برای هادی ئەمینی: ئەندامانی پەژاک براکەمیان لەگوند ڕفاند

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای هادی ئەمینی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

هادی ئەمینی بە نازناوی لەهەنگ بڕیار “لەوانەیە هەرگیز وێنای نەدەکرد کە ڕۆژێک بگات لەتەمەنی کەم و ئەویش لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە قووڵای خاکی ئەو وڵاتەدا بکوژرێت.

ناوبراو لە دووەمی ژوئیەی ۲۰۱۷ لە دێرسێم و لە پێکدادان دا کوژرا.

هادی فریوی پەژاکی خوارد و ئەم گەنجانە دوای پەروەردەی دەسپێکی چەک، دەنێردرێن بۆ شەڕ لە تورکیا.

پەژاک باسی سەربەخۆیی لە پەکەکە دەکات بەڵام وا نییە چوونکە گەنجانی کوردی ئێرانی وەک شەڕڤان بۆ پەکەکە و لەتورکیا یا سوریا بە کوشتیان دەدات.

دەقی دیمانەکە:

ئێمە چوار برا بووین و پێکەوە ئیشمان دەکرد، تا ئەو کاتە هیچ یەک لە براکانم تەنانەت هادی هیچ جۆرە حەزێکی بۆ ئەم گرووپانە نەبوو و هەردەم خەریکی ئیشی خۆمان بووین.

هادی گەنجێکی زۆر ئارام و لەسەرەخۆ بوو و ئازاری بە مێروولەیەکیش نەدەگەیشت، هیچ هۆکارێک نابینم بۆ تەڤلی بوونی جا ئەوە نەبێت کە ئەندامانی ئەو گرووپە هاتبنە گوندەکەمان و فریۆیان دابێت.

لەو کاتەوە کە هادی ون بوو تا کاتێک کە هەواڵی کوژرانی ڕاگەیندرا ئەندامانی پەکەکە هیچ پەیوەندیەکیان پێوە نەکردین.

لە قۆناخی یەکەم هادیان ڕفاند لە کاتێکدا کە ئێمە نەماندەزانی لەکوێیە، پەژاک لەنێوان گوندانی دەورووبەری ئێمە پرۆپاگەندی دەکرد کە وەها کەسێک بووتە ئەندامیان هەڵبەت باشترە بڵێن وەها کەسێکمان ڕفاندووە.

دوای ئەمە دووجار سەردانی قەندیلمان کرد بەڵام بەداخەوە تەنانەت جارێکیش ڕێگەیان نەداین بیبینین و وتیان لێرە نییە و لە تورکیایە.

کاتێک کە هەواڵی کوژرانیمان بیست بەس لەڕێگای میدیاکانی پەکەکەوە بوو.

چیتر هیچ پەیوەندیەکمان لەلایەن گرووپەوە پێوە نەکرا و هێشتاش نازانین ڕاستی ڕووداوەکە چۆن بووە ئایا زیندوو یا مردووە؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب