وەک تێرۆیست دەناسێنن. ئەم دۆسیەیە ڕووداوێکی مێژوویی بوو، چوونکە یەکەمجارە بوو کە تێدا کەسێک بە هۆی کۆکردنەوەی پارە بۆ پەکەکە سزای گیرانی بەسەردا بسەپێت. وێڕای پشتڕاستکردنەوەی سزای گیرانی، دادگا سزای ڕادەستکردنەوەی بۆ تورکای هەڵوەشانەوە.

شایانی باسە لە دێسەمبەری 2022، سوید مەحموود تاتی ڕادەستی تورکیا کردبووەوە، لەوێ کە بە هۆکاری ئەندامبوون لە پەکەکە خستبووە گرتووخانەوە. ئەم بڕیارە لەلایەن بەرپرسانی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و دادوەری سوید – نە دەوڵەت – جێبەجێ کرا، ڕەخنەی پارێزەری پێشووی تات لە سویدی بەدواوە بوو کە نیگەرانی لەمەڕ دەرئەنجامەکانی بۆ دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لەسوید وروژژاندبوو. دادگای تورکیا دوای ئەوەی کە تات ڕادەستی تورکیا کرا تا سزای شەش ساڵ گیرانی بە هۆی ئەندامتی لە پەکەکەدا تێپەڕ بکات، هەنارد بۆ گرتووخانە. شایانی باسە کە تات لە ساڵی 2015 هەڵاتبوو بۆ سوید و خوازیاری پەناخوازی ببوو.

سوید ئەم دوایانە کرداری یاسایی بۆ بەدواداچوون گرێداوی تورکیا ئەنجام داوە. لەوانە پرۆژەیاسای ئەندامێتی لە ڕێکخستنە تێرۆریستییەکانی بە تاوان دەزانێت. ئەم هەنگاوە جۆرێک هەوڵدانی بۆ ڕازی کردنی ئەنکەرە لەمەڕ ئاسانکای داواکاری سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا دەزانرێت. ئەردۆغان لەبارەی داواکاری سوید پائیزی ئەمساڵ وتی چاەوەڕێی هەنگاوە دژە تێررۆریستیەکانی سویدە. مەبەستی لە هەنگاوی دژە تێرۆریستی، بەرەنگاربوونەوەی تەواو لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکەیە.

دادگاه استیناف سوئد محکومیت یک عضو پ.ک.ک را تایید کرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک