بایگانی برچسب ها: پەژاک

کەماڵ فیروزی: ناچار بووین ژیانی دژوار لە ئەشکەوت و لەژێر ڕەشماڵەکان بەسەر ببەین.

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ کەماڵ فیروزی دا قسەی کردووە. وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت. کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”. […]

باوکی هێمن قۆمری: هێزەکانی پەژاک هەڕەشەیان لێکردم کە بەدوای کۆڕەکەم دا نەگەڕێم

بۆ ماوەی دوو هەفتە لەنەخۆشخانە و بنکەکانی پۆلیس و هتد بەدوایدا گەڕام بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو.

باوکی دیار جەهانبەخش: پەژاک کوڕە ۱۴ ساڵانەکەمی فریو دا

چاودێر لە درێژەی دیمانەکانی لەگەڵ ماڵباتی قوربانیانی پەژاک لەگەڵ باوکی دیار جەهانبەخش یەکێک لە قوربانیان وتووێژی کردووە. یەکێک لە رەوتە بەردەوامییەکانی پەژاک و پەکەکە ئەوەیە کە دوای یەک یا چەند ساڵ لە کوژرانی منداڵەکان، ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکاتەوە کە منداڵەکانتان کوژراون و لە زۆر کاتیشدا لەبارەی شوێنی بەخاک سپاردنەکەشیان ئاگاداری نادات. بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، […]

پێویستی روونکردنەوەی چارەنووسی “ئارەش دانشوەر” لەلایەن گرووپی تێرۆریستی پەژاکەوە

چاودێر کە ئەرکی سەرەکی بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵانی ئێرانیە کە لە لایەن گرووپە تێرۆریستیەکانەوە دەرفێندرێن، ساڵی رابردوو بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئارەش دانشوەر دیمانەیەکی لەگەڵ باوکی ئەنجام دا. باوکی وتی: ” ئارەش، بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵان رۆشتبووە پشت گوند و چیتر نەگەڕایەوە، دوای رۆشتنی کۆڕەکەی ژیانی لێ تاریک بوو و هاوژینەکەی هەر ڕۆژ چاوی لەدەرگای ماڵە […]

تاوانی نوێی پەکەکە/ پەژاک: راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی ئێرانی دوای ۵ ساڵ!

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزاری فورات – دەزگای میدیایی پەکەکە/پەژاک – جارێکی دیکە گەنجێکی ئێرانی لە پێکدادان لەگەڵ تورکیا کوژرا، بەڵام گرووپ دوای ۵ ساڵ هەواڵی کوژرانی راگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمە بۆ خۆی بەواتای ون کردنی زۆرەملێ و شەڕی دەروونییە لەدژی ماڵباتەکان. چونکە لەم حاڵەتەدا، ماڵبات ئاگای لە چارەنووسی منداڵەکەی نییە و نازانێت کە وا مردووە یا زیندووە؟ لەم حاڵەتەدا، ماڵبات نازانێت بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵەکەی سەردانی کۆێ بکات.

تاوانی پەکەکە/پەژاک لەدژی ئەندامە ئێرنییەکان درێژەی هەیە

لەکاتێکدا کە هەر ڕۆژ هەواڵێکی نوێ لە شەڕی پەکەکە و تورکیا بڵاو دەبێتەوە و تورکیا بە بیانووی پەکەکە، کۆبانێ و گوندەکانی دەورووبەری بوردمان دەکات و چەندین ناوچەی لە هەرێمی کوردستان داگیر کردووە، پکەکە بۆ قەرەبووی کەمی هێزی مرۆیی هێزە ئێرانییەکان بەرەو مردن دەنێرێت. لەکاتێکدا کە هێشتا دیار نییە کە بۆ ئێرانییەکان دەبێت لە شەڕی پەکەکە و تورکیادا بکوژرێن؟

“ژنۆکاڵ” و بێدەنگی لە بەرانبەر منداڵانی سەربازی ئەندامی پەکەکە/پەژاک

رفاندنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنیان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کەمینەی کورد و بوونی رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکەی تێدایە، درێژەی هەیە. هەروەها ئەم پرسە بە ڕێک و پێکی لە کوردستان روو دەدات، شوێنێک کە گەنجی کوردی ئێرانیش لەڕێگای پلەتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمیش لەڕێگای بەڕێوەبەرانی خۆجێی کە بە ئەنقەست دەیانکەن بە ئامانج لە ژێر کاریگەری و هەڵخەڵەتاندن دان تا دواتر بێ ئاگای ماڵباتەکانیان، بگوازرێنەوە بۆ شوێنێک کە بنکە و بارەگای پەکەکەی لێیە واتە قەندیل.

کُردی

آخرین مطالب