پەکەکە و بەخزمەتگرتنی سیستماتیکی منداڵان وەک سەرباز/ هەڵکشانی کوژرانی ئەندامانی ئێرانی لەنێو پەژاکدا

  • ۱۰ مانگ پێش

بە پێی ئەو شتەی کە پەکەکە دەیڵێت و لەلایەن دەزگا جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاست کراوەتە هەزاران منداڵ وەک تێکۆشەر لەپێکدادانەکانی پەکەکە لەگەڵ تورکیا لەسوریا و ئێراق و هەرێمی کوردستان سەرقاڵی شەڕن. ئەم کۆڕ و کچانە، کە لەوانەیە هەندێکیان ۸ ساڵان بن، لەوانەیە لەهێڵی پێشەودا شەڕ بکەن، بەشداری چالاکییە خۆکوژیەکان دەبن و وەک سیخۆڕ، پەیک و … ئیش دەکەن.

زۆرێک لەوانە بە زۆر رفێندراون و ئیشیان پێدەکرێت، لەکاتێکدا کە کەسانی دیکە لەبەر بێ هیوابوون تەڤلی ئەم گرووپە دەبن و پێیان وایە کە پەکەکە باشترین شانسە بۆ ئایندەیان. پەکەکە لەچاو ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپاوە وەک “ڕێکخراوێکی تێرۆریستی” دەناسرێت. زۆرێک لەسەرکردەکانی دەوڵەتی خۆسەر لەکوردستانی سوریا “رۆژئاوا” لەوانە مەزڵووم عەبدی گرێدراوی پەکەکە و تەنانەت هێشتاش وەک ئەندام هەژماری بۆ دەکرێت.

لەساڵی ۲۰۱۹ مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هەسەدە لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا، رێکەوتنێکی لەگەڵ ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبواری منداڵان، لەبارەی بەکار نەهێنانی منداڵان و ئازادیەکانیان لەنێو کەمپەکانی پەکەکە واژۆ کرد. سەرەڕای واژۆ کردنی ئەم رێکەوتنە، مرۆڤ رفاندن بەشێوەی بەردەوام لەم مانگانەدا لەهەڵکشاندایە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئارک نیوز، جێگیر لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، ۳۳ منداڵ لەم هەفتەی دوایدا لەلایەن یەپەگەو رفێندراون و بە شیمانەیەکی زۆر گوازراونەتەوە بۆ قەندیل لەباکووری ئێراق.

لەمێژە دەرکەوتووە کە یەپەگە کچان و کۆڕانی ۱۰-۱۶ ساڵ لەماڵباتە زیان بەرکەوتووەکان لەنێو کەمپەکاندا کەڵکیان لێوەردەگریت و بێ ئاگاداری دایک و باوکیان لەچارەنووسی منداڵەکانیان دەیانێرێت بۆ خولی پەروەردە.

رفاندنی سیستمانتیکی ڕوو لەهەڵکشان دەبێت نیگەرانیەکی نێودەوڵەتی بێت. لەساڵی ۲۰۱۸، راپۆرتێک لەڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارە “منداڵان لەپێکدادانە چەکداریەکان” پیشانی دا کە سەدان منداڵ لەلایەن پەکەکە/یەپەگەوە بەخزمەت گیراون کە وای پێدەچێت ئەم ئامارە لەساڵی ۲۰۲۱ زۆرتر جێگای نیگەرانی بێت.

هیچ ئامارێکی فەرمی لەمەڕ منداڵانێک کە بە زۆرەملێ لەکوردستانی سوریا ئیشیان پێدەکرێت لەبەردەست نییە. رێکخراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند کە لەنێوان چلە تا جولای ۲۰۲۰، ۵۱ کچ لەنێوان ۱۳ بۆ ۱۷ ساڵی و هەروەها ۱۸ کۆڕ خەریکی دەرچوون لە کەمپەکانی پەروەردەی منداڵانی پەکەکەدا بوون. بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز پێشلکاری مافی مرۆڤە.

تاوانبارکردنی لایەنێک بۆ خراپ بەکارهێنانی ئەم گرووپە ناسکە، شێوازێکی بەکاریگەرە بۆ بەشێتان پیشان دانی دژبەرانی رامیاری و سەربازی. بەڵام بەداخەوە بێگۆمان کەسانێکی زۆر لەخوار تەمەن یاساییەوە لەنێو یەپەگەدا شەڕ دەکەن.

لەساڵی ۲۰۱۸ رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی منداڵانی سەرباز لەنێو یەپەگەدا /گرووپی چەکداری پەکەکە/ هەسەدە لەسوریا و ناوچە کوردنشینەکاندا هاتووە: لەنێوان ساڵانی ۲۰۱۳ تا ۲۰۱۸، ۳۹۸ نموونەی پشتڕاست کراوە لەبوونی کەسانی تەمەن خوار تەمەنی یاسایی – لەوانەی ئەندامانی خاڵەکانی پشکنین دوور لە بەرەی پێشەوە – بینراوە کە لەساڵی ۲۰۱۷ زیادی کردووە.

بۆ تێگەیشتنی رامیاری یەپەگە دەبێت سەرەنج بدەین کە پەکەکە پێشینەی دوور و درێژی لەرفاندن و بەکارهێنانی سەربازە منداڵەکاندا هەیە. وای پێدەچێت هەسەدە خەریکە بەڵێن نامەیەک جێبەجێ دەکەت لەمەڕ بانگەوازی ژنێڤ بۆ پاراستنی منداڵان لەپێکدادانە چەکداریەکاندا، بەڵام دۆخەکەی ئێستا چیرۆکێکی دیکە پیشان دەدات.

لێکدانەوەی گرووپی قەیران لەکوژراوانی پەکەکە لەساڵی ۲۰۱۵ تا ۲۰۱۹ دەردەخات کە ژمارەی سەربازە منداڵەکان لەنێو ئەم گرووپەدا لەهەڵکشان بووە. لەم کاتەدا، ئەم پیشاندەری ئەوەیە کە پەکەکە لەڕێگای باڵی خۆی ، پەژاک، بۆ دابینکردنی هێزی بەرەی پێشەوە دەستی داوەتە فریو و رفاندنی منداڵان و گەنجانی کوردی ئێرانی، و بە قسەری “گرووپی قەیران” ژمارەی کوردە کوژراوە ئێرانییەکان لەنێو پەکەکەدا زۆر زیادی کردووە.

ئەم منداڵانە کاتێک دەبنە قوربانی کە خۆسەری دێمۆکراتیک (سەر بە پەکەکە) نەتوانێت یا ناتوانێت بوودجەی تەواو بۆ قوتابخانە و کلینکە تەندرووستیەکان دابین بکات و گەرەنتیان بکات و لەئەنجامدا ئاستیبەشداربوون لەقوتابخانە زۆر نزمە و فاکتەرەکانی کۆمەڵایەتی کزن. ژمارەیەکی زۆر لەمنداڵە ئاوارەکان لەنێو کەمپەکاندا دەژین کە ژێرخانێکی ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی ئەلکۆل و مادە هۆشبەرەکان، بەکارهێنان لەماڵەوە و رەگەزین. چاوی منداڵان بەدرێژزیی چەند ساڵی تەمەنی کورتیاندا ئەوەندەی یەک تەمەنی تەواو توندوتیژیان بینیوە.

جگە لە دەوریان، سەربازانی منداڵی یەپەگە (یا کەسوکاریان) لەمەترسی ئاستی توندی توندوتیژیدان وەک شایەتحاڵ، قوربانی راستەوخۆ وەک بەشداری زۆرەملێ لەشەڕ هەندێکیان بریندار دەبن و تا کۆتایی تەمەنیان کەمئەندام دەمێننەوە.

کچانیش لەلایەن پەکەکەوە بەکار دەهێندرێن. ئەوان زۆرتر زیانیان بەردەکەوێت لەبواری تایبەتمەند بوونیان و رەگەزەکەیانەوە پێگەیان لەنێو کۆمەڵگادا و دەرئەنجامی تایبەت لەوانە دەستدرێژی و توندوتیژی رەگەزی، ئەنجامە نێگەتیڤەکانی دووگیانی و زاو و زێ، بۆختان و دەرکران لەلایەن مالبات و کۆمەڵگاوە دەبێت هەڵگرن.

هەندێک جار یەپەگە دەڵێت کە ئەم منداڵانە بۆ پاراستنیان لەبەرانبەر ماڵباتەکانیانە. بەڵام تەنەنات گەر منداڵان لەتوندوتیژی ماڵبات هەڵاتبن، یەپەگە بە دامەزراندنیان لەنێو هێزەکانی خۆی نایانپارێزێت؛ بەڵکوو رێگای کوژرانیان لەشەڕ لەدژی تورکیا بۆ دەرەخسێنێت.

کاتی ئەوە گەیشتووە کە رێکخراوی نێودەوڵەتی و یاریزانەکانی دیکەی نێودەوڵەتی گوشاری رامیاری و ئابووری بۆ پەکەکە، خۆسەری دێمۆکراتیک، یەپەگە و هەسەدە بێنن تا بۆ ئارمانجە رامیاری و سەربازیەکانیان کەڵک لەمنداڵان وەرنەگرن.

وڵاتانێک وەک فرانسا و ئەمریکا، کە کۆڵکەکەی گرنگی پاڵپشتی لەپەکەکە و باڵەکانی لەسوریان، دەبێت هەموو پاڵپشتییە رامیاری و سەربازیەکانیان رابگرن تا کاتێک کە هەموو منداڵان ئازاد دەبن و دەگەڕێنەوە بۆ لای دایک و باوکیان. هەڵبەت ئەم راستیە کە هاوپەیمانانی جیهانی رۆژئاو منداڵان دەرفێنن و بەکاریان دێنن بەتەواوەتی جێگای پەژراندن نییە.

شایانی باسە کە نووسینگەی پاڵپشتی لەمنداڵانی سەر بە خۆسەری لەمەنبێج لەهاوینی رابردوو، لەهەنگاوێکدا کە دەیگووت ئارمانجی دووری کردنە لەسەربازی زۆرەملی هەسەدە کارتی ئیشی بۆ منداڵانی ۱۰ تا ۱۸ ساڵ دەرکرد. بەڵام وای پێدەچێت هەندێک ناوچە لەرۆژئاوای کوردستان، ناوچە کوردنشینەکان، هێشتاش لەم هەنگاوە بە جێ ماون.

پ.ک.ک و به خدمت‌گیری سیستماتیک کودکان به‌عنوان سرباز/ افزایش کشته شدن اعضای ایرانی در پژاک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .