پەژاک وڵام بداتەوە: کچانی کوردی ئێرانی بۆ دەبێت ببنە قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا؟

  • ۷ مانگ پێش

پەژاک کوشتنگەی ژنان و کچانی ئێرانییە و ئەم گرووپە هیچ بەرپرسیارتییەک لەمەڕ ئەم کردارانەی لە ئەستۆ ناگرێت.

گرووپی شەڕخوازی پەژاک، کەڵکی نائاکاری و خراپ و نایاسایی و ناڕەوا لە کچان و ژنانی ئێرانی وەردەگرێت. ئەم گرووپە لە کاتێکدا کە خۆی وەک لایەنگری ژنان و کچانی کورد دەناسێنێت و دەڵێت کە دوو دەیەیە شەڕ و تێرۆری بۆ بەدی هاتنی مافی کوردان ئەنجام داوە، بەڵام پێشینەی کرداری ئەم گرووپە دەریدەخات کە هەڵخەلەتاندنی کچان و بە کوشت داینیان لە شەڕی پەکەکە وتورکیادا، ڕامیاریەکی هەردەمیەتی. لە ڕاستی دا ڕەستە و وشەی بریقەدار لەمەڕ ژنان لە پێکهاتەی بەڕیوەبەری دا بەکار دێنێت بۆ ئەوەی کە بیانخەڵەتێنێت و ئەمە بۆ بەدەست هێنانی ڕەوایەتی نەڕاستە. بەڵام لە کرداردا پەژاک بۆتە کۆشتنگەی ژنان و کچانی ئێرانی و ئەم گرووپە هیچ بەرپرسیارتییەک لەمەڕ کردارەکانی لە ئەستۆ ناگرێت. پەژاک و گرووپە چەکدارەکانی دیکە هەوڵ دەدەن لەکەشی کلاسیک و دژە ژنی کۆمەڵگای پیاوسالاری ئێرانی کەڵکی خراپ وەربگرن. بەڵێنی ئازادی و ئاسایش دەدەن کچان و ژنان بەڵام لە کردار دا دەیانکەن بە کوێلەی ڕەگەزی و بوونەتە ئەندامی سادە و تێررۆریستی ئەم فرقەیە.

ئەم گرووپە چەکدارە مافی هاوسەرگیری و دایک بوونی لەژنان ستاندووە و لەهەمان کاتدا دروشمی ئازدی ژن دەڵێتەوە. ژنان لەنێو گرووپ دا دەسڕێتەوە و بەم هۆیەشەوە زۆر جار بینیومانە کە خۆیان سووتاندووە. ژنان هەڵخەڵتێنراون و بە دروشمی پڕوپووچ و بریقەدار دەگوترێت کە بۆ ئازدی ئۆجالان خۆیان دەسووتێنێن. زۆرێک لەم خۆسووتاندنانەش لە کەشی شاخ دایە و دیار نییە کە وایە یا نا. ئایا ژنان ویستوویانە هەڵبێن و لەسێدارە دراون؟ لە پەکەکە و پەژاک دا هەموو شتێک دەکرێت.

ئەم دوایانە پەژاک و ئاژانسی فورات ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە 28 جولای لەناوچەی پێنجوێن سەر بە سلێمانی، دوو ئەندامی ئەم گرووپە کوژراون. یەکیان کچێکی ئێرانییە.

ناو و ناسناو: هەدیە گردنە

ناسناو: شیلان زاگرۆس

کات و شوێنی تەڤلی بوون: 2022 بانە

کاتی مردن: 2023 چوارتا

شایانی باسە پەژاک لەدرێژەی ڕامیاریە نامرۆیانی و دژە مافە مرۆڤییەکانی، تەمەنی کوژراوەکان بڵاو ناکاتەوە تا لەژێر باری بەرپرسیارتیان وەک منداڵ سەرباز هەڵبێت. هەروەها دیار نییە بۆ پەژاک هەواڵی کوژرانی ئەم ئەندامە ئێرانیە ئەوەندە درەنگ ڕادەگەینێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە و پەژاک و باڵەکانی دیکەی، بەردەوام حاشا لە بوونی منداڵی سەرباز لەنێو خۆیان دا دەکەن. بەڵام بەشیوازێکی سەیر و سەمەر وێنەی ئەم منداڵانە بڵاو دەکاتەوە و بەکوشت داینیشیان شانازی دەکات. لە ڕاستی دا پەکەکە و پەژاک لەمبارەوە، تووشی دوو تاوانی شەڕ بوونەتەوە: بەکارهێنانی منداڵان لەژێر تەمەنی یاسایی و پێشلکردنی مافی منداڵان – راگەیاندنی هەواڵی مردنیان زۆر درنگ و هەوڵ بۆ ون کردنی زۆرەملێیان.

وێنەی ئەم کچە ئێرانییە دەسەلمێنێت کە لەژێر تەمەنی یاسایی دایە و بەدڵنیایەوە کاتی تەڤلی بوونی لەخوار 18 ساڵەوە بووە. ئەم هەڵسووکەوتەی پەژاک بۆ خۆی بەڵگەیە بۆ پێشڵکردنی مافی منداڵان. ئەم هەڵسووکەوتە دژ مرۆیە لەکاتێکدایە کە ئەم گرووپە لەکاتی مردنی کچە ئێرانییەکە لەساڵی 1401 بۆ خۆی بە درۆ وەک لایەنگری مافی کچان پیشان دەدا. ئایا خاتون هەدیە گردنە کورد نەبوو؟ بۆ پەژاک لەدژی تورکیا بەکاری هێنا؟ پەژاک شەڕ لەگەڵ ئێران دەکا یا تورکیا؟ ئایا پەژاک باڵی پەکەکەیە؟ بەڕاستی بۆ دەزگا نێودەوڵەتییەکان لەئێران، بلیمەتە کورد و پەیامنێرەکان ئەم تاوانانە ئیدانە ناکەن؟ ئایا نازانن گرووپی تێرۆریستی پەژاک سەدان کچی ئێرانی ڕفاندووە، هەڵیخەڵەتاندوون و لە شەڕ لەدژی تورکیا بەکوشتنی داون و تەنانەت تەرمەکانیشیان ڕادەستی ماڵباتەکانیان نەکردووتەوە؟

شایانی باسە هەموو ئەو شتانەی پەژاک لەبارەی ژنان و کچانەوە باسی دەکات درۆیە لەبەر ئەوەی لەناو ئەو گرووپەدا هاوسەرگیری قەدەخەیە، چوونکە لەڕوانگەی پەکەکە و ئایدیۆلۆژیەکەیەوە هاوسەرگیری، سنوردارکردنی  ژنە. بۆیە و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی زۆر و بە بەڵگە و هەروها دانپێدانانی ئەندامانی دابڕاو لەم گرووپە، ئاستی دەسدرێژی و ئازاری ڕەگەزی لەنێو ئەم گرووپەدا زۆرە. بەشی زۆری ئەم دەسدرێژیانە لەسەر ژنان و کچان لەلایەن پلە بەرزەکانی پەکەکەوە دەکرێت.

ئێستا چاودێر جارێکی دیکە پرسیارەکەی دووپات دەکاتەوە: تەرمی ئەم کچە ئێرانییە لەکوێ نێژراوە؟ تەمەنی چەند بووە کە تەڤلی پەژاک بووە؟ ئایا لەو ماوەیە کە لەبنکەی پەژاک بووە پەیوەندی لەگەڵ ماڵباتی هەبووە؟

پژاک پاسخ دهد: دختران کُرد ایرانی چرا باید قربانی جنگ پ.ک.ک و ترکیه شوند؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک