هاوپۆل: سەردێڕی یەکەم

ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووریا سەبارەت بە منداڵانی سەرباز

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەتیدەکەنەوە منداڵێک بگەڕێننەوە کە بە زۆرەملێ وەک سەرباز لە ڕەققەوە وەریانگرتبوو. ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە ڕێگەی گەنجە شۆڕشگێڕە سەر بە خۆیانەوە لە پارێزگای ڕەقە، کوڕێکی تەمەن 16 ساڵانیان ڕفاندووە کە تووشی نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراو بووە. ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕێگەی سەرچاوەکانییەوە ئاگادارکرایەوە کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا […]

ئیرج بە هۆی هەژاری ماڵەوەی بە جێ هێشت

ئیرج لە ساڵی 2019 لە ناوچەی زۆر دژواری تەندوورەکی تورکیا کوژرا. ئیرج جەعفەری کۆڕی سەنار خەڵکی چاڵدۆران بوو کە لەساڵی 76 لە ماکۆ لەدایک بوو و دواتر لەگەڵ ماڵەوەیان کۆچیان کرد بۆ چاڵدۆران. لەتەمەنی 18 ساڵی واتە ساڵی 94 دوا بەدوای مەرجی زۆر ناخۆشی دەروونی و هەڵاتن لەم دۆخە، پێ لە ڕێگایەک نا کە گەڕانەوەی […]

تراژديای کوژرانی منداڵانی کورد

وێنەی یەکێک لە فەرماندەکانی بەعس لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی کۆمەڵکوژ کردنی کوردەکان ناسراو بە ئەنفال. ئەم وێنە دوای کوژرانی ماڵباتی ئەم منداڵە گیراوە. کۆمەڵکوژیەکە هەر لە سەر دەستی ئەو کەسە ئەنجام دراوە کە وێنەی یادگاری لەگەڵ ئەو منداڵەدا گرتووە. کەس نازانێت ئایا بەرواری بەسەرچوونی ئەم منداڵە بەس تا کۆتایی گرتنی وێنەکە بووە و دوای ئەوە وەک […]

نامەی ئاواڵای چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

نامەی ئاواڵای چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەڕێگای بەکارهێنانی منداڵانی کوردی ئێرانی لە شەڕە چەکداریەکان دا بۆ: دەزگاکانی مافی مرۆڤ، ڕێپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگاکانی داد و وەزارەتی دەرەوە و پەرلمان و هەر کەسێک کە لە کۆماری ئیسلامی دا بەرپرسیارتی هەیە، چالاکانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی ئێراق، میدیا جۆراوجۆرەکان، […]

هەڵاتنی ستارە زادهش لە پەژاک

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ستارە، ئاگادار بوەوە کە توانیویەتی لە پەژاک هەڵبێت. هەڵاتنی ستارە لە پەژاک لە دیمانەیەک دا لەگەڵ پەیامنێری چاودێر و چیرۆکی حەوت ساڵ بووین لەنێو ملیشیاکانی پەژاکی بەدواوە بوو. ستارە بەسەرهاتی خۆی بەمجۆرە دەگێڕێتەوە: 16 ساڵان بوو کە بە پێداگری ماڵبات هاوسەرگیریم کرد، ساڵی سێیەمی […]

لە واژۆی بەڵێنامەی بەڵگەی پاڵپشتی لە منداڵانەوە تا پێشلکردنی

سەرکردە و سکێرتێری پارت و گرووپە ڕامیارییەکانی کورد لە کوردستان وێڕای ئەوەی کە بە باشی دەزانن کە یاسای نێودەوڵەتی بەکارهێنانی مندالانی خوار تەمەن 15 ساڵ و بەشداری کردنیان لە چالاکییە سەربازییەکان قەدەخەیە، بەڵام هەر درێژە بەم پێشلکارییە دەدەن. دوای چوار ساڵ لە وتووێژ لەبارەی داخویانی ژنێڤەوە  (Geneva Call)، هێزەکانی پاراستنی ڕەوای کوردستانی یەرەکە و هێزی […]

خۆکوژی کچان لە گرووپە جیایی خوازەکان دا

خۆکوژی کچان و ژنان لە گرووپ و ئەو ئائینانەی کە نوێ سەریان هەڵداوە بۆتە دیاردە. خۆکوژی وەک یەکێک لە نموونەکانی زیان بەرکەوتوویی و لادانی کۆمەڵایەتی، کێشەیەکە کە هەموو کۆمەڵگای لە پێشکەوتوو و ناپێشکەوتوو گرتووتەوە و هەڵکشانی نرخی خۆکوژی نیگەرانی زۆری بۆ کۆمەڵگای ئەوڕۆ هێناوەتە کایەوە. گومانی تێدا نییە لەوانە هۆکاری گرنگ کە خوێندنەوە لەبارەی خۆکوژییەوە […]

بێزاد یان چۆن بەڕێ کرد بۆ شاخ؟

بێزاد لەگەڵ دایکی کێشە و دەمەقاڵێ هەبوو و لێکیان نەدەکرد. بە قسەی باوکی هەندێک لە هەڤاڵانی بێزاد فریویان دا و لەگەڵ خۆیان بردیان بەرەو لای پەژاک. بێزاد مەحموودی ئەو کات بەس 15 ساڵ و سێ مانگی بوو و دەکرێت بگوترێت منداڵ بوو. هەڵبەت ئەم باتەش لەسەری زیاد بکەم کە دوای ڕۆشتنی بێزاد، باوک و دایکی […]

منداڵانی سەرباز، وشەیەکی ترسناک لە سێبەری بێ لایەن بوونی دەوڵەتەکان

ساڵانێکە کە باسی بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕە ناوچەیەکان لە جیهان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرنج ڕاکێشە. بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نموونەی زۆر لەبەکارهێنانی منداڵان لە پێکدادانە چەکدارییەکان ناوچەکە وەک چوار پارچەی کوردستان و هەروەها ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین سەلمێنراوە، ڕەوتێک کە ئەم ساڵانەی دوایی تۆختر و توندتر بۆتەوە. بەکارهێنانی منداڵان پێشلکاری مافی مرۆڤە […]

یاسر به‌بۆنەی ئۆتۆمبێلەوە بووە ئەندامی دێمۆکرات

چاودێر لەدرێژەی وتووێژەکانی لەگەڵ ئەندامانی دابڕاوی ملیشیاکانی وەک دێمۆکرات و کۆمەڵە و په‌ژاک، ئەمجارە لەگەڵ یاسر کەریم پوور یەکێک لە ئەندامانی پێشووی دێمۆکرات وەک منداڵ سەرباز کە تەڤلی ئەم گرووپە بووە، قسەی کردووە. یاسر لەو کاتەدا بەس 16 ساڵی بوو و بەداخەوە ماوەیەک بوو کە لەگەڵ باوکی کێشەی هەبوو و ئەوەش بەس لەبەر هەڵسووکەوتی منداڵانەی […]
ناونیشان ۱۰ لە ۲۴« یه‌که‌مین...«۸۹۱۰۱۱۱۲ » ۲۰...کۆتایی »

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک