نامەی ئاواڵای چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

  • ۱۲ مانگ پێش

نامەی ئاواڵای چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەڕێگای بەکارهێنانی منداڵانی کوردی ئێرانی لە شەڕە چەکداریەکان دا بۆ: دەزگاکانی مافی مرۆڤ، ڕێپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگاکانی داد و وەزارەتی دەرەوە و پەرلمان و هەر کەسێک کە لە کۆماری ئیسلامی دا بەرپرسیارتی هەیە، چالاکانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی ئێراق، میدیا جۆراوجۆرەکان، نوێنەرانی پەرلمانی ئێراق، کنسولی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکانی پەیوەندی دار بەم گرووپانەوە…

خۆشکان و برایان ڕێز بۆ ئێوە

دەمەوێت باس لە نیگەرانییەکی قووڵ و ڕەوتێکی زۆر بەپەرۆشتان بۆ بکەم. پرسێک کە گەر خێرا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی چارەسەر نەکرێت ئەوە لە داهاتوودا وەک یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی باسی لێوە دەکرێت و نەوەکانی داهاتوو، بۆ ئەنجام دانی ئەم ئەرکە پێداگریمان لەسەر دەکەن.

لە چوار ساڵ لەوەو پێشەوە پرسێکی مەترسیدار و لە پەنای خۆگێل کردنی ڕامیارڤانەکان، چالاکانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتەکان و تەنانەت میدیاکان زانیمان و سەرەتا لێکۆڵینەوەمان ئەنجام دا و وێڕای هەموو سنوورەکان کە لەسەر ڕێگا بوو، دەستمان بە زانیاری زۆر دڵناخۆشکەر گەیشت. لەکاتی ناکۆییەکان لەنێوان دوو گرووپی ملیشیای  کورد لەگەڵ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی بەرچاو منداڵ وەک سەرباز لەلایەن ئەم پارتانەوە لەوانە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ناسراو بە پەژاک ، پارتی ئازادی کوردستان ناسراو بە پاک، پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە، تەڤلی کراون و لە پێکدادانەکاندا بەشداریان پێکروە و کەڵکی خراپیان لێوەرگیراوە. دەسەڵاتی هەرێمی کورستانی کە ئەم منداڵانە هەموویان دەگوازرێنەوە بۆ ئەوێ، بە جێگای بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم مەترسییە، هاورێیان دەکات. ژمارەی ئەم منداڵانە مەزندە دەکرێت 1700 منداڵ بن کە بە درێژایی بەدواداچوونی چاودێر لەم چوار ساڵەدا ناسنامەی یەک لە سەر چواریان بە ڕێکی و دروستی خراوتە ڕوو.

گوشاری دەروونی و سنورداریە دژوارەکان کە بۆ خۆی بەڵگەیە بۆ گۆڕەوشار داین، لە ئاستێکی بەرچاو بینراوەتەوە. کە بەڵگەی هەندێکیان لە ماڵپەڕی چاودێر بڵاو بۆتەوە و هەڵبەت لە سەر ویستی زیان بەرکەوتووەکان و ماڵباتەکانیان، ڕێگە پێدراو نییە کە بۆ گشتی بڵاو بکرێتەوە بەڵام دەتوانین بینێرین بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان. زۆر نیگەرانی ون بوونی ئەم منداڵانەین و داوا دەکەین کە دەستبەجێ بگەڕێندرێنەوە بۆ باوەشی مالباتەکانیان چونکە باوکان و دایکانی ئەم منداڵانە زۆر ئازاریان چێشتووە و پێویستە کە کۆمەڵگاکانی مافی مرۆڤ پاڵپشتیان بکەن. بەداخەوە ئەم ونبوونە زۆرەملێیە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی زیانی زۆر بەربڵاو بۆ ماڵباتەکانیان. ئێمە پێمان وایە کەشی ڕامیاری زاڵ لەسەر ئەم پرسە بۆتە هۆی لەبیرکران و پشت گوێ خرانی ئەم پرسە گرنگەی مافی مرۆڤ بۆیە داوا لە هەموو چالاکنی مافی مرۆڤ بەتایبەت ڕێپۆرتەری پەیوەندیدار دەکەین تا لەم پێناوەدا یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی پێش لە درێژی ئەم تاوانانە لەدژی مرۆڤایەتی بگرن. دەوڵەتانی ئێران و ئێراق و بەتایبەت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پێویستە هەستن بە ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتییەکانیان چونکە ئەم منداڵانە لە مەترسی دان. پارتە کوردە دژبەرەکانی ئێران پێویستە پێش لە درێژەی سەرباز گرتنی منداڵان بگرن و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانیان ئەنجام بدەن و مۆڵەت وەربگرن بۆ ئەوەی کە سەردانی بنکەکانیان بکەن. بەس ژمارەیەکی کەم لەم منداڵانە کە توانیانە هەڵبێن و بگەڕێنەوە باوەشی ماڵباتەکانیان، لەڕێگای هەناردنی فیلمی کورتەوە باسیان لە دۆخی خۆیان و منداڵەکان کردووە کە دوای ئەوەی کە خۆیان ڕێگە بدەن و ڕازی بک بڵاو دەکرێنەوە. هەروەها لەپرتوکێک دا لەژێر ناوی the lost  زانیاری بەشێک لەم منداڵە ون بووە زۆرەملێیانە کروە بە بەڵگە.

ئێمەش جگە لەوەی کە لەڕێگای ئیمەیلەوە هەناردوومانە بۆ بەرپرسی دەوڵەتەکان لەوانە ئێران و ئێراق و هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی مای مرۆڤ و هەروەها بۆ ناوەندی ژنێڤ کاڵیش هەنێردراوە و ئەمانە ووردەکاریەکان لەبەر دەستیان دایە.

چاودێر دەزگایەکە لەسەر بنەمای مافە و سەر بە دەوڵەت نییە و لەگەڵ ژمارەیەک لە پارێزەرانی ئێڕانی و چەند پارێزەرێکیش لەدەرەوەی ئێران خۆبەشانە بۆ ئەو کەسانەی کە زیانی کۆمەڵایەتییان بەرکەوتوە هەنگاو دەنێت و ڕاوێژیان لەگەڵ دەکات و بەدواداچوونی دادوەریانە بۆ دۆسیەکانیان دەکات بۆیە ئامادەیە لەبواری بەدواداچوونی بابەتی منداڵە سەربازەکان و مافی منداڵان و ژنان هاوکاری پێویست لەگەڵ دەزگا و ناوەندە ڕامیاریەکانی (دەوڵەتی) و لەدەرەوەی دەوڵەت و چالاکانی مافی مرۆڤ و دەزگا نێودەوڵەتییەکان بکات.

سپاس بۆ ئێوە

www.ikhrw.com
info@ikhrw.com

نامه سرگشاده دیدبان حقوق بشر کردستان ایران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک