کەماڵ فیروزی: ناچار بووین ژیانی دژوار لە ئەشکەوت و لەژێر ڕەشماڵەکان بەسەر ببەین.

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ کەماڵ فیروزی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە کەماڵ فیروزیییە.

دەقی دیمانەکە:

کاتێک کە خەریکی شوانی بووم بە هەڵکەوت چەند ئەندامی پەژاکم ناسی و دەستیان کرد بە قسەکردن لەبارەی ژیانیانەوە و ئەو ئیشانەی کە دەیکەن و تەنانەت بەڵێنی ئەوەیان پێدام کە ئیشی باشم بدەنێ و ئەو شتانەی کە بە ئاسانی دەکرێت گەنجێکی پێ کەخشتە ببەی.

لەو کاتە زۆر سەرنجم نەدایە قسەکانیان و ماویەک تێپەڕ بوو بەڵام بەداخەوە دوای چەند مانگ و کاتێک زۆر لەبواری دارایەوە لە تەنگاسیا بووم و هیچ ڕێگایەکم نەبوو و کەس نەبوو یارمەتیم بدات لەناکاو بڕیارم دا تەڤلی پەژاک بم.

بە پێی ئەو شتانەی ئەوان وتیان ژیان لەوێ زۆر ئاسانە و وتیان کە دەتوانیت ژیانێکی چاکت هەبێت، بۆیە منیش نەوەستام و ماڵم بە جێ هێشت و تەڤلی بووم.

بەڵام کاتێک کە ڕۆشتمە ئەوێ و هەناردمیان بۆ قەندیل هەمووی ئەو شتانەی کە دەمبینی پێچەوانەی ئەوە بوو کە باسیان کردبوو. هیچ لە ژیانێکی ئارام لە گۆڕێ نەبوو و ژیانێکی پڕ لە بچووک خستنەوە و هەژاری بوو.

ڕۆشتمە ئەوێ کە هەستی هەژاریم نەبێت بەڵام دۆخەکەی ئەوێ خراپتر بوو، ناچار بووم لەنێو ئەشکەوت و ڕەشماڵدا بژیم و خۆراک و پێخۆری باشیش قەت نەبوو.

بەخۆمم وت گە لەماڵەوە باما و شوانیم کردبا یا کۆڵبەری لانی کەم ڕۆژێ ۲۰۰ بۆ ۳۰۰ هەزار داهاتم بوو، هەرچەند کەم بوو بەڵام لانی کەم بەشی بژیوی ژیانی دەکردم.

بەڵام لێرە هیچم پێ ناکرێت و بۆیە چوونکە دەمزانی کە گەر پێیان بڵێم لەوێ نابم پێشم لێدەگرن دوای چل ڕۆژ بڕیارم دا هەڵبێم و خۆم کرد بە گوندێک دا و توانیم لەگەڵ ماڵباتم پەیوەندی بگرم و بگەڕێمەوە.

لەو کاتەوە کە گەڕاومەتەوە خرریکی شوانی و کۆڵبەریم داهاتێکی ئەوتۆی نییە بەڵام لانی کەم ئەمە دەزانم کە بڕیار نییە لە شاخ و بیابان دا بکوژرێم.

کمال فیروزی: مجبور به زندگی سخت در غار و چادر بودیم

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب